عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
مێژوو و ده‌وڵه‌ت، دوو چه‌مكی سیادی و گرینگن له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا، كه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئهڵمــــانی (هیگل)ی پێ ده‌ناسرێته‌وه. ئاخر (هیگڵ) له‌ژێر كاریگه‌ری و گرینگیی ده‌وڵه‌تدا فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به جۆریك تیۆریزه كرد، كه ده‌وڵه‌ت به دیارییه‌كی یه‌زدانی له‌سه‌ر زه‌وی و، دامهزرێنهرهكهشی به پاڵه‌وانی مه‌یدان و، سنووره‌كه‌شی به فه‌له‌كی ئازادی و ئه‌خلاق پێناسه بكات.ڕێكاره سلوكییه‌كانی تاك و خود سانسۆری به‌رانبه‌ر داب و نه‌ریت، كه ئیراده و ویژدانی گه‌ل به‌رهه‌می هێناوه، مۆركی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و، له‌پێناوی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی كۆمه‌ڵگایشدا، ده‌بێت به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی یاسا، خۆئه‌گه‌ر ئه‌و مهقوهلهیهش ڕاست بێت كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت تهعبیریكی یاساییه بۆ كۆمه‌ڵگا، كه‌واته جــــارێك كۆمه‌ڵگا و ژینگهیكۆمهڵایهتی یاسا به‌رهه‌م دێنیت و، جــارێكیش (ده‌وڵه‌ت) كۆمه‌ڵگا و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به یاسایی ده‌كات، دیاره هێزی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو فاكتهش، ته‌نها ئیراده و ویژدانی گه‌له.ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه‌ی سرووشتی و وزه له لایه‌ك و، بازاڕێكی فراوانی ساغبوونه‌وه‌ی كاڵاكانی وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی له لایه‌كی تره‌وه، بووه به ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێی جیهانی و بلۆكبه‌ندی میحوه‌ری، له‌كاتیكدا هه‌ندێك جار ده‌نگێك له سه‌روه‌رانی جیهانه‌وه به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، جیهانی (گلۆباڵ) پێویستی به جۆریك له هاوسه‌نگی هه‌یه، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه به ته‌نها چاودێریكردنی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، نابێته زامنی ئه‌و هاوسه‌نگییه جیهانییه، به‌ڵكو ده‌بـێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوسه‌نگكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، (تصدیری سه‌وره‌ی ئێرانی) ڕابگرن و، ئه‌كته‌ره‌كانی شانۆی سیاسیی ئیرانی له ناوچه‌كه‌دا له چه‌ك و جبه‌خانه دابماڵن و، مه‌ترسییه جیهانییه‌كه‌ی تیرۆریزمیش كه (داعـــــش) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌رچی زووه تێك و پێك بشكێنن و، ئه‌وسا زلهێزه‌كان له‌سه‌ر دیزاینێكی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ره‌چاوكردنی ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه بسازێن، چونكه شكی تێدا نییه، كه سیاسه‌ت فه‌ننی ته‌حقیقی مومكیناته و، نامومكینیشه كه جاریكی تر عێراق و سووریا له یه‌ك چوارچێوه‌ی جیۆگرافیدا نوینه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی بكرێن.
ڕه‌وایه‌تیی ڕیفراندۆمی (سكوتلهندییهكان) بۆ جیابوونه‌وه‌یان له به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای هێزه سیاسییه‌كانی سكوتلهندایش بووبێت، ئه‌وا شه‌رعیه‌تی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی بۆ پشتگیری و چاودێریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕیفراندۆمه‌كه ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ڵێی نه‌هێنا، به‌ڵام پرۆسه‌كه موماره‌سه‌ی مافێكی شه‌رعیی سكوتلهنداییهكان بوو له چوارچێوه‌ی بهریتانیایهكی خاوه‌ن شارستانی و دیموكراسیدا، لێره‌دا پرسیارێك له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا خۆی نومایش ده‌كات، ئایا بۆچی له‌كاتێكدا ئێمه‌ی كورد، هێزێكی كاراین له دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه، كه‌چی ئه‌وان خه‌مساردانه ده‌مانكه‌ن به شه‌ریكی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له فه‌لسه‌فه‌ی جه‌هلدا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌وه‌نییه له پایته‌ختی جه‌هلی خه‌لافه‌تدا، (عه‌لی سه‌قه‌ری) (له‌یلا قاسمی) دایكی له‌سه‌ر جیاوازیی مه‌زهه‌بی به شمشێری جه‌هل سهردهبڕێـت، بۆیه ئیلتیزامی ئه‌خلاقیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه پشتگیریی گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌ركرده میللیه‌كان ئه‌و كه‌سایه‌تییه گهلسالار و مرۆڤدۆستانه‌ن كه زاده‌ی واقیعی مێژووی گه‌ل و ئیراده‌ی گه‌ل و، له‌ناو ویژدانی گه‌لیشدا به به‌رده‌وامی تهفاعول ده‌كه‌ن، بۆیه به‌ره‌نجامی ڕای گشتین و ده‌شتوانن ڕای گشتی بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان فۆرمه‌له بكه‌ن، ئاخر مێژوو ته‌نها ئه‌و سه‌ركردانه درووست ده‌كات، كه خه‌بات و مقاوه‌مه‌تی جوامێرانه ده‌بێته پانۆرامای ژیانیان، بۆیه ئه‌مانیش توانای دروستكردن و خوڵقاندنی مێژوویان هه‌یه، لێره‌وه ئه‌گه‌ر به تـێڕامانیكی ویژدانی سه‌رنجی په‌نجا ساڵی ڕابردووی بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین، ئه‌و ڕاستییه به‌رجه‌سته ده‌بێت كه سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده مه‌یدانیانه‌ی كه گه‌واهی مێژوو، ناسنامه‌ی سه‌رۆكی میــللی پێ ده‌به‌خشێت.
بانگه‌شه‌ی گشتپرسی كه ته‌عبیره بۆ به‌شداریی تاكی كۆمه‌ڵگا له بڕیاری سیاسی و چاره‌نووسدا، ئه‌و متمانه‌یه وێنا ده‌كات كه له نێوانی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یه و، سه‌نگیش به‌و خوێنه گه‌شه ده‌دات كه شه‌هیدانی پێشمه‌رگه به كوردوستانی ده‌به‌خشن. ئاخر مێژوو ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه ته‌نها خوێن زامنی كێشانی سنووری سووری سیادی ده‌وڵه‌ت و، ده‌نگیش به‌های سه‌ربه‌خۆییی گه‌لانه، بۆیه سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی)یش له چه‌ندین بۆنه‌دا ته‌ئكیدی كردۆته‌وه و دڵنیاییشی به گه‌لی كوردوستان داوه، كه ئه‌و خوێنه‌ی ئێستا ده‌یبه‌خشین، خوێنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دروستكردنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ته.
كاروانی سه‌ربه‌خۆیی له ڕێگایه و، سه‌ختیی زۆری بڕیوه و كه‌می ماوه، قۆناغه‌كه‌ش سه‌ربڵندی بۆ رێبوارانی به‌ره‌ی گه‌ل تۆمار ده‌كات و، نه‌فره‌تیش له نه‌یاران ده‌كات و، به دوژمنانیش ده‌ڵێت ئه‌و خوێنه‌ی ئیوه لێمان ده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناومان به‌رن، هه‌مان ئه‌و خوێنه‌یه كه ئێمه ده‌یبه‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بین، بۆیه به خوێنی مقاوه‌مه‌ت و ده‌نگی ڕیفراندۆم، له‌گه‌ڵ بارزانیداین ، چونكه بـــــــارزانی پشت به(خـــودا و، گــــهل) پاڵه‌وانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ته.
16/3/2016