فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د.چواس حه‌سه‌ن

كاتیك شه‌هیدان لە ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى 1991دا خوێنى خۆیان بە کوردستان به‌خشى، ته‌نها رۆحیان شك ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ى پیشكه‌شى ڕزگارکردنى وڵاتێكی وێران و نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێرده‌ستەى بكەن. ئه‌وان له‌مێژه‌وه‌، له‌ باوك و باپیرانیانەوە،‌ فێر ببوون کە رۆح له ‌به‌رانبه‌ر نیشتماندا هه‌رزانه‌، گه‌لێك چیرۆكى به‌رخۆدانى نەتەوەکەیان بیستبوو و بینیبوو. ئه‌وان له‌ باوه‌شى نه‌ته‌وه‌یه‌كى شۆڕشگێردا په‌روه‌رده‌ ببوون، بۆیه‌ ده‌یانزانى چۆن و بۆچى شه‌هید دەبن.به‌ڵێ شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كان له‌ ساته‌وه‌ختیكدا هه‌روا له‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ڵناتۆقن، بەڵکو هەمیشە به‌رهه‌مى خه‌بات و به‌رخۆدانێكى دوورودرێژن. راپه‌رین پرۆسه‌یه‌كه‌ تیایدا مرۆڤ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ بوونه‌وه‌رێكه‌ خۆى ته‌سلیمى قه‌ده‌ر نه‌كردووه‌، به‌ڵكو مرۆڤ له‌ راپه‌ڕیندا ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕى تواناى هزریی خۆى، تا ئەوەى به‌رنامه‌رێژى بۆ داهاتووى كۆمه‌ڵگه‌ دەکات. بۆیە راپه‌ڕین به‌رهه‌مى كار و رێكخستنى به‌كۆمه‌ڵى مرۆڤه‌ نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى تاکێک یان گەڕەک و شارێک.

راپه‌ڕینى به‌هارى 1991 كه‌ به ‌یه‌كه‌م رووداوى وه‌رچه‌رخانى میژوویى گه‌ورەى نەتەوەى کورد،‌ له‌ دواى شۆڕشى ئه‌یلوول ده‌ژمێردرێت، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو، كه‌ به‌ دریژاییى دەیان ساڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى له‌ خه‌باتدا بوو، له‌و پێناوه‌دا له‌ بادینانه‌وه‌ تا گه‌رمیان باشترین هزر و تواناكانى خۆى بۆ ته‌رخان كردبوو و جوانترین گەنجەکانى خۆى بۆ کردبووە قوربانى، بۆیه‌ راپه‌ڕین له‌ رووى جیۆگرافى و دیمۆگرافییه‌وه سه‌رتاسه‌رى بوو‌، كه‌س نه‌بوو ئه‌و رۆژگاره‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌بێت.

جێى سه‌رنجه‌ ئه‌و میژووه‌ پڕسه‌روه‌رییه‌ یه‌كپارچه‌یه،‌ له‌لاى ئێمه‌ پتر له‌توپه‌ت کراوە، به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ر شار و شارۆچكه‌ و دوور نییه‌ له‌ داهاتوودا گه‌ڕه‌كێكیش به‌ جیا و بۆخۆى یادى بكاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى راپه‌ڕین زه‌ماوه‌ند یان له‌دایك بوون یان مردن و.........هتد رووداوێكى كه‌سى بن له‌ مێژووى تاكێكدا. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌شى وه‌ك واقیعێكى مێژوویى ون كراوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا روویدابیت و زۆر زەحمەت بێت بە وردى سەرەتاکەى دیارى بکەین.

ئه‌م ره‌وته‌ له‌ یادكردنه‌وەی ڕووداوەکە، كه‌ له‌ راستیدا به‌ ده‌ستپێك و سه‌رجه‌م رۆژانه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌ك رووداوه‌، راپه‌ڕین له‌توپه‌ت ده‌كات و هێنده‌ به‌ شار و گه‌ڕه‌ك و تاكه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات تا ئه‌وه‌ى له‌میانه‌ى به‌خۆنازینى شار و گه‌ڕه‌ك و كه‌سه‌كاندا ڕۆى ده‌نێت و، مێژووى دوێنێ ده‌كاته‌ ئه‌فسانه‌یه‌ك، نازانین له‌ كوێیدا راستییه‌ و له‌ كوێیدا خه‌یاڵ و حه‌ز و ئاره‌زووى حه‌كایه‌ت خوانه‌كانیه‌تى.

ئه‌م ره‌وته‌ ناهێڵێت تێبگه‌ین له‌وه‌ى خودى راپه‌ڕین رووداوێكى سه‌رتاسه‌رى و میژوویى نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو، ناهێڵێت له‌ بنه‌ما و ده‌ره‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانى تێبگه‌ین.

بۆیه‌ ده‌ڵێم با یادى راپه‌ڕین یادێك بێت پتر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ و ده‌رخستنی ده‌ره‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانى، وه‌ك له‌وه‌ى له‌نێوان چه‌ندین رۆژ و سه‌عاتدا له‌توپه‌تى بكه‌ین. با وه‌ك سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كانی تری گه‌لان (فه‌ره‌نسی و ڕووسى و ئیرانی و میسری و .......هتد) ته‌نها رۆژێك بۆ یادكردنه‌وه‌ و چه‌ندین رۆژ بۆ تویژینه‌وه‌ لە راپه‌ڕینه‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌ین.
5/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان