فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رێكان سەباح

دیدگای زاڵ لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و نەخشەی سایكس پێكۆ لەوەوە ناێت كە ئازادی و بنەماكانی مافی مرۆڤ بەرهەمی بنیات نانی ئەو دەوڵەتانە بێت، واتا میتۆدی ریفراندۆم لە جوگرافیایەكی وەكو عێراق لەگەڵ سكوتلەندا و بەریتانیا، بەگوێرەی جیاوازی جوگرافیا دەگۆڕێت "چونكە بەرهەمی بنیات نانی دەوڵەت رۆڵی سەرەكی دەبینێت، لە وێنا كردنی جۆری رفراندۆم، بەڵكو ئێمە لە نەخشی جوگرافیایەك ژیاوین لەسەد ساڵی رابردوو بەرهەمەكانی" سەربرین و ئەنفاڵ و كیمیا باران بووە بۆ درێژە پێدان بە هێشتنەوەی دەوڵەتانی لێكەوتەی ئەو نەخشەیە، نموونەكانی ئەو دەوڵەتانەی كە لە نەخشەی جوگرافیایی سایكس پیكۆ دایە، بەدەیان سەدام و قەزافی و بەشار ئەسەدی لە مێژووی خۆیدا پێشكەش كردووە، كە باوەری هێشتنەوەی رژێمەكانی لە ئەنفاڵ و كیمیا باران و سەربرین كۆمەڵكوژی دا پێناسە بووە "واتا ئەوەی كە دەگوترێت لەبارەی مێژووی رژێمەكانی دەوڵەتانی لێكەوتەی نەخشەی سایكس پێكۆ، لەچوارچێوەی كەس یان ئایدۆلۆژیا لە راستەوە بۆ چەپ وێنا نابێت، چونكە كورسی دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتانە جێگرنابێت ئەگەر روبارێك خوێنی بەژێریدا شەپۆڵ نەدات. نموونەی گۆڕێن لە سەدامەوە بۆ شیعە" دەبینرێت لە عێراق كە هەردووكیان لەسەر هەمان میتۆد درێژە بەدەسەڵاتیان دەدەن ئەویش "ئەنفاڵ و كیمیا باران بۆ برینی قوتی خەڵك" ئەمەشە وا لە ئێمە دەكات جیاواز تر بیر لە ریفراندۆم بكەینەوە.


ریفراندۆم و وەڵامەكانی
وەڵامی ریفراندۆم "لە بەڵێ و نەخێردا" لەجوگرافیایەك كە پێكهاتەكانی بەزۆری بەو دەوڵەتەدا لكێنراوە، درێژە پێدەریی بەردەوامی ئەو دەوڵەتەش" ئەنفال و كیمیا باران و داعش و برینی قوتی خەڵك بێت" ئەو ریفراندۆمە لە" بەڵێ و نەخێر " دا واتادار نابێت چونكە زەمینەی ئەو وڵاتە بەهایەك بۆ مانەوە لەگەڵ یەك تێدا نیە. ئەمەشی لێرەدا خۆی مەلاس داوە، بۆ وەرگرتنی نەخێری خەڵك دیدگایەكی لاواز و بێ بەهایی هەیە بۆ تێگەیشتن لە دژایەتیشدا بۆ گەلی كوردستان، بۆیە دەكرێت لەسەر ئەو بنەمایی ئەو دیدگایە هەڵسەنگێنین لەدژایەتی تەعریفی بە نەتەوە بوون، واتا دژایەتی ریفراندۆم لەژێر هەر بیانوێك بێت، لەچوارچێوەی درێژە پێدەری بەرهەمی نەخشەیەكدا چرۆ دەكات، كە تەنها روانگەی بەردەوامی بە نموونەی پیشكەش كراوەی بەعس و داعش خۆی پێناسە دەكات و هیچ ئەنتەرناتیڤێكی تری نیە.

داعش و بەعس
كاتێك ناوی بەعس و داعش دێت بەو واتایە نیە كە لەروانگەی فكری ئەوانەوە پێناسە بۆ دەوڵەتی عێراق دەكرێت، بەڵكو بەعس و داعش وێنایی لێكەوتەی دوو قۆناغی بەردەوامی دیرۆكی ئەو دەوڵەتەن،كە جۆرەها تاوانیان لەژێر ناوی دا تۆمار كراوە، ئەمەشیان بەرهەمی تاقی كردنەوەی دوو جۆر لە ئەنتەرناتیڤی حكومرانی عێراقە كە لێكەوتەكانی شنگاڵ و هەڵەبجەی تێدایە، لێرەیە پاڵمان پێوە دەنێت، بگەینە باوەرێكی یەقین كە لەو پەری چەپەوە تا ئەو پەری راست و لە سوونە و شیعەشدا، ناتوانرێت بەدیل بێت بۆ بەرێوەبردنی ئەو عێراقە، چونكە بنەمایی پێكهێنانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەو نەخشەیە بەرهەمێكی حكومرانی نابێت، تێیدا مافەكانی مرۆڤ و پێكهاتەكانی پارێزراوبێت، دەوڵەتی عێراق لە شوێنێكی ئارام بۆ عێراقیەكاندا جێگیر نەكراوە، بەڵكو عێراق لەشوێنێك جێگیر كراوە، ئەگەر شیعە تێیدا دەسەڵات بێت دەبێت "عەرەبی سوونە و كورد كۆمەڵكوژ بكات بۆ ئەوەی حكومرانیەكەی تێدا بەردەوام بێت، بە پێچەوانەوە بۆ هەموو پێكهاتەكانی تریش ئەو جۆرە لە پێناسەیە راستە لەناو ئەو جوگرافیایەدا، كەوایە دەبێت ئێمە ئەوەمان لەبیر بێت ریفراندۆم بە تەعریفی نەخێر و بەڵێ دا مانا راستەقینەكەی خۆی نادات، لەگەیاندنی پەیامی رەد كردنەوەی عێراق وەك دەوڵەتێك، ئەمەش دەبێت لەدیدگا و تێروانی ئێمە دا پێناسەیەكی تر بۆ ئەو ریفراندۆمە بكەین ئەویش تێكهەڵ شێلانی ئەو ریفراندۆمەیە، بە رووداوەكانی لێكەوتەی ئەو وڵاتە.

ریفراندۆم لە عێراق
ریفراندۆم لە عێراق بۆ جودا كردنەوەی كوردستان تەنها ئالیەتێكی یاساییە كە دەبێت مرۆڤی كورد پێیدا تێپەرێت، بەڵام وەڵامی خەڵكی كوردستان پێویست نیە لە لاپەرێكی سپی دا بە "تەنها بەلێیەك وەربگیرێت، مێژووی ئەو عێراقە، كە كورد تێیدا بەشێك بووە، دەبێت ببێتە پێناسە جۆری وەڵامی ریفراندۆم كە تێیدا نەهامەتیەكانی گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكان بخرێتە بەردەم هەموو دونیایی مرۆڤایەتی، هیچ واتایەكیشی نیە، مرۆڤێك باب و باپیرانی بەجۆرها كوشتن و لەناو بردن تاقیی بكرێتەوە پێی بلێت تۆ لەعێراق دەمێنیەوە یان دەوڵەتی كوردیت دەوێت، ئەوانەی كە پێیان وایە ریفراندۆم ئەو پێناسەیەی تێدا جێگیر دەكرێت هەڵەن، ریفراندۆم لەكوردستاندا، تەنها وەڵامی نەهامەتیەكانی كوردستانی تێدا دەنووسرێت، جگە لەمەش هیچ واتایەك بۆ ریفراندۆم نەیە بۆ كورد چونكە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان پێویستی بەوە نیە لەگەلی كوردستان بپرسیت تۆ لەناو عێراقی تاوانبار بە ئەنفال و كیمیا باران دا دەمێنیەوە یان دەوڵەتی خۆتت دەوێت، بۆیە ئەو ریفراندۆمە هەرگیز لەكوردستان ناكرێت تاوەكو ئەوكەسانەی كە خۆیان مەلاس داوە بۆ بەدەست هێنانی رەئی نەخێری خەڵك درێژە بەئەقلی بەعسی و داعشی بدەن لەسەر كورد.
26/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان