فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کارزان سەباح هەورامی

ماڵپه‌ری “ناشنال ئینترست”ی ئەمریکی، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و ده‌ڵێت، “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی کوردستان هاتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌په‌له‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو پیشاندانی ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌ بۆ چاره‌نووسی خۆیان له‌ عێراقدا.ماڵپه‌ڕی ناشنال ئینترست باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بارزانی له‌ ساڵی 2014دا، داوای سازكردنی ریفراندۆمی كردووه‌ و بڕیار بوو په‌رله‌مان واده‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام شه‌ڕی داعش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی دواخست. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە داوە: “شه‌ڕی داعش باشتر له‌ هه‌ر ریفراندۆمێك وێنه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی پیشانی هه‌موو لایه‌نێك دا و هه‌رێمی کوردستان به‌بێ به‌غدا و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد”.نه‌شنال ئینترست باس له‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كی ریفراندۆم له‌ جیهان دەکات، وه‌ك كه‌ته‌لۆنیا و كیوبیك و سكوتله‌ندا كه‌ له‌و نموونانه‌ن، به‌هۆی ئاستی دیموكراسییان، ئه‌و ریفراندۆمه‌یان قبوڵ كردووه‌ و وڵاتانی بیانیش ڕێگریان لێ نه‌كرد كه‌ سه‌ربه‌خۆ بن یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بمێننه‌وه‌. هه‌روه‌ها نموونه‌ی كۆسۆڤۆش ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1991 زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی كۆسۆڤۆ ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ یوگوسلاڤیا دا، دواتریش له‌ ساڵی 2008 سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت و هه‌رچه‌ند ته‌واوی وڵاتانی جیهان دانیان پێدا نه‌نا، به‌ڵام 112 وڵات دانیان پێدا نا به‌ ئه‌مریكاو یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌.

هەمان ماڵپەڕ نموونه‌ی سۆماڵ له‌ ساڵی 2001 دەهێنێتەوە كه‌ به‌شی سۆماڵی له‌ند لێی جیابووه‌وه‌. ناشنال ئینتریست ده‌ڵێت: “هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو سۆماڵی له‌ند و باشووری سودان كه‌ سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت، تووشی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆیان بوون”. جەختیش لەوە دەکاتەوە: “سه‌باره‌ت به‌ كوردستانیش، پرۆسه‌كه‌ بێ كێشه‌ نابێت”.

بەپێی ماڵپەڕەکە، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئێران بە ڕێگه‌ی هه‌ندێک پارتی سیاسی، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ و ڕێگری بۆ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان درووست دەکات. هه‌رچه‌ند ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ به‌ شێوه‌ی گشتی و ڕووكه‌ش ده‌ڵێن كه‌ پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌و ڕاشكاوییه‌ی كه‌ پارتی داوای ڕیفراندۆم ده‌كات، داوایان نه‌كردووه‌. نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێت: “كاتێك بارزانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ نێوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی كه‌ له ‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربە‌بخۆیی هه‌نه‌، ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ بێگومان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووبه‌ڕووی هەڕەشەی زۆر گه‌وره‌تریش ببێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆم ده‌كرێت”.
27/2/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان