هاوڕێ مه‌نسوور به‌گ
لووله‌ی هه‌ناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به بڕوای من هه‌ڵگیرساندنی زۆربه‌ی جه‌نگه گه‌وره‌كان به درێژایی مێژوو، زیاتر له هۆكارێكیان له پشت بووه. بۆیه ناكرێت ڕوودانی جه‌نگێكی مه‌ترسیداری نیمچه جیهانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت له یه‌ك هۆكاری بوونی ڕژێمێكی دكتاتۆر و گه‌لێكی ئازادیخواز بچووك بكه‌ینه‌وه.زۆر هۆكاری مه‌زهه‌بی، تایه‌فی، جوگرافی، سیاسی هه‌ن له پشت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی قێزه‌وه‌نی سوریان، كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه، به‌ڵام یه‌ك له هۆكاره شاراوه‌كان ڕه‌نگبێت هۆكاری بازاڕ دۆزینه‌وه بێت بۆ گازی سروشتیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بهگژیهكداچوو. به‌گژیه‌كداچوون به هۆی بوونی دوو مه‌زهه‌ب و دوو جه‌مسه‌ر و دوو دیدی جیاواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به سه‌ختی ده‌توانی ته‌نها خاڵێكی هاوبه‌ش بدۆزیه‌وه له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره لێكجیاوازهی، كه ئه‌وه‌نده‌ی بته‌وێ لێكدوورن و مردن و له ناوچوونی یه‌كدی به ئاواتی دێرین ده‌خوازن.
ساقی بارزانی
لە ساڵی ٢٠١٤، "نورسولتان نازەربایڤ" سەرکۆماری قەزاغستان، لە ئاهەنگی زانکۆیەکدا ووتەیەکی پێشکەشی نوێنەرانی هەرێمەکاندا کرد و بێزاریی خۆی دەربڕی لە هەمبەر ناوی ووڵاتەکەی کە بە –" ستان " کۆتایی دێت. سەرکۆماری قەزاغستان بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: " ووڵاتێکی ٢ ملیونی وەکو مەنگۆلیا پتر سەرنجی گەڕیدەرەکان ڕادەکێشێ تاکو ووڵاتی ئێمە؛ لەبەر ئەوەی ناوی ووڵاتەکەمان بە " ستان " تەواو دەبێ و دەبێتە هۆی هەڵەتێگەیشتنی گەڕیدەرەکان بۆ شوێنە گەشتوگوزاری یەکان." مەبەستی سەرکۆمارەکە ئەوە بوو کە ناوی ووڵاتەکەی وێک‌چوونی هەیە لە گەل ووڵاتانی تری وەکو ئەفغانستان یان پاکستان و بە هەڵە لێکدەدرێتەوە و پێشنیاری گۆڕینی ناوەکەی کرد بە " گەلی قەزاخ " یان بە ئینگلیزی بە "Kazakh Eli".
بۆیە لەو کاتەوە هزرێکی هاوچەشن مێشکمی داگیر کردووە کە بۆ دەبێ لە پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆمان ناوی کوردستان هەڵبژێرین. بژارەکانی ناوێکی فەرمی بۆ دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ زۆرن و پڕ گرنگە ناوێکی جوان هەڵبژێرین کە دەربڕی واقیعی ئێستای کوردستان و پێکهاتەکانی بێ وهەروەسا لە ئاست ووڵاتانی جیهانیی یەوە ناسراو بێ. بۆیە لەم نووسینە دا هەوڵ دەدەم هزری ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد بەرەو ئەم ئاقارە ئاراستە بکەم و هیڤیدارم کە لە ئاستێکی بەرزتر و فراوانتر کاری بۆ بکرێ و سەرنج و تێڕوانینی زمان‌ناسان وئاکادیمییەکان و ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد بە هەند وەربگیرن.
پاشگری " ستان " لە زۆر ناوی ووڵاتانی جیهاندا بەکارهاتووە و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ زمانی فارسی و مانای شوێن دەبەخشێ وەکو: ئەفغانیستان، پاکستان، هندوستان، تورکەمەنستان، ئوزبەکستان... هتد. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، ووڵاتی ئێران کە خۆی داهێنەری پاشگری "ستان "ە، خۆی بۆ خۆی بە کاری نەهێناوە و ناوی ووڵاتەکەی کردووەتە ئێران کە بە مانای "سەرزەمینی ڕەگەزی ئاریایی" یە.
مانای "کوردستان " واتا شوێن یان جێی کوردان دەگرێتەوە. بە بۆچوونی بەندە زۆر خەلەتێنەر دەبێ ئەگەر ناوی فەرمیی ووڵاتەکەمان کوردستان بمێنێ. چۆنکە ڕاستی یەکی حاشا هەڵنەگرە زۆربەی ئەو ووڵاتانەی کە پاشگری "ستان " لە کۆتایی ناوەکانیان هاتووە، وولاتانی جیهانی سێیەمن و پڕاوپڕن لە کێشەی درێژەخایەنی سیاسیی و ئابووری وەکو: ئەفغانیستان، پاکستان، هندوستان، تورکەمەنستان، ئوزبەکستان، قەزاخستان، کرغیزستان و لە ناو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وهەرێمە کێشەدارەکانن. کە واتە سۆنگەیەکی لۆجیکی یە ئەگەر بخوازین لە کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، بە فەرمی ناوەکە بگۆڕین . هەروەک زۆر ووڵات هەن کە لە پاش گۆڕانکاریی سیاسیی؛ یانژی لە بەر هۆکاری ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ناوی ووڵاتەکانیان یان ناوی شارەکانیان گۆڕیوە. ئەمانەی خوارەوە هەندێ نموونەن لە مێژووی تازەدا :
ـ ئەبیسنیا ووڵاتێکی مێژوویی ئەفریقایی بوو، بووە ئەتیوپیا.
ـ ئەنگۆرا، کە بە مانای "زێدی مەڕە ئەنگۆرییەکان" دێت، بووە ئەنقەرە، پایتەختی تورکیای ئێستا.
ـ بۆهێمیا ووڵاتێکی پاشایەتی ئەوروپی بوو. لە پاش شەڕی جیهانی یەکەم، خەڵکی چێک و بۆهێمیا گەیشتنە سلۆڤاکی یەکان و ووڵاتێکیان بە ناوی چکۆسلاڤاکیا چێکرد. ئەم ووڵاتە لە پاش ساڵی ١٩٩٣ دابەش بووە سەر دوو وڵاتی سلۆڤاکیا و کۆماری چێک.
ـ لە ساڵی ١٩٨٩ بێرمە ووڵاتێکی ئاسیایی ناوەکەی لە لایەن حکومەتیی میلیتاری گۆڕا بە میانمەر.
ـ سیلون لە ساڵی ١٩٧٢ بووە کۆماریی و ناوەکەی گۆڕا بە سریلانکا.
ـ کۆنستەنتینۆپل کە شارێکی ئەمپراتۆریی رۆمی باستان بوو لە کاتی داگیرکردنی لە لایەن تورکەکانەوە لە ساڵی ١٩٣٠ بە فەرمی گۆڕا بە ئەستانبول.
ـ کەمپوچیا ناوی گۆڕا بە کەمبۆدیا.
ـ پەکینگ پایتەختی کۆنی ووڵاتی چین ناوی گۆڕا بە بێجینگ.
ـ رۆدێزیا دابەش بوو بە ٢ ووڵاتی زیمبابوێ و زامیبا.
ـ سێنت پیتزبیرگ کە شارێکی ڕوسیا بوو و لە لایەن سزار پیتری ڕوسی یەوە چێکرابوو، ناوەکەی گۆڕا بە پێترۆگراد و پاشانیش بۆ لنینگراد. دوایی لە ساڵی ١٩٩١ ناوەکەی گۆڕاویەوە بۆ سێنت پیترزبیرگ.
ـ ووڵاتی سیام ناوی گۆڕا بە تایلەند.
ـ لە ئەفریقا تانگانیکا و زانیبار بوونە یەک و ووڵاتی تانزانیا یان پێک هێنا.
ـ لە ساڵی ١٩٩٧ ووڵاتی زئیر ووڵاتێکی ئەفریقا ناوی گۆڕا بە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.
ئەمانە هەندێ نمونەی ووڵاتانن کە ناوەکانیان گۆڕیوە، بۆیە زۆر ئاسایی یە ئەگەر ئێمەش ناوی دەڵەتی کوردستان بگۆڕین. تا هنووکە زۆر ناو پێشنیار کراون وکو: مادستان، ماد، میدیا، زاگرۆس...هتد. وەلێ بە ڕای من باشترین بژار ناوی " کوردیا " یە. چۆنکە ڕیشە ومانا (etymology) ی "یا "ی دوایی کە لە ناوی هەندێ لە ووڵاتان دا هەیە، دەربڕی پاشگری کۆنی هیندو ئەوروپی یە کە بە واتای " هی " یان "پەیوەست" دێت. هەندێ لەو ووڵاتانەش کە ناوەکانیان بە "یا " کۆتایی دێت ئەمانەن:
ئەرمەنیا، توریکا، بۆلیڤیا، ئیندیا، ئۆستریا، ئۆسترالیا، بولگاریا، تورکیام کۆلۆمبیا، لیبریا، نایجێریا.
27/3/2016
رێكان سەباح
دیدگای زاڵ لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و نەخشەی سایكس پێكۆ لەوەوە ناێت كە ئازادی و بنەماكانی مافی مرۆڤ بەرهەمی بنیات نانی ئەو دەوڵەتانە بێت، واتا میتۆدی ریفراندۆم لە جوگرافیایەكی وەكو عێراق لەگەڵ سكوتلەندا و بەریتانیا، بەگوێرەی جیاوازی جوگرافیا دەگۆڕێت "چونكە بەرهەمی بنیات نانی دەوڵەت رۆڵی سەرەكی دەبینێت، لە وێنا كردنی جۆری رفراندۆم، بەڵكو ئێمە لە نەخشی جوگرافیایەك ژیاوین لەسەد ساڵی رابردوو بەرهەمەكانی" سەربرین و ئەنفاڵ و كیمیا باران بووە بۆ درێژە پێدان بە هێشتنەوەی دەوڵەتانی لێكەوتەی ئەو نەخشەیە، نموونەكانی ئەو دەوڵەتانەی كە لە نەخشەی جوگرافیایی سایكس پیكۆ دایە، بەدەیان سەدام و قەزافی و بەشار ئەسەدی لە مێژووی خۆیدا پێشكەش كردووە، كە باوەری هێشتنەوەی رژێمەكانی لە ئەنفاڵ و كیمیا باران و سەربرین كۆمەڵكوژی دا پێناسە بووە "واتا ئەوەی كە دەگوترێت لەبارەی مێژووی رژێمەكانی دەوڵەتانی لێكەوتەی نەخشەی سایكس پێكۆ، لەچوارچێوەی كەس یان ئایدۆلۆژیا
فاروق حه‌جی مسته‌فا
دوو ڕووداوی دیار ڕه‌وشی ڕۆژاڤایان ته‌نییه‌وه. یه‌كه‌م، تێپه‌ڕبوونی دوازده ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕێنێك كه ناو نرا (راپه‌ڕینی قامشلۆ)، كه له 12/ئادار/2004دا به‌رپابوو، هه‌روه‌ها 35 شه‌هیدی تێدا درا، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌شار ئه‌سه‌د له پاش نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له دیالۆگه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا بڵێ، كورد به‌شێكی ڕه‌سه‌نن له پێكهاته‌ی دیرۆك و جڤاكی سووریادا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاپه‌ڕینه‌كه به‌ردی بناغه‌ی دیدێكی دانا، كه پێی وایه كورد خاوه‌ن مافن. ڕووداوی دووه‌میش، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فیدراڵی بوو له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه.په‌یوه‌ست به ڕووداوی یه‌كه‌میان، سه‌باره‌ت به كوردی سووریا ڕاپه‌ڕینی 12ی ئادار كه‌متر نییه له هه‌ر شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێكی كورد له كوردستانی مه‌زن. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له ڕووی بایه‌خه‌وه ڕه‌نگه زۆر له دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین پارتی كورد گرنگتر بێت. ئیدی ئه‌گه‌ر ساڵی 1957 ساڵی ڕێنیسانسی سیاسیی كورد بێت، ئه‌وا ساڵی 2004 ساڵی له نوێ ژیاندنه‌وه‌ی كورده له پاش ساڵانێك له چه‌قبه‌ستنی
هێمن عەبدوڵڵا
مەسعود بارزانی لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا دەڵێ سنووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوونەتە سنووری سەر كاخەز. دەشڵێت لە كێشانەوەی ئەمجارەی سنوورەكانی ناوچەكەدا دەبێ، بەپێچەوانەی سەت ساڵ پێش ئێستا، خەڵكی ناوچەكە خۆیان رۆڵیان هەبێت. ئەم قسەیە لەكاتێكدا دەكرێت كە جیهان دوای چەندین هەوڵ بۆ لابردن و كاڵكردنەوەی سنوورەكان، سەرلەنوێ بیر لە پڕڕەنگكردنەوەی سنوورەكان دەكاتەوە. وەك بارزانیش دەیڵێت، دەبێ ئەمجارە سنوورەكانی كوردستانێكی سەربەخۆ بكێشرێن.هەرچەندە شەڕی چەند هەزارەی مرۆڤایەتی لەگەڵ یەكدی لەسەر كێشانی سنوورەكان بووە و چیرۆكی نێو كتێبە ئاسمانییەكانیش لە باسی شەڕدا هەمیشە باسی كێشانی سنوورەكان دەكەن، بەڵام زۆر جووڵانەوە هەبوون لە مێژووی ئێمەدا كە هەرچەندە هەوڵیان بۆ كێشانی سنووری نوێ داوە، بەڵام لە نێوەڕۆكدا ئامانجیان كاڵكردنەوەی سنوورەكان بووە.
بەرهەم عەلی
ھەر مرۆڤێکی کورد، ئەگەر بە ڕەسەن و بنەچە کوردێکی بێ غەل و غەش بێ، مەبەستم ئەوەیە کە لە دایک و باوکێکی کوردی خالیس بێت، جا ئەو کوردە، زەردەشتی بێ یان ئێزدی، کاکەیی بێ یان سابئی، کریستیان بێ یان جوو یاخود موسڵمان، شیعە بێ یان سوننە، سەلەفی بێ یان سۆفی، لەسەر ھەر رێباز و تەریقەتێکی ئیسلامیش بێ، گوندیی بێ یان شاری، بێ ویستی خۆی ئاگری خۆش دەوێ.لە ھەر وەرزێکی ساڵدا، ھاوین بێ یان زستان، پایز بێ یان بەھار، لە چیا بێ یان دەشت و ئاقار، ئاگرێک بکەرەوە، بزانە چۆن ئەو مرۆڤە کوردە بە ئارامییەکی دەروونییەوە، لە ھەناوی ئاگرەکە دەڕوانێ، چۆن ھەست بە ئاسوودەیی رۆحی دەکات، بزانن چۆن بەدیاریەوە رادەمێنێ، من تەنانەت سەرنجم لە منداڵی ساوای کوردیش داوە، زۆر تایبەت لە ئاگر رادەمێنێ.رووداوی ئەو ھەورەتریشقەیەی نازانم لە چ ساڵێک و چ گۆشەیەکی ئەم دنیایە لە دارستانێکی داوە و سووتاندوێتی و دواتر بووەتە ھۆی ئەوەی مرۆڤە سەرەتاییەکان،
کارزان سەباح هەورامی
ھەموولایەنەکان چاوەڕوانی ئەوەبوون جارێکی دیکە ھەرێمی کوردستان داوای گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا بکاتەوە، بەڵام ئەوەی دواجار ھەموو دوودڵیەکانی رواندەوە قسەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کورستان بوو کە لەڕۆژی نەورۆزدا پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستانکرد و بەراشکاوانە رایگەیاند کە "مەسەلەی ریفراندۆم لەگەڵ عێراق باس دەکەین و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین و پاشان ریفراندۆم دەکەین". قسەکانی بارزانی نیشانەی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ھەرێمی کوردستان ناگەرێتەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی کە دووبارە لەبارەی بودجەی و مووچە و بابەتی پێشمەرگەوە قسە بکات، بەڵکو ئەم جارە بۆ بابەتی ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆی لەگەڵ بەغدا قسەدەکات، ھەڵبەتە لەوە دەچێت ھەندێک لایەن لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش پێیان وایە کە ھەرێمی کوردستان ناتوانێت لەم کاتەدا ھەنگاوی سەربەخۆی بنێت، بەڵکو دەبێت جارێکی دیکە دەرفەت بەبەغدا بدرێتەوە، بەڵام لەڕاستدا لەماوەی رابردوو دەرکەوت کە گروپێک لە عێراق بەبیرکردنەوەی حکومەتەکانی رابردوو دەیەوێت کورد بەپلەدوو سەیربکات.
پێشه‌كی
به‌گوێره‌ی یاسای نوێی خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی له‌سوپای عێراقدا، پێویسته هه‌موو ئه‌و نێرینانه‌ی له‌نێوان 19 بۆ 45 ساڵیدا، هه‌ریه‌ك بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو خزمه‌ت بكه‌ن و ببنه سه‌رباز، جگه له‌وانه‌ی كه‌هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌رزن.
كاردانه‌وه‌كان
كاردانه‌وه‌ی پێكهاته و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان جیاوازه به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه، هاوكات په‌سه‌ند كردنی یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه، كاردانه‌وه‌ی توندی لای گه‌نجان دروست كردووه. پێشتر ئه‌و وه‌زاره‌ته په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌ی به‌كۆی ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه ڕاگه‌یاند. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئاشكرا كردنی ئه‌و بابه‌ته له‌ئێستادا بهبهرنامهیهو شتێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نیه. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر وڵات گه‌ڕانده‌وه.یه‌كێك لههاووڵاتییه عێراقییه‌كان، ده‌ڵێت: " بڕیاره‌كه شاراوه‌یه‌و ورده‌كاری تێدانیه، تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر خزمه‌تی سه‌ربازییان كردووه، چونكه من خۆم خزمه‌تی سه‌ربازیم له‌دوای زانكۆ كردووه، نازانم ئایا دووباره ناچاردهكرێمهوه به‌خزمه‌ت یان نا؟".
د.چواس حسن
سەرۆک ئۆباما لە دواچاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەى (زئەتلەنتیک) لەبارەى بەکارهێنانى هێزەوە لەلایەن دەوڵەتەوە دەڵێت (هێزى راستەقینە واتاى لە توانادا بێت ئەوە بەدەست بهێنیت کە دەتەوێت، بەبێ ئەوەى ناچار بیت پەنا بۆ توندوتیژى بەریت). ئەمە بۆچوونى لووتکەى دەسەڵاتى بەهێزترین دەوڵەتى جیهان لە ڕووى سەربازیەوەیە. هێزێک دەتوانێت سەرجەم ویستەکانى بە بەکارهێنانى هەموو چەکە کوشندەکانى کە مرۆڤایەتى پێیان گەیشتووە وەدى بهێنێت، بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر دوودڵە لە بەکارهێنانیان و پێی وایە کە پەنا بردنە بەر توندوتیژى ماناى بەهێزیى ڕاستەقینە ناگەیەنێت، بەڵکو ئەوە جۆرێکە لە بێهێزى.لێرەوە و لەبەر ڕۆشنایى ئەم وتەیەى سەرۆک ئۆبامادا، بە ڕەچاوگرتنى ئەوەى بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى لەلایەن دەوڵەتەوە لە دژى هاووڵاتیانى سفیلی خۆى، کە لووتکەى پەنابردنە بەر توندوتیژیە بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى دەوڵەت بەسەر هاووڵاتییەکانیدا، دەتوانین بڵێین کە ڕ‌ژێمى بەعس لە کاتى بەکارهێنانى چەکى کیمیاویدا لە بەرامبەر خەڵکى هەڵەبجەى شەهید و پاشانیش لە گەلێک ناوچەى تر‌ى کوردستاندا، لە لا
عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
مێژوو و ده‌وڵه‌ت، دوو چه‌مكی سیادی و گرینگن له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا، كه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئهڵمــــانی (هیگل)ی پێ ده‌ناسرێته‌وه. ئاخر (هیگڵ) له‌ژێر كاریگه‌ری و گرینگیی ده‌وڵه‌تدا فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به جۆریك تیۆریزه كرد، كه ده‌وڵه‌ت به دیارییه‌كی یه‌زدانی له‌سه‌ر زه‌وی و، دامهزرێنهرهكهشی به پاڵه‌وانی مه‌یدان و، سنووره‌كه‌شی به فه‌له‌كی ئازادی و ئه‌خلاق پێناسه بكات.ڕێكاره سلوكییه‌كانی تاك و خود سانسۆری به‌رانبه‌ر داب و نه‌ریت، كه ئیراده و ویژدانی گه‌ل به‌رهه‌می هێناوه، مۆركی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و، له‌پێناوی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی كۆمه‌ڵگایشدا، ده‌بێت به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی یاسا، خۆئه‌گه‌ر ئه‌و مهقوهلهیهش ڕاست بێت كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت تهعبیریكی یاساییه بۆ كۆمه‌ڵگا، كه‌واته جــــارێك كۆمه‌ڵگا و ژینگهیكۆمهڵایهتی یاسا به‌رهه‌م دێنیت و، جــارێكیش (ده‌وڵه‌ت) كۆمه‌ڵگا و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به یاسایی ده‌كات، دیاره هێزی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو فاكتهش، ته‌نها ئیراده و ویژدانی گه‌له.ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه‌ی
زنجیرە سیمینارێکی شێرزاد حەسەن،لە شارەکانی ئه‌ڵمانیا
شێرزاد حەسەن، کە لە لایەن ناوەندی ئه‌ڵمان و کورد بۆ پێکەوەژیان/ واتە ناوەندی کولتوریی کورد/ لە شاری نورنبێرگ - ەوە بۆ دەرەوەی وڵات بانگهێشت کرابوو، توانی لە ڕۆژانی 23/1 تا 7/2/2016 له حەوت شاری ئه‌ڵمانیادا (نورنبێرگ، میونشن، فرانکفورت، هانۆڤەر، بەرلین، مانهایم و کوڵن) لەژێر سەردێڕی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەقین لەناو بازنەکانی زەبروزەنگدا)، سیمینارێکی بەپێز پێشکەشی کوردەکانی هەندەران بکات.لەم سیمینارانەدا، شێرزاد حەسەن، هەوڵی ئەوەی دەدا کە سەرەتا بە شێوەیەکی گشتی و بنەڕەتی، سەرنجی گوێ‌گران بۆ مێژووی زەبروزەنگ ڕابکێشێت. ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ کۆتاییهاتنی دایکسالاری و سەرهەڵدانی پیاوسالاری، کە دوا جار بەوەش کۆتایی هاتووە کە ژن لە مێژوو بۆ هەزارەها ساڵ دەربکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە پیاوان بۆ هەمیشە وەک ڕاوچی و شەڕڤان نەسرەوتوون، هەر لە سەرەتاوە مرۆڤ بەبێ توندوتیژی نەژیاوە، وەك دیارە مێژووی نێرسالاری خوێندنەوەی جیاوازی بۆ کراوە کە ماوەکەی بۆ دە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، هەندێکیش بۆ پێنج هەزار ساڵ نزیکی دەخەنەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ پەیدابوونی سێ ئایینەکە: مووسایی و عیسایی و ئیسلام کە چڕبوونەوە و دەرکەوتەی ڕۆحی باوکسالاری
سامان ڕەشید
هەرێمى کوردستان لە ماوەى سەدەى ڕابردوودا بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە و هەر قۆناغێکیشى خەسڵەت و تایبەتمەندیى خۆى هەبووە، بە شێوەیەک لە شێوەکان هەلەومەرج و هاوکێشە سیاسییەکان لە ناوچەکە بە گشتى و عێراق بە تایبەتى، کاریگەرى هەبووە لەسەر کۆى قۆناغە مێژووییەکان لە میژووى نزیکى سەد ساڵى ڕابردووى هەرێمى کوردستان. زۆر کات قۆناغەکان بە شێوەیەک بوون کە وڵاتانى هەڵگرى دروشمەکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى، لە هاوکیشە سیاسییەکانى ناوچکە هاوپەیمانى داگیرکەرانمان بوون و جگە لە بێدەنگبوونیان بەرانبەر ئەو تاوانانەى کە دەرهەق بە نەتەوەکەمان کرا، یارمەتىدەرى ڕژێمە داگیرکەرەکان بوونە.کاروانى خەباتى مێژووى گەلەکەمان بە چەندین وێستگەدا تێپەڕیوە و لە هەر وێستگەیهکدا، سەرکردایەتیی بزاڤى ڕزگاریخوازى کوردستان ئامانجەکانى بەپێى باردۆخ و هەلومەرجى سیاسى ئەو کات دیارى کردووە کە هەر هەموویان لەپیناو گەیشتن بە ویستگەی سەربەخۆییى هەرێمى کوردستان و دەوڵەتبوونمان بووە.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ئێستا كورد به‌قۆناغێكی ڕاگوزه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، ته‌واوی جوڵه‌كانی له‌ژێر سانسۆر و لێكۆڵینه‌وه‌و چاوی كراوه‌ی لایه‌نه‌كانی تردان. بۆیه لایه‌نی كوردیش پێویستی به‌وه هه‌یه له‌و سۆنگه‌یه‌وه كارته‌كانی خۆی بجوڵێنێت.دۆخه‌كه به‌م جۆره‌یه، میلله‌تێك ده‌یه‌وێت له‌قۆناغی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمی عێراقییه‌وه بگاته قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری. بۆئه‌م ئه‌ركه مێژووییه میدیایه‌كی چۆنمان ده‌وێت؟.ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی جیدی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه وێڕای ئاماده‌سازییه ئابووری و مادی و مرۆییه‌كان، گه‌یشتن به‌قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی بۆ كورد كه خاوه‌نی ئه‌زمونی سه‌روه‌ری نیه‌و، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی نه‌ته‌وه(ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه) دروست بووه، كورد چانسی ئه‌وه‌ی نه‌بووه خۆی خاوه‌نی خۆی بێت، هه‌میشه هاووڵاتیی پله دووی ناو وڵاتانی داگیركهربووه.
بۆیه بۆئه‌م میلله‌ته ته‌غزیه‌ی فه‌رهه‌نگی پێویستی پله یه‌كی تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه‌یه، یانی وه‌ك چۆن پێویستمان به‌ژێرخانی ئابووری ومرۆیی هه‌یه، به‌هه‌مان ڕاده‌و بگره زیاتریش، پێویستمان به‌ژێرخانی فه‌رهه‌نگی هه‌یه.
زكری مووسا
بۆچی گەلان دەست بە مێژووی خۆیانه‌وه دەگرن و شانازی پێوە دەكەن؟ بۆچی ڕێزی هێما و سیمبۆلە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان دەگرن؟ بۆچی ئەوەندە پێداگرن لەسەر خاك و جیۆگرافیایان؟ بۆ جەخت لە سەروەریی خۆیان دەكەنەوە؟ ڕاستە زێدەڕۆیی لە خۆشەویستیی خاك و نیشتیمان ڕەنگە ببێتە هۆی نەژادپەرستی و فاشیزم؛ بەڵام ڕێزگرتنی مێژوو و سیمبۆلەكان و پاراستنی خاك لەنێو گەلە پێشكەوتوو و دیموكراتخوازەكانیشدا هەیە و، بگرە قووڵتر و ڕەگ داكوتاوترە. بۆیە دەكرێ لە یەك كاتدا ڕێزی مێژوو و توراسی خۆمان بگرین و خاكمان خۆش بوێت و ئاشتیخواز و مرۆڤپارێزیش بین و، نەبینە سەرئێشە بۆ گەلانی تر.گەلان شانازیی بە مێژووییەكەیان دەكەن بۆ ئەوەی بە جیهانیان بڵێن دەستكەوت و سەركەوتنەكانیان بەرهەمی ماندووبوون و قوربانیدانیانە، ئەوەی هەیانە مەكرەمە و بەخشیش نییە بەڵكو دەرئەنجامی خەباتی خۆیانە. دەیانەوێ بڵێن ئێمە كردوومانە و ئەوەی هەمانە پەرچەكردار نییە. بە خۆیان دەڵێن مێژوومانە و ئێمە دروستمان كردووە و ئێستا و داهاتووییش هەر خۆمان دروستی دەكەین.
ئەیوب گەڵاڵی
ئاشکرایە نەتەوەى کورد بۆ دەستەبەرکردنى مافەکانى، هەردەم لە خەبات و بەرخوداندا بووە و لەو رێگایەشدا دەریایەک خوێنى رشتووە، رژێمه یەک لە دوا یەکەکانى عێراقیش بە بەردەوامى و نەپچڕاوەیى لە سەرکوتکردن و داپڵۆسینى ئەو نەتەوەیەدا بوونە و بە هەموو شێوەیەک کوردیان قاتوقڕ کردووە و ویستویانە شوناسنامەی نەتەوایەتی بسڕنەوە، دیارە ئەوەش بە بەرنامەی داڕێژراوی تایبەت بووە و پیلانی گونجاو و لەباریشى بۆ داراێژراوه، تا کار گه‌یشته ئەو رادەیەی کە بە چه‌كی کیمیاوی و بایۆلۆجی کوردستان وێران بکەن و سیاسەتی خاک سوتاندن(الارض المحروقة) ی تیادا په‌یڕه‌و بکەن و، دواتریش بە پڕۆسەیەکی ستراتیژی دارێژراو، ئۆپەراسیۆنی بەدی ئەنفال ئەنجام بدەن؛ کە لە ئاکامیدا بە هەزاران کوردی فەیلی و 8000 بارزانی و لە دواقۆناغیشدا 182000 مرۆڤی سڤیل جینۆساید کران.هەڵبەت کورد لە بەرخودان نەوەستا، ئەوەتا شۆڕشەکانی کورد شایەدی و بەڵگه‌ی حاشاهەڵنەگری ئەو راستیانەن، لە سەرووی هەموویشیانەوە شۆڕشی مەزنی