هاوڕێ مه‌نسوور به‌گ
لووله‌ی هه‌ناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به بڕوای من هه‌ڵگیرساندنی زۆربه‌ی جه‌نگه گه‌وره‌كان به درێژایی مێژوو، زیاتر له هۆكارێكیان له پشت بووه. بۆیه ناكرێت ڕوودانی جه‌نگێكی مه‌ترسیداری نیمچه جیهانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت له یه‌ك هۆكاری بوونی ڕژێمێكی دكتاتۆر و گه‌لێكی ئازادیخواز بچووك بكه‌ینه‌وه.زۆر هۆكاری مه‌زهه‌بی، تایه‌فی، جوگرافی، سیاسی هه‌ن له پشت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی قێزه‌وه‌نی سوریان، كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه، به‌ڵام یه‌ك له هۆكاره شاراوه‌كان ڕه‌نگبێت هۆكاری بازاڕ دۆزینه‌وه بێت بۆ گازی سروشتیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بهگژیهكداچوو. به‌گژیه‌كداچوون به هۆی بوونی دوو مه‌زهه‌ب و دوو جه‌مسه‌ر و دوو دیدی جیاواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به سه‌ختی ده‌توانی ته‌نها خاڵێكی هاوبه‌ش بدۆزیه‌وه له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره لێكجیاوازهی، كه ئه‌وه‌نده‌ی بته‌وێ لێكدوورن و مردن و له ناوچوونی یه‌كدی به ئاواتی دێرین ده‌خوازن. له نێو ئه‌و ده‌ریا قووڵه‌ی لهیهكنهچوون و ململانێی سه‌خت و خوێناوی، له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری دژ به یه‌ك، خاڵێكی هاوبه‌ش به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش ڕازیكردنی ئه‌وڕوپا بۆ بوون به موشته‌ریی گازی سروشتیه. له لایه‌ك، مسۆگه‌ركردنی دراوی قوڕس، كه خه‌ریكه ده‌ستكه‌وتنی ده‌بێته كارێكی سه‌خت، به‌تایبه‌ت دوای داڕمانی نرخی نه‌وتی خاو، له لایه‌كی دیكه‌ش، جێگرتنه‌وه‌ی ڕووسیا و خۆ خزاندنه نێو ئاسایشی وزه‌ی ئه‌وڕوپا و پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆیان له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان وه‌ك گهمهكهری ستراتیجی. ئه‌وڕوپا دڵی له ناو ده‌ستیه‌تی له ترسی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك پۆتینی هه‌ڵسوكه‌وت پێشبینی نه‌كراو، له پڕ قفڵی گازی سروشتی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕۆناڵد ڕێگن پێشبینی ده‌كرد، ڕووسیا ئهوڕوپاییهكان له سه‌رمای زستان ڕه‌ق ده‌كاته‌وه. ئهوڕوپاییهكان له تاوی دڵه‌ڕاوكێی خۆیان، زۆر بۆیان گرینگ نیه، گازی سروشتی له كام كیشوه‌ر و له كام مه‌زهه‌به‌وه دێت، گرینگ ئه‌وه‌یه قفڵی گرتنه‌وه‌ی به‌ده‌ست كه‌سانی سه‌ره‌ڕۆی وه‌ك سه‌رۆك پۆتین نه‌بن.
پڕۆفیسۆر Mitchell Orenstein له سه‌نته‌ری Davis تایبه‌ت به توێژینه‌وه له سه‌ر پرسی ڕووسیا له زانكۆی هارڤارد، ده‌ڵێت: ئه‌و وڵاتانه‌ی له سووریا به‌گژیه‌كدا چوونه‌ته‌وه یان بریتین له‌و لایه‌نانه‌ی كه پشتیوانی له پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی لووله‌ی گازی سروشتی ئێرانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وڕوپا له سوریاوه، یان ئه‌وانه‌ن كه پشتیوانی له پڕۆژه‌ی لووله‌ی گازی قه‌ته‌ری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وڕوپا هه‌م دیسان له سوریاوه. هه‌تا ئێره تێگه‌یشتن ڕه‌نگه ئاسان بێت، به‌ڵام پرسیاره ئاڵۆزه‌كه ئه‌وه‌یه: مه‌رامی ڕووسیا چیه له‌و موغامه‌ره گه‌وره‌یه‌ی به سوپایه‌كه‌ی ده‌یكات و تووشی شه‌كه‌ت بوونی ده‌كات؟ له كاتێك بڕیار بوو، ئه‌و سوپایه به نوێترین چه‌ك و سه‌رده‌میترین ته‌كنه‌لۆجیا جۆش بدرێت بۆ ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و فراوانكردنیان له نیمچه دوورگه‌ی قه‌ره‌م و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكڕانیا. گره‌وكردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له قه‌ته‌ر ده‌كات بۆ هاتنه دی لووله‌ی قه‌ته‌ر - سوریا كه به ناو خاكی سعوودیه و ئوردن و سوریا و توركیا تێده‌په‌ڕێت، مه‌زه‌نده كردنێكی تا ڕاده‌یه‌ك نزیكه له واقیع، چونكه ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو به‌دیلێكی جگه له به‌دیلی ئێران و ڕووسیا قه‌بووڵه. له‌لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئێران، خاوه‌ن پێگه‌ی قوڕس و دراوی قوڕس بێت، له لایه‌كی دیكه‌ش ئێران ده‌بێت تا زه‌مه‌نێكی دوور له ژێر چاودێریی ورد بێت تا سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبوڵڵا‌و حووسییه‌كان وشك ده‌بن، هه‌روه‌ها تا ئێران، عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌نی له ژێر ڕكێف ده‌رده‌هێندرێت. به‌ڵام گره‌و كردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه ڕووسیا پشتیوانی له لووله‌ی گازی ئێرانی بكات به‌ره‌و سوریا له ڕێگای عێراقه‌وه، گره‌وكردنه له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو. ڕووسیا به هیچ لۆجیكێك ئاماده نابێت، ڕكابه‌رێك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و ئهوڕوپاییهكان له خۆی بێ منه‌ت بكات.
به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێز كه ئێران و ڕووسیا هاوپه‌یمانی زۆر ستراتیجی نین ئه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌روبه‌ندی سووكبوونی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌پێنراو به‌سه‌ر ئێران، به هۆی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان، تاران زوو ده‌ستی هاوكاریی بۆ ئه‌رمینیا درێژ كرد و بڕیاری دا بڕی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بۆ ئه‌رمینیا پێنج هێنده لێبكات. سه‌رۆك ڕۆحانی له نوێترین لێدوانی ڕایگه‌یاند كه ئێران هیچ دوو دڵی ناكات له به‌یه‌ك گه‌یاندنی كه‌نداوی فارس و ده‌ریای ڕه‌ش له ڕێگای وڵاتانی وه‌ك ئه‌رمینیا و جۆرجیا. ئه‌وه‌ی كه‌مێك له سیاسه‌تی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به وڵاتانی كۆنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت شاره‌زا بێت، ده‌زانێت كه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ڕووسیا، گه‌مه‌كردنێكی زۆر مه‌ترسیداره و مۆسكۆی زۆر پێ ئیستیفزاز ده‌بێت، سه‌رۆكی پێشووی ئازه‌ربایجان حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ هه‌میشه ده‌یگوت، هه‌رچی ده‌یكه‌ن بیكه‌ن، ته‌نها ڕووسیا ئیستیفزاز مه‌كه‌ن!!.
جارێ نازاندرێت جه‌نگی مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی سوریا به كوێ ده‌گات، گرینگ‌ترین هۆكاریش ڕه‌نگبێت ئه‌وه بێت، كه سیاسه‌تی واشینگتۆن هه‌میشه ئه‌وه بوه كه ئه‌و جه‌نگانه‌ی نه‌یاره‌كانی تێیدا به‌شدارن، درێژترین كات بخایه‌نێت، زۆرترین خوێن له سوپاكانیان و بانكه‌كانیان بچۆڕێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه به بڕوای من ئه‌وه‌یه كه ڕووسیا بۆ هه‌ر شتێك هاتبێت، بۆ هاوكاری كردن و هێنانه‌دی خه‌ونی تاران نه‌هاتوه، بگره ڕووسیا بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئێرانی و قه‌ته‌ری هاتووه، سه‌رۆك پۆتین قومار به شكۆی خۆی و سوپاكه‌ی ده‌كات و له ترسی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌جره‌به‌ی تاڵی ئه‌فغانستان، هه‌ر له ئاسمانه‌وه بۆمبه‌كان ده‌هاوێژێت.
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێین، پڕۆژه‌ی گازی كوردی بۆ توركیا، پڕۆژه‌یه‌كی بێ كێشه و بێ ئاسته‌نگ نابێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ئێرانی و قه‌ته‌ری چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرینگی سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردووه، گرینگترینیشیان ئه‌وه‌یه كه توركیا تینووی گازه، به‌ده‌ست ڕووسیای نه‌یار و ئێرانی جه‌مسه‌ر و مه‌زهه‌ب جیاواز ده‌ناڵێنێت. توركیا هاوسێیه له‌گه‌ڵ كوردستان، لوولهكانمان پێویستییان زۆر به‌وه نیه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سنووری وڵاتانی خاوه‌ن دید و ڕوئیای جیاواز ببڕێت بۆ گه‌یشتن به بازاڕ. من نازانم پارتی كرێكارانی كوردستان چۆن ده‌بێته گه‌مه‌كه‌رێكی ستراتیجی له ناو شه‌پۆڵی ئاژاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ده‌زانم برینداركردنی لووله‌كان لێره و له‌وێ، هیچ ئاكامی نابێت جگه له برینداركردنی هه‌ست و هیوای كوردانی باشوور. لووله‌كان چاك ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌زار جار بیته‌قێننه‌وه، به‌ڵام نازانم په‌كه‌كه چه‌ند ده‌توانێت، هه‌ستی داڕوشاوی هاووڵاتییه‌كی باشوور چاك بكاته‌وه؟ له‌و كاته‌ی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی به مانای لووله‌ی هه‌ناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دێت.