فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د.چواس حسن

سەرۆک ئۆباما لە دواچاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەى (زئەتلەنتیک) لەبارەى بەکارهێنانى هێزەوە لەلایەن دەوڵەتەوە دەڵێت (هێزى راستەقینە واتاى لە توانادا بێت ئەوە بەدەست بهێنیت کە دەتەوێت، بەبێ ئەوەى ناچار بیت پەنا بۆ توندوتیژى بەریت). ئەمە بۆچوونى لووتکەى دەسەڵاتى بەهێزترین دەوڵەتى جیهان لە ڕووى سەربازیەوەیە. هێزێک دەتوانێت سەرجەم ویستەکانى بە بەکارهێنانى هەموو چەکە کوشندەکانى کە مرۆڤایەتى پێیان گەیشتووە وەدى بهێنێت، بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر دوودڵە لە بەکارهێنانیان و پێی وایە کە پەنا بردنە بەر توندوتیژى ماناى بەهێزیى ڕاستەقینە ناگەیەنێت، بەڵکو ئەوە جۆرێکە لە بێهێزى.لێرەوە و لەبەر ڕۆشنایى ئەم وتەیەى سەرۆک ئۆبامادا، بە ڕەچاوگرتنى ئەوەى بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى لەلایەن دەوڵەتەوە لە دژى هاووڵاتیانى سفیلی خۆى، کە لووتکەى پەنابردنە بەر توندوتیژیە بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى دەوڵەت بەسەر هاووڵاتییەکانیدا، دەتوانین بڵێین کە ڕژێمى بەعس لە کاتى بەکارهێنانى چەکى کیمیاویدا لە بەرامبەر خەڵکى هەڵەبجەى شەهید و پاشانیش لە گەلێک ناوچەى ترى کوردستاندا، لە لا وازترین سەردەمى خۆیدا بووە.
لە ڕاستیدا کیمیابارانکردنى هەڵەبجە، کە دواى نزیکەى 70 ساڵ لە دامەزراندنى دەوڵەتى عێراقى ئەنجام درا، هێندەى جاڕى تێکشکان و بەکۆتاهاتنى دەوڵەتى عێراقى بوو، هێندە مانا و دەلالەتى سەرکەوتنى حکوومەتى عێراقى نەبوو بەسەر شۆڕش و بەرخۆدانى کورددا.
دەوڵەتى عێراقى، وەک قەواره‌یەکى داتاشراو بەپێى بەرژەوەندییە جیۆسیاسییەکانى بەریتانیا و پاشانیش خۆپاراستنى لە هەڵوەشان و لەبەریەکترازانى بە پشتیوانیى زلهێزە جیهانى و ناوچەییەکان، لە کاتى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا سەلماندنى کە قەتاوقەت نەیتوانى تۆزقاڵێک هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنى هەردوو کێشەى نەبوونى دیموکراسى لە عێراق و وەڵامدانەوەى داخوازییە نەتەوەییە ڕەواکانى کورد کە هەر لە سەرەتاى دامەزرانى دەوڵەتى عێراقەوە بەردەوام بوو و رۆژ لە دواى رۆژیش پەرەى سەند تا لە شۆڕشى ئەیلوولدا گەیشتە ئەوپەڕى هێز و توانا و سەرتاسەریبوون.
بەڵێ دەوڵەتى عێراقى لە سەرەتاى دروستبوونیەوە، رۆژ لە دواى رۆژ پتر پەناى بۆ بەکارهێنانى توندوتیژى دەبرد، بۆ ئەوەى بتوانێت وەک قەوارەیەکى سیاسیی یەکگرتوو بەردەوام بێت. تا ئەوەى لە پاى دەستەپاچەبوونى لە بەرامبەر کێشە و گرفتەکانیدا، لە حەفتاکاندا، چەکى ناپاڵمى قەدەغەکراوى لە بۆردوومانکردنى خەڵکى سڤیلى قەڵادزێ بەکار هێنا. پاشانیش پتر هەڵى کێشا بەرەو بەزۆر ڕاگوازتنى سەدانهەزار دانیشتووانى لادێکانى کوردستان، کاتێک ئەمانەش نەیانتوانى کۆتایى بەهێز و گوڕوتینى خەباتى نەتەوەى کورد بێنن، لە کیمیابارانکردن و ئەنفالکردندا سەلماندى کە تووشى هیستریا بووە.
ئەم بۆچوونەى سەرەوە تەنها داڕشتنێکى سۆزبزوێن نییە لە یادى کارەساتێکى مرۆییدا، بەڵکو ڕووداوەکانى دوایى کە خۆى بیندەوە لە داگیرکردنى کوێتدا، سەلماندیان ڕژێمى بەعس و دەوڵەتى عێراقى، لە ڕاستیدا، لە شکستێکى گەورەدا دەژین، بە شێوەیەک هیستریانە دەجووڵێنەوە و مەترسین بۆ سەر سەرجەم مرۆڤایەتى. لێرەوەیە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، بەمەبەستى سنووردارکردن و لغاوکردنى ئەو جانەوەرانە، عێراقیان خستە ژێر بارى گەورەترین و قورستترین گەمارۆى ئابوورى لە مێژووى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
لێرەوە ڕێڕەوى ڕووداوەکان ئاشکران کە هەموویان بەردەوام بەرەو یەک ئاقار بوون، ئەویش کۆتایى دەوڵەتى عێراقى بووە. ئەو کۆتاییەى کە رۆژ لە دواى رۆژ لێى نزیک دەبینەوە. کۆتاییەک سەرجەم حوکمڕانەکانى عێراق لە سەرەتاى دروستبوونییەوە لێى دەترسان و نەشیانتوانى خۆیانى لێ لابدەن، بەڵکو بە سیاسەتە چەوت و چەوێڵەکانیان هەنگاوەکانیان بەو ئاقارەدا خێراتر کرد.
17/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان