دانا مه‌نمی
نووسه‌ر و رووناكبیری ئه‌مه‌ریكایی پیته‌ر گالبرێت به‌م دواییه كتێبێكی له‌ژێر ناوی (كۆتایی عێراق) به چاپ گه‌یشت و له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توێژینه‌وه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه؛ گالبرێت له ناواخنی په‌رتووكه‌كه‌یدا باس له سێ ده‌وڵه‌ت ده‌كات، كه ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌تی سوننه و ده‌وڵه‌تی شیعه‌یه.نووسه‌ر له ده‌قێكدا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی كوردستان سه‌ر به ڕۆژئاوا ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی شیعه سه‌ر به ئێران و ده‌وڵه‌تی سوننه‌یش له بازنه‌ی خۆیدا ده‌خولێته‌وه و، به دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌دایه.له ساڵی 1920وه تاكو ئێستا، عێراق سه‌قامگیریی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، جگه له‌وه‌ی هاونیشتیمانیان به (كورد و شیعه و سوننه‌وه) خێروبێریان له عێراق وه‌چنگ نه‌كه‌وتووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عێراق بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشی.جۆ بایدن كاتی خۆی پرۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێراقی بۆ سێ هه‌رێم پێشنیاز كرد، به‌ڵام سوننه‌كان هه‌رزوو كه‌وتنه تانه‌لێدان و شه‌قامی عه‌ره‌بی یان لێ وروژاند، كاتێكیش كه داعش په‌لاماری عێراقی دا و هه‌ردوو شاری (مووسڵ و ئه‌نباری) خسته ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆیه‌وه، زه‌وینه خۆش بوو بۆ ته‌داخولات و ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، ئیدی مانایه‌ك بۆ سه‌روه‌ریی عێراق نه‌مایه‌وه و به ئاشكرا وڵاتانی زلهێز له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا دژ به گه‌ڵانی عێراق هه‌موو جۆره ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانیان ئه‌دۆزنه‌وه.
كاتێكیش عێراق ده‌چێته ژێر چه‌تری ڕووسیا و ئێران و سووریاوه، به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی زلهێز و به‌تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وا ده‌خوازێت كه بیر له دابه‌شكردنی عێراق بكاته‌وه، داعش ئه‌و داشه‌یه كه گۆڕه‌پانی عێراقی پێ دابه‌ش ده‌كرێت، داعش مه‌ته‌ڵێكه به هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵناهێنریت و جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌موو ئه‌و گریمانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه‌له‌سه‌ر داعش كراوه و ده‌كرێت، له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدۆلۆژیادایه و بنه‌مایه‌كی زانستی و جیددیاتی پێوه دیار نییه، كه بمانگه‌یه‌نێته هه‌قیقه‌تێكی موتڵه‌ق.
خه‌ڵك چیتر ڕازی نییه ته‌نها پێكهاته‌یه‌ك كه هه‌موویان عه‌ره‌بن، عێراق بخه‌نه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆیانه‌وه و سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكه‌ن، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له عێراق ئه‌و عه‌قڵه سیاسییه‌یه كه عه‌ره‌بی شۆفێنی هه‌ڵگریه‌تی و به دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه له (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ)ه‌وه مه‌زهه‌بی (شیعه و سوننه) له ململانێیه‌كی توندان كه هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی له ده‌ست داوه و به دوای تۆڵه‌وه‌ن له یه‌كتری و، هه‌ردوو مه‌زهه‌بیش (سوننه و شیعه) یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نووكیان هه‌بووه بۆ له ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسی كورد.
ناسیۆنالیزمی كوردی پێویسته زۆر به جیددی له هه‌وڵی یه‌كگوتاریی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخستنه‌وه یه‌كخستنه‌وه‌ی بونیه‌ی ته‌حدیدی كۆمه‌ڵگای كوردیدا بن، ئێستا پێویستیی ژماره یه‌كمان، به یه‌كخستنه‌وه‌ی بونیاد و ژێرخانی فیكری سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرین له پێناو سه‌رخستنی كیانی نه‌ته‌وایه‌تیمان، وه‌كو وڵاتانی به‌ڵتیك سه‌ربه‌خۆییی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین.
دوژمنان و ناحه‌زانی كورد به هه‌موو ئیمكانیاتی سیاسی و دیپلۆماسی و هه‌واڵگرییه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، نێوماڵی كورد په‌رته‌وازه بكه‌ن و كورد ده‌ستی نه‌بێت سه‌ری خۆی بخورێنیت!!
وه‌لێ ئێمه‌ی كورد تا ئیستا ڕیشمان به ده‌ست ناحه‌زان و دوژمنانمانه‌وه‌یه نه‌مانتوانیوه سوود له ده‌رفه‌ت و ئه‌زموونه‌كانمان وه‌ربگرین، ئه‌وه‌تا هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانمان له سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا، نێوه‌ندگیریمان ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورددان، كه‌چی یه‌ك دوو لایه‌نی سیاسیی كوردستانی سواری گای هار بوون و له كه‌ڵی شه‌یتان دانابه‌زن!!.
28/2/2016