ئاریتما موحه‌ممه‌دی
وڵاتانی عه‌ره‌بیی خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ی سیاسیی و كولتووریین، یه‌كیان نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات كه هه‌نووكه له هندێك له‌و وڵاتانه له گه‌شه‌دایه، ئه‌م نه‌وه خاوه‌ن ڕای نوێیه، به‌ڵام خاوه‌ن كولتووری نوێ نییه و توانای هه‌زمكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕای به‌رامبه‌ری نییه، كاتێ كه له تێڤێكانهوه بینه‌ری بهرنامهیهكیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی نێوان دوو ڕووناكبیری عه‌ره‌ب ده‌بین، له سه‌ره‌تادا به‌نه‌رمی باس له پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ و بنه‌مای دیموكراتیی ده‌كه‌ن، كه‌چی پاش كه‌مێك له دیالۆگ ماندوو ده‌بن و هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر. ئه‌مه ئه‌و نه‌وه‌یه بوو كه پێمان وابوو به‌هاری عه‌ره‌بیی به‌ئاكام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچوو.
كه‌واتا پێكهاته‌ی سیاسیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له كۆندوبهندی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی، فێئۆدالیی، دیكتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌یی پێك دێت و تێكڕای بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتیی به‌هه‌موو چه‌شنێك ڕه‌فز ده‌كه‌نه‌وه و له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌و بنه‌ما نوێیانه ئیدانه ده‌كه‌ن و به كولتووری ڕۆژئاوا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن و له دژی ڕاده‌وه‌ستن، به‌ڵام كولتووری جڤاكیی پڕۆسه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی نییه و پێشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و میزوپۆتامیادا باییخی هه‌بووه و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش گرنگییه‌كی زۆری به جڤاكیی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆمه‌ڵگا داوه.
كه‌واتا دژایه‌تی كردنی سیسته‌می جڤاكیی و شۆرایی په‌یوه‌سته به مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه. چونكه له سیسته‌مێكی جڤاكیی و شۆراییدا بنه‌ماڵه و دیكتاتۆران ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سانی شیاو و دڵخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. به‌ڵام ئه‌و به‌شه له وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه كرانه‌وه‌ی سیاسیی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و كه‌سانی به‌ناو ڕووناكبیر له تێڤێكانهوه ده‌رده‌كه‌ون و له سه‌ره‌تادا به چه‌شنێكی پێشكه‌وتوو و كراوه ده‌ست به دیالۆگ ده‌كه‌ن و دواتر كه باسه‌كه‌ی نێوانیان گه‌رمتر ده‌بێت و پرسیاری بنچینه‌یی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه، توانای هه‌زم كردنی بۆچوونی یه‌كتر ناكه‌ن و له ئاكامدا تووشی ئاڵۆزی ده‌بن و كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، ئه‌مه ده‌كرێت به ئاماژه‌یه‌كی ئاسان و تێگه‌یه‌نه‌ر هه‌ژمار بكرێت.
ئه‌وه له كاتێك دایه كه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌یانهه‌وێت ئاڵوگۆڕی قووڵ له بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی وڵاته‌كه‌یاندا پێك بهێنن و به‌ره‌و دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌نگاو بنێن، كه‌چی بۆچوونی ئاسایی یه‌كتر نه‌ك هه‌ر وه‌رناگرن، به‌ڵكوو ههزمیشی ناكه‌ن، له ڕاستیدا ده‌یانهه‌وێت كه به‌و چه‌شنه كۆمه‌ڵگا وه‌ك داری زستان سڕ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاكی نوێخواز و پێشكه‌وتووخوازی كۆمه‌ڵگا بێت، ئه‌ی تاكی ئاسایی كۆمه‌ڵ ده‌بێ چۆن بێت و بیركردنه‌وه‌ی له پێوه‌ندی به یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا چه‌نده قه‌یراناویی بێ!.
بۆیه ده‌ڵێم جێگیربوونی دیموكراسی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ به ئاسانی و له چه‌شنی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتیك‌دا به‌ڕێوه ناچێت و پێویستی به قوربانیدانی زێتر هه‌یه و ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاڵوگۆڕ له كولتووری ئه‌و وڵاتانه‌دا پێك بێت و كۆمه‌ڵگه له تنئاژۆیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و له كۆندوبهندی دابونه‌ریتی ڕۆخێنه‌ر ڕزگار بكرێت، تاكوو ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێویست به داڕشتنی بناغه‌ی نوێ ده‌كات و كۆڵه‌كه‌كانی فره‌ڕه‌نگیی و فره‌چه‌شنی جێگیر ده‌كرێت. ناكرێت پێش ئه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ قۆناغی یه‌كه‌م بكرێت و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنرێت باز بدهینهسهر قۆناغی كۆتایی. ئه‌مه ئه‌و خورییه‌یه كه پێویسته پێش ئه‌وه بگاته ده‌ست ڕێسێنهر، ده‌بێ باش شی كرابێت.
بۆیه ناكرێ له چه‌شنی تیئۆریدا باس له دیموكراسی بكرێت، ده‌بێت كێشه بخوڵقێت و كۆمه‌ڵگا تووشی ئه‌و قه‌یرانانه بێت كه پێویسته لێی تێپه‌ڕ بێت، تاكوو ڕای گشتی به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گات كه وڵات پێویستی به شۆڕشی نوێ هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا گهییشتبێته ئه‌و قۆناغه‌ی كه خولیای ئاڵوگۆڕی نوێ بێت و داڕشتنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ دانابێت. ئه‌و قۆناغانه‌ش پێویستیان به تاكی ڕووناكبیری ڕاسته‌قینه هه‌یه كه هاوكات تیئۆری داڕێژه‌ری باشیش بێ، من تاكوو ئیستاش له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا تاكی له‌و چه‌شنه نابینم كه توانای هێنانه‌ئارای پڕۆسه‌ی ئاڵۆوگۆڕ بێت و به ئاسانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابنێت و سرنج و متمانه‌ی كۆمه‌ڵی بۆ لای خۆی ڕاكێشابێت.
هه‌موو ڕووناكبیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له یاریی ده‌سه‌ڵات تێوه‌گلاون. ڕووناكبیری ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه چاو له ڕووداوه‌كان ده‌كات و هه‌وڵ بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانكاری نوێ ده‌دات. ناكرێ به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی دژكرده‌وه‌ی ڕووداوی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه، ڕووداوی نوێ له كۆمه‌ڵگای خۆماندا بێنینه كایه‌وه. كۆموونیسم دژكرده‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیی له ئه‌ورووپا بوو. به‌ڵام كاتێ سیاسییه‌كان و ڕووناكبیره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و تیئۆرییه‌وه، ئیتر نه‌ك هه‌ر ڕووداوی نوێ نه‌هاته كایه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و تیئۆرییه پووچه قه‌یرانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگاش كرده‌وه. ئه‌م تێبینییه گشتگیره و تیئۆرییه لیبڕاڵیی، سۆسیالیستییه‌كان و سیسته‌مگه‌لی چه‌وت و خۆسه‌پێنیش له‌خۆ ده‌گرێت.
دیموكراسیی له هه‌ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا پێش ده‌كه‌وێت و گه‌شه ده‌كات كه خاوه‌ن چینی سه‌رمایه‌دارن و به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی كۆمه‌ڵگاكان پڕۆژه‌كانی سه‌ربه بنه‌مای دیموكراسیی نه‌ك هه‌ر جێگیر نابن، به‌ڵكوو گه‌شه‌ش ناكه‌ن و ده‌بنه هۆی ئاڵۆزیی و شێواندنی ئاسایشی گشتیی كۆمه‌ڵگا. بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی و مێژوویی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌مكی دیموكراتیدا ڕێك بخرێن، ده‌بێ ئاوڕ له ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و ویست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بدرێته‌وه. ناكرێ هه‌وڵ بدرێت كه دیموكراتیی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا جێگیر بكرێت كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هیچ ویست و ئاواتێكی له‌مێژینه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌بێ. پێوسیته كه كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ڕ گرینگیی فره‌چه‌شنیی و فره‌ڕه‌نگیی ببێته خاوه‌ن ڕا و خاوه‌ن ده‌نگ و هاوكات هۆشیاریی پێویست له پێوه‌ندی به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێنێت و پارێزه‌ری باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاش بێ.
درێژه‌ی هه‌یه
25/2/2016