فاروق حه‌جی مسته‌فا
دوو ڕووداوی دیار ڕه‌وشی ڕۆژاڤایان ته‌نییه‌وه. یه‌كه‌م، تێپه‌ڕبوونی دوازده ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕێنێك كه ناو نرا (راپه‌ڕینی قامشلۆ)، كه له 12/ئادار/2004دا به‌رپابوو، هه‌روه‌ها 35 شه‌هیدی تێدا درا، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌شار ئه‌سه‌د له پاش نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له دیالۆگه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا بڵێ، كورد به‌شێكی ڕه‌سه‌نن له پێكهاته‌ی دیرۆك و جڤاكی سووریادا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاپه‌ڕینه‌كه به‌ردی بناغه‌ی دیدێكی دانا، كه پێی وایه كورد خاوه‌ن مافن. ڕووداوی دووه‌میش، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فیدراڵی بوو له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه.په‌یوه‌ست به ڕووداوی یه‌كه‌میان، سه‌باره‌ت به كوردی سووریا ڕاپه‌ڕینی 12ی ئادار كه‌متر نییه له هه‌ر شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێكی كورد له كوردستانی مه‌زن. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له ڕووی بایه‌خه‌وه ڕه‌نگه زۆر له دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین پارتی كورد گرنگتر بێت. ئیدی ئه‌گه‌ر ساڵی 1957 ساڵی ڕێنیسانسی سیاسیی كورد بێت، ئه‌وا ساڵی 2004 ساڵی له نوێ ژیاندنه‌وه‌ی كورده له پاش ساڵانێك له چه‌قبه‌ستنی حزبی و سیاسی. له 12ی ئاداری 2004دا مافی كورد له نه‌ستی سیاسیی ڕژێمی دیكتاتۆریی سووریادا چه‌سپا. له‌و ڕۆژه‌دا ئاماژه بۆ هه‌مووان كرا، كه كورد نه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی په‌راوێزكه‌وته نین، به‌ڵكوو ئه‌وان خاوه‌ن مافن و ده‌بێ ئاوڕ له‌و مافه بدرێته‌وه.
ده‌كرێ بڵێین پارته‌كانی كورد به‌رپرسیارانه و به‌ر گه‌رموگوڕییه‌وه، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان هه‌ڵسووڕاند، ئه‌وان له لایه‌كه‌وه له‌نێو ئاپۆره‌ی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیودا بوون، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌و ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێم وه‌ستانه‌وه. هه‌میشه، ئه‌م قسه‌یه‌مان بۆ مێژووه، داكۆكییان له ڕاپه‌ڕین كردووه و پاساویان بۆ هێناوه‌ته‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كیشیان ده‌رنه‌كرد كه شكۆی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو بڕووشێنێ، ته‌نانه‌ت له لێدوانه‌كانی میدیاییاندا، پارته‌كان بوون به چه‌تری سیاسی بۆ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كورد.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچی پارته‌كان به عه‌قڵانی ڕه‌فتاریان كرد و ڕێیان له‌وه گرت كه ڕه‌وش به‌ره‌و داڕووخان بچێت و پاشان ببێته هۆی سووتاندنی كورد، به‌ڵام پاشتر نه‌یتوانی سوود له ڕووداوه‌كه وه‌ربگرن، كه له ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه له ڕووی سیاسی و مافه‌وه بیخه‌نه گه‌ڕ، خۆ ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵی لاوازی پارته‌كان بێت. له‌م ڕووه‌وه، كاره‌كه هه‌ر په‌یوه‌ست نییه به ڕژێمه‌وه، به‌ڵكوو له ئاستی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان شت بوو. واته پارته‌كان له هه‌ردوو ئاستدا، ڕاپه‌ڕینی قامشلۆیان به قازانجی پرسی كورد به‌كار نه‌برد.
له دووه‌میشدا، پرۆژه‌ی فیدالی له ڕووی سیاسییه‌وه له لایه‌ن هێزه‌یلی سیاسیی ڕۆژاڤاوه له هه‌ولێر و به چاودێریی سه‌رۆك بارزانی، جه‌ختی كرایه سه‌ر، به‌ڵام لایه‌نانی كورد له دوو ساڵی ڕابردوودا له ئاستی ئه‌وه‌دا نه‌بوون هه‌ڕمێنی بۆ بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌ره‌نجام فیدراڵی بوو به خواستێكی سووریا پتر له‌وه‌ی خواستێكی كورد بێت، جا ده‌كرێ پرۆژه‌كه وا بخرێته ڕوو، كه یه‌كێكه له ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ پرسی سووریا.
هه‌ڵبه‌ت پرۆژه‌ی فیدراڵی ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بێته‌وه، نه‌ك له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕۆڵیان له‌نێو سووریادا هه‌یه، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه‌یلی ناوخۆی سووریاوه. ئه‌و هێزانه دژی فیدراڵین، به به‌هانه‌ی پووچ دژایه‌تیی ده‌كه‌ن، له كاتی دانوستانی نێوان كورد و هێزه‌یلی عێراقی، ئه‌مانه به قسه و به نووسین، دژایه‌تیی فیدراڵییان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له خودی لایه‌نانی عێراقی بۆ ئه‌و پرسه سه‌رگه‌رمتر بوون.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، كه هێزه‌یلی كورد ده‌بێ ده‌ست به‌م خواسته‌وه بگرن، واته به‌گه‌رمی كار بۆ فیدراڵی بكه‌ن، چونكه یه‌كێكه له پرسه‌یلی سه‌ره‌كی و ئاڵۆزی سووریا، ئه‌مه پرسی كورده، یه‌كێكه له بژارده‌كانی پێگه‌یشتووی ده‌رهێنانی سووریا له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای. ته‌نیا به فیدراڵی ماف بۆ پێكهاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر به‌ویش ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن ئیدی له ڕووی سیاسی و نیشتمانییه‌وه هاوبه‌ش و هاوپشكن.
25/3/2016