فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فازڵ میرانی

ئەمڕۆ كە یادی رۆژی جیهانی ئافرەتان دەكەینەوە، هەموو ئەو ئافرەتانەمان دێنە یاد كە ژیانی خۆیان كردە قوربانی بۆ بەدەستهاتنی مافە ڕەواكانیان، ئەمڕۆش دوای خەبات و تێكۆشانێكی دوور و درێژ ئافرەت لە كوردستان لە هەموو سەنتەرەكانی بڕیاردا بوونی خۆی هەیە .بەگەڕخستنی تواناكانی ئافرەتان و پاڵپشتیكردنی تەواویان لە بوارە جیاجیاكاندا بە بێ هیچ جیاوازیەك، هۆكارێكی گرنگە بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە و بەرزكردنەوەی ئاستیەتی،بۆیە لێرەدا ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێك دەقۆزمەوە بۆ یادكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری ئافرەتان لەسەر ئاستی جیهان هەروەها بۆ تیشك خستنەسەر ئەو دەستكەوتە كۆمەڵایەتی وسیاسی وئابووریانەی ئافرەت لە كوردستان بە دەستی هێناوە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر رۆڵی مەزنیان لە هەموو بوارەكاندا.ئەوەتا لە كوردستان، چەندین كەسایەتی كاریگەری ئافرەتان لە دەزگا جیاوازەكاندا دەبینین جا چ لەو دەزگایانەی پەیوەست بن بە بواری ئافرەت یان دەزگای دیكە، بە رۆڵ وتوانایانەوە ئەم ئافرەتانە سوربوونی خۆیان لەسەر لادانی هەموو ئاستەنگ و تەحەددایەك دووپات كردۆتەوە

كە رەنگە لە رێڕەوی ژیان و كاركردنی خۆیاندا بێتە بەردەمیان تا بە شێوەیەكی بەگوڕتر و كاریگەرتر لە نێو كۆمەڵگەدا رۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەكاندا ببینن.

پێم باشە لێرەدا باسی ئافرەتی كورد بكەین، بەتایبەتی لە ڕووی پاڵپشتیكردنی برای پێشمەرگەی و بەشداریكردنی چالاكانەی لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش سەرەڕای ئەو بارودۆخە قورسە ئابووریەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، چونكە لەو بارودۆخەدا ئافرەت كاروباری ماڵ بەڕێوە دەبات و سەرپەرشتی پەروەردەكردن و فێركردنی منداڵانی خۆی دەكات،سه‌ره‌راى كار و وه‌زیفه‌ى خۆى.

بەوپەڕی گەشبینیەوە دەڕوانینە ئایندەی ئافرەتان بە شێوەیەكی گشتی و ئافرەتانی كوردستان بە تایبەتی ، بە پشت بەستن هەموو ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون و جێبەجێكردنی عەمەلیانەی هەموو ویست و خواستەكانیان لەسایەتی ئیرادەی سیاسی باڵای هەرێمی كوردستان وبزاڤ و رێكخراوەكانی ئافرەتان.

بەشداریكردنی ئافرەت لە دەسەڵاتی جێبەجێكار و سەنتەرەكانی دروستكردنی بڕیار لە كۆمەڵگە و لە پارتە سیاسیەكان و سەندیكا و رێكخراوی نا حكومی و رۆڵی لە هەمواركردنی چەندین یاسا بۆ زیاتر هێنانەدی دادپەروەری كە لە بەرژەوەندی ئافرەتدا دەبێت و بە گۆڕانی قۆناغ بە قۆناغی وێناكردنی كۆن بۆ ئافرەت لە كۆمەڵگادا، دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئافرەت لە كوردستاندا بڕوانێتە هەموو ئەو دەستكەوتانەی بەدەستی هێناوە و قۆناغێكی تازە بهێنێتەدی و پێداویستیەكانی خۆی بۆ قۆناغی ئایندە دەستنیشان بكات.

بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی، گرنگی بێ وێنە بە ئافرەت دەدات و كار بۆ خستنەگەڕی تواناكانی دەكات وپاڵپشتی دەكات بۆ گەیشتن بە هەموو پۆست و پلە و پایەكان، بەو پێیەی ئافرەت بەشێكی گرنگی كۆمەڵگەیە.

لە كۆتاییشدا پیرۆزبایی لە ئافرەتان دەكەم بەبۆنەی رۆژی جیهانیانەوە و هیوای بەدەستهێنانی هەموو دەستكەوتەكانیان بۆ دەخوازم.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
9/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان