رەزا شوان
( شکسپیر ) دەڵێ : " لە جیهـاندا سەرینـێک نییە .. کە لە بـاوەشی دایـک نەرمـتربێت )
بە لای ئێمەوە، لە کوردستان پیرۆزتر و جوانتر نییە .. لە کورد دڵپاکتر و لێبووردەتر نییە .. لە دایک بەسۆزتر و دڵسۆزتر نییە .. لە پێشمەرگەرە قارەمانتر و گیانبەخشتر نییە .. لە ئازادی و ئاشتی شیرین‌تر نییە .. لە هیوا و بڕوا و هاندەرتر نییە .. لە یەکێتی و تەباییش بە هێزتر نییە .
دایک پیرۆزترین بوونەوەرەی دونیایە .. دایک وشەیەکی بچووکە و، لە چوار پیت پێکهاتووە .. بەڵام جوانترین و ناسکترین و شیرین‌ترین وشەیە، لەسەر زار و، لە ناخی دڵی هەموومان دایە .. دایک جوانترین وشەیە لە فەرهەنگەکانی زمانەکانی هەموو گەلاندا .. دایک وشەیەکە گەورەترین واتای لەخۆگرتووە، کە بە هەزاران وشە و رستە و دێڕ و هۆنراوە و پەخشان و رۆمان، نایاتە باسکردن و ستایش کردن .. دایک واتای بەزەیی و سۆز و خۆشەویستی و میهرەبانی و دلۆڤانی و بەرخودانی لەخۆگرتووە .. سۆز و خۆشەویستی و دڵسۆزی دایک بێ هـاوتا و بێ سنوورن و.. هەرگـیز لەبن نایەن .. دایک هەمیشە دەبەخشێت و، هیچ کاتێکیش چاوەڕوانی وەرگرتنی پاداشت ناکات .. دایک کانییەکی روونی هەمیشەبەخشی بەخۆڕە .. کە بەزەیی و سۆز و خۆشەویستی لێهەڵـدەقوڵێت .. نە لێڵ دەبێت و، نە وشکیش دەکات.
دڵشاد میران
له رووداوه‌كانی شكستهێنانی كۆده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه توركیادا، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو، هه‌ڵوێستی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا بوو له پشتگرتنی ئۆردوگان و حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كوده‌تای سوپا! ئه‌م هێزانه به هه‌موو بۆچوونه جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه دژ به هه‌وڵی كوده‌تا وه‌ستان، نه‌ك له‌به‌ر خاتری چاوی ئوردۆگان، به‌ڵكو بۆ توركیا و پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی، تا چاره‌نووسی وڵات نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه هه‌یه له‌نێوان ئۆردوگان و حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده قووڵه، گه‌یشتووه‌ته لێكترازان و هه‌میشه ئۆردوگانیان به دیكتاتۆر له قه‌ڵه‌م داوه و له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ناكۆكن، به‌ڵام كاتێ چاره‌نووسی وڵات كه‌وته به‌ر مه‌ترسی، هه‌موو لایه‌ك یه‌ك هه‌ڵویست بوون بۆ پاراستنی وڵات، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاتیان گه‌لێك پێ گرنگتره له‌وه‌ی كێ له‌سه‌ر كورسیی حوكمڕانییه.
ئه‌مه هه‌ستێكی نیشتیمانپه‌روه‌ریی زۆر به‌رزه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پارته‌كانی توركیا له ئۆردوگان خۆش بوون و ره‌خنه‌كانیان بۆ شێوه‌ی كاركردنی كه‌متر ئه‌بێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو بابه‌تێك ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی هه‌یه، به پله‌ی یه‌كه‌م سومعه و ناوبانگی وڵات و سه‌روه‌ری دێت، ئینجا مه‌سه‌له‌كانی تر كه ئه‌توانرێت به رێگای سه‌ندووقی ده‌نگدان بگۆڕدرێت.
رێبوار کەریم وەلی
11 رۆژ بەسەر هەڵگەڕانەوە شكستخواردووە سەربازییەكەی توركیادا تێپەڕی. بەڵام رۆژ بە رۆژ پرسیارەكان و گومانەكان لەوبارەیەوە زیاتر و زیاتر دەبن. پرسیاری سەرەكی ئەوەیە كە ئایا ئەوەی روویدا سیناریۆیەكی رێكخراو بوو، یان بەڕاستی هەوڵێكی لەو چەشنە هەبوو؟ لە مێژووی توركیادا، چوار كودەتا هەن كە تەنیا یەكێكیان بە هەڵگەڕانەوەی ناو سوپا (واتا سەرۆكی ئەركانی سوپا لەگەڵ كودەتادا نەبووە) سەری گرتووە. هەڵگەڕانەوەی سەربازیی 1971 كە ژمارەیەك ئەفسەر كردیان و سەری گرت. نموونەی سەركەوتووی ئەو هەڵگەڕانەوانە لە وڵاتانی عەرەبیش گەلێك زۆرن كە زۆربەیان لەژێر ناوی ئەفسەرانی ئازاد‌دا، كران و رێڕەوی مێژوویان گۆڕی.
هەر لە چركەساتی یەكەمی راگەیاندنی كودەتاوە، پەنجەی تۆمەت بۆ فەتحوڵڵا گولەن درێژ كرا. ئەم تۆمەتباركردنە لایەنێكی لۆژیكیی تێدایە، بەوپێیەی لە دەرەوەی پارتە سیاسییەكانی توركیا، تاكە هێزێك كە بتوانێ ئەو هەموو هێزە لە خۆیدا كۆبكاتەوە، تەنیا بزووتنەوەكەی فەتحوڵڵا گولەنە، چونكە لە 2008 ەوە لەژێر ناوی دۆسیەی ئەرگەنەكۆن، ریزەكانی سوپا لە تێكڕای ئەو كەسانە پاك كراوەتەوە كە گومانی كودەتایان لێ دەكرا. ئینجا دوای رووداوەكانی 17 تا 25ی كانوونی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی فارسیی دەنگی ئەمەریکا هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، سەربەخۆیی کوردستان و قەیرانی دارایی هەرێمی خستووەتە بەرباس. نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیدارەکەیدا لەبارەی پرسی ئازادکردنی مووسڵ دەڵێت "بەڕای من نەبوونی ئامادەیی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، دوو هۆکاەری هەیە، یەکەم جیاوازیی مووسڵ لەگەڵ ناوچەکانی دیکەیە. بۆیە هەم لەباری سەربازی و هەرم بەو هۆیەی کە پاش ئازادکردنی دەبێ چۆن بەڕێوە بچێت، ئەمانە گرنگن و دەبێ سەرنجی وردیان لێ بدرێت. هاوکات هەتا ئێستا سوپای عێراق ئامادە نەبووە و لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێ هەتا ئامادە بن.
لەبارەی پرۆتۆکۆلی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتوویە "ئەم ڕێککەوتنە دوو بەشە، بەشێکی یارمەتیی داراییە کە ئەمەریکا بە پیشمەرگەی دەدات، بەشێکی دیکەشی پرۆتۆکۆلێکی سەربازییە لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئە هاوکارییە سەربازییانەی بە هەرێمی کوردستان دەدرێن، نابێ بگەنە دەستی لایەنەکانی دیکە،
ناسر باباخانی
لە توركیا تەنانەت لە سەردەمی ئیمپراتۆریی عوسمانییشدا كودەتا وەك نەریتێكی باو بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی بەكارهاتووە، تەنانەت سەری چەند سوڵتانێكی عوسمانیشی خواردووە و لە سەردەمی كۆماری توركیاشدا، لە ساڵی 1960ـەوە تا ئێستا نیزیكەی 6-7 كودەتا روویانداوە كە رەنگە كودەتای سەركەوتووی ساڵی 1980 بە سەركردایەتی ژەنڕاڵ كەنعان ئێڤرەن تەنیا وێكچوونی لەگەڵ كودەتای ئەمجارەیان یەك شت بێ، ئەویش ئەوە بوو كە 36 ساڵ لە پاش 12ی ئەیلولی 1980، دیسان تانكەكانی سوپا رژانە سەر شەقامەكان و هیچی دی! بەڵام پرسیار ئەوەیە سەرەڕای بەسەرچوونی سەردەمی كودەتاكان، بۆچی كودەتای 15ی تەمووز سەرنەكەوت؟ بە باوەڕی من دەكرێ سێ یاریكەری سەرەكی بۆ ئەم سەرنەكەوتنە دەستنیشان بكەین:
(1) رای گشتی:
شەقام بە شێوەیەكی راستەوخۆ هەر لە یەكەم ساتەكانی كودەتا لە پاش بانگەوازەكەی ئەردۆغان لە مەڕمەڕەوە كە گوتی: وەرنە مەیدان منیش دێم! دژكردەوەیەكی زۆر خێرای لەخۆی نواند. خەڵك رژانە سەر شەقامەكان بۆ پشتیوانی لە دەوڵەت (ئەوەی من لە ناوەندی ئاناتۆلی بە چاوی خۆم بینیم ئامادەیی ئەم خەڵكە بوو بۆ گیانبەختكردنیان لە پێناو مانەوەی دەسەڵات)، میدیا و
عەبدوڵڵا حەوێز
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ لە کودەتاچییەکان، ئەردۆغان گوتی" ئەم کودەتایە دیارییەک بوو لەلایەن خوداوە بۆ پاککردنەوەی سوپاکەمان". ئینجا لە رۆژی دوای کودەتاکەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار کەس لە کەرتی حکومی و دادگا و سوپا و پۆلیس و هەوڵگری لەسەر کارەکانیان لابراون. هەندێک لە میدیا رۆژئاوایی ولۆکاڵییەکانیش پێیانوایە شەپڕێوی لە کودەتاکە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت ئاماژەن کە ئەردۆغان خۆی کودەتاکەی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی پاساوی زیاتری هەبێت بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن وکۆنترۆڵکردنی ئەو جومگانەی وڵاتیش کە تا ئێستا کۆنترۆڵی نەکردووە.
لەراستیدا رووداوەکە بەم شێوەیە نیە، زۆرێک لەوانەی دەیانەوێ لە گەورەیی وترسناکی کودەتاکە کەم بکەنەوە ئایدیۆلۆژیا بەسەریان زاڵە. دوای پێنج رۆژ لە کودەتاکە ئێستا چەندین زانیاری نوێ و سەرنجراکێش لەلایەن میدیای تورکی و جیهانیەوە بڵاودەکرێتەوە کە دەریدەخەن لەراستیدا پیلانی کودەتاکە زۆر بە پتەوی دارێژراوە وخەریک بوو سەرکەوتوو بێت. بەڵام هۆکاری خراپ جێبەجێکردنی پیلانەکە ئەنجامدانی کودەتاکە بووە چەند کاتژمێرێک پێش وادەی خۆی ئەمەش دوای ئەوەی هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەردۆغان کاتژمێر چواری عەسر بە پیلانەکە دەزانێت بەمەش کودەتاچیەکان دەشڵەژێن و پێش وادەی خۆی پیلانەکە جێبەجێ دەکەن.
عارف قوربانی
كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا قسه‌وباسێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، له ئاستی ناوه‌نده ره‌سمیه نێوودهوڵهتیهكان وه‌ك ئه‌ته‌كێتێكی دیبلۆماسی، ده‌وڵه‌ته‌كان په‌یامی پشتیوانی بۆ توركیا ده‌نێرن. دامه‌زراوه میدیایی و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون چی له‌ناوخۆی توركیا و له ده‌ره‌وه‌ش، شرۆڤه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی توركیا ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی كودهتاكهن. هه‌ندێكیش به‌دوای زانیاری چۆنێتی رووداوه‌كه‌وه‌ن، شه‌ن و كه‌وی سه‌رنه‌كه‌وتنی كوده‌تاكه ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك گومانیش ده‌خرێنه‌ڕوو له‌وه‌ی شێوازی كوده‌تاكه، ده‌ربازبوونی ئه‌ردۆگان و كابینه وزاریه‌كه‌ی حكومه‌ت، زوو هاتنه ده‌ستی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌ردۆگان و زوو شكست پێهێنانی كوده‌تاكه، وه‌ك سیناریۆیه‌كی ئه‌ردۆگان ده‌رئه‌خه‌ن تا بیكات به پاساو و بیانووی پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی.
بێگومان تا ماوه‌یه‌كی دوورتریش ئه‌م قسه‌و باسانه به گه‌رمووگوڕی ده‌مێننه‌وه، هه‌ر لایه‌نێك به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جندای سیاسی خۆی له گۆشه‌نیگای خواست و ئامانجه‌كانی خۆیه‌وه، خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش دیوێكی سروشتی سیاسه‌ته، ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سهركهوتووبایا به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وكات پیرۆزباییان ده‌كرد. له ناوخۆش زۆرێك له‌وانه‌ی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وكات خۆیان ده‌كرد به شه‌ریكی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
هێمن عەبدوڵڵا
هەرچەندە هەوڵە شكستخواردووەكەی كودەتا لە توركیا بووە بەشێك لە رابردوو، بەڵام نابێ وەك رووداوێكی رۆژانە تێپەڕێت. بەتایبەتیش بۆ كورد هەم ئەگەر كودەتاكە سەری بگرتایە و هەم ئێستا كە سەری نەگرتووە دەرهاویشتەی دەبوون و دەبن. من لە یەكەم چركەوە دژی كودەتاكە بووم. باكیشم بەوە نەبوو فەیسبووكڤانی بێ‌ئاگا چیم لەسەر دەڵێن. هۆیەكەشی روونە: ئەوەی كورد پاش سەركەوتنی كودەتا لەدەستی دەدا، زۆر بوو و ریسێكی زۆری لێ دەكردینەوە بە خوری.
راستییەك هەیە: مێژووی مەینەتییەكانی كوردی باكوور هەمیشە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی عەسكەر و پاش كودەتاكان لە توركیادا خوێناویتر بووە لە قۆناخەكانی دیكە. دانیشتن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی باكوور یان شایەتحاڵەكانی كودەتاكانی شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو بەسن بۆئەوەی وێنە گەورەكە ببینیت. وێنەی كوشتاری بێ لێپێچینەوە و داپڵۆسین و بەزۆر توركاندنی كورد لەسەر دەستی فەرماندەكانی سوپای توركیا. بۆیەش پشتیوانیكردن لە كودەتایەك كە هەر دەیەیەك جارێك مەرگەساتی گەورەتری بۆ كوردی باكوور بەدواوە بووە، لەلایەن هەر كوردێكەوە بێت شێتییەكی گەورەیە.
کارزان گلی
دوێنێ شه‌و بۆ هاووڵاتیانی توركیا رۆژێكی مێژوویی بوو، ره‌نگه تا به‌یانی له خه‌ونیاندا كابوسیان بینیبێت، وه‌لی كه به‌یانی له خه‌و هه‌ستان بینیان وڵاته‌كه‌یان كوده‌تاچییه‌كانیان ریسوا كردووه و دیموكراتی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه. توركیا نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی پێشكه‌شی دنیا كرد، به‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا سه‌ركه‌وت و هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی چۆكی پێدا بدات. توركیا بۆ دنیای سه‌لماند كه راسته له رووی ناوه‌خۆییه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، راسته پارته سیاسییه‌كانی توركیا به توندترین شێوه دژایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن به تایبه‌ت دژایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان به‌وه‌ی به‌ره‌و تاكڕه‌وی رۆیشتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه هه‌موو ره‌نگه‌كان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتری و رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه بۆیه جه‌هه‌په و هه‌ده‌په و مه‌هه‌په له دره‌نگانی شه‌ودا داوایان له خه‌ڵك كرد رێگه نه‌ده‌ن كوده‌تاچییه‌كان سه‌ربكه‌ن و بڕۆن رێگه‌یان لێ بگرن. هه‌ده‌په ئه‌گه‌رچی له ناخۆشترین ساته‌كانیدا ده‌ژیت له‌گه‌ڵ ئاك پارتی و ئه‌ردۆگاندا به‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام پهرلهمانهكانیدا هه‌ڵگیراوه و داوا ده‌كه‌ن بخرێنه زیندانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پشتگیری‌یان له ئه‌ردۆگان كرد و دژی كوده‌تا وه‌ستانه‌وه.
رەزا شوان
سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە (٢ / ٧ / ٢٠١٦) دا، راگەیاندن و مژدەی دانی رەگەزنامەی تورکی بە پەنابەرە سورییەکانی تورکیا دا .. کە لە ئێستادا نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیادا هەن، لە سەدا نەوتیان عەرەبن .. دوای ئەردۆگانیش بن ئالی یڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، جەختی لەسەر بڕیارەکەی ئەردۆگان کردەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بە پێی هەندی ئاسانکاری هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەردۆگان کردووە .. لەو ئاسانکارییانەش ئەوەیە کە لە بریتی ( پێنج ساڵ ) بۆ دانی رەگەزنامەی تورکی ـ بە پێی یاسای تورکیاـ سورییەکانیان لەم یاسایە بەدەرکردن و، لە ماوەی ( یەک ساڵ ) دا رەگەزنامەی تورکییان دەدەنێ و، مافی دەنگدان و خۆ کاندیدکردنیشیان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەبێت .. بەڵام بۆ پێدانی رەگەزنامەش چەند مەرجێکيان بۆ سورییەکان داناون .. یەکێک لەو مەرجانەیان ئەوەیە، کە پێویستە لاوەکانیان خزمەتی سەربازی بکەن و هاوبەستەبوونی خۆیان بۆ تورکیا و ئەردۆگان دەربڕن .. لەوانەیە بەم زووانە ئەم بڕیارە بخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ دەنگدان و پەسەندنکردنی، بێگومان دەنگیشی لەسەر دەدەن،
کارزان گلی
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌تاتورك ده‌ڵێ "توركیا ته‌نیا بۆ توركه‌كانه". له ساڵی 1961 چواره‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌مال گوسه‌ل له وتارێكیدا له ئامه‌د گوتی "له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ی بڵێ من كوردم، تفێك بخه‌نه نێوچاوانییه‌وه".
عیسمه‌ت ئێنۆنو كه ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو ده‌ڵێ "له‌م وڵاته شتێك نییه به ناوی كێشه‌ی كورد، چونكه ته‌نیا تورك له توركیا ده‌ژیت"، ئه‌گه‌رچی خۆیشی به ره‌گه‌ز كورد بووه.
كه‌نان ئێڤره‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای كوده‌تاكه‌ی 1980 گوتی "له‌م وڵاته ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی بڵێت من تورك نیم ده‌توانێت ئه‌م وڵاته جێبهێڵێت".
به‌ڵام له ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له ئامه‌د به ده‌نگی به‌رز گوتی "له‌م وڵاته كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد، ده‌بێت هه‌ر له سه‌رده‌می مندا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت". ئه‌ردۆگان تا ساڵی 2014 هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری له توركیا بره‌و پێ بدات و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌رپابوونی شه‌ڕ كه ده‌ستی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیای له پشت بوو، كێشه‌ی كوردی له بار برد، نه‌توانرا سوود له‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ربگیرێ.
ژیان به‌بێ ئازادی بۆ نووسه‌ر مانای زیندانێكی رانه‌گه‌یه‌نراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نووسه‌ره جدییه‌كان هه‌ستیان به‌وه كردووه كه یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و فه‌زایه‌ی به ناوی ئازادییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، دواڕۆژێكی خراپی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، سه‌ده‌ی گه‌شه و هه‌ڵدانی ته‌كنۆلۆژیا بوو، به‌شێكی زۆر له بیرمه‌ندان هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌ك كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌شه‌یه سه‌ره‌تای بێبه‌هاكردنی ئه‌و شتانه‌یه كه ئینسان شانازیی پێوه ده‌كات و به‌تایبه‌تیش نووسین، هه‌ر یه‌ك له بیرمه‌ندانی وه‌كو (ئه‌ریك فرۆم و هابرماس) دركیان به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه كردبوو كه به ناوی شۆڕشی ته‌كنۆلۆژی و جیهانگه‌راییه‌وه هێرشی هێناوه و هه‌رچی به‌های فكری هه‌یه رای ده‌ماڵێ، چونكه ته‌كنۆلۆژیا پانتاییه‌كی فراوانی فه‌راهه‌م كرد بۆ به‌شداربووه‌كانی خۆی، له‌وێشه‌وه هه‌ركه‌س بیه‌وێ ده‌توانێ ببێته خاوه‌ن ئیمێڵ و ده‌ستكه‌وتنی داتا له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێته‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه، كه كۆمپانیا درۆزنه‌كان به‌خۆڕایی پێیان ده‌به‌خشن، ئه‌مه به‌بێ هیچ ماندووبوونێك، ئه‌م دیارده‌یه كه سه‌ره‌تاكه‌ی دیار بوو به نیازه هیچ به‌هایه‌ك
هێمن عەبدوڵڵا
قسەكانی سەردار حوسێن سەلامی قسەی كاتی تووڕەبوون یان خۆهەڵكێشان نەبوون، بەڵكو هەڕەشەیەكی دووبارە بوو كە رەنگە یەكەمجار لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتیی كوردستاندا بە زمانێكی موحتەرەم گەیەندرابێت. وا دیارە سوپای پاسداران هەست ناكات پەیامەكە گەیشتبێت. بۆیە لەسەر مینبەر و لە رۆژی قودسدا بە دەنگێكی رەساتر دەیگەیەنێت. پرسیاریش ئەوەیە: پێویستە هەڕەشەكە بەجدی وەربگرین و بترسین یان وەك ئەو هەڕەشانەی دیكە بیبینین كە لەوەتەی ئەزموونی باشووری كوردستان هەیە دەكرێن و هەندێكیان نابنە كردەوە؟
ئەوەی كە ئێران سەروەریی خاكی باشووری كوردستان پێشێل بكات شتێكی نوێ نییە. زۆرتر لە 25 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و لە یەكەم رۆژەوە ئیتیلاعاتی ئێران لەم بەشەی كوردستاندا تەراتێنی كردووە. رۆژێك بۆ تیرۆركردنی پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات و رۆژێكی دیكەش بۆ پشتیوانیكردن لەم پارتی باشوور لەدژی ئەویدیكە لە شەڕی براكوژیدا. هەر لەو 25 ساڵەشدا كەم هاوین تێپەڕیوە كە سوپای پاسداران بە هەزاران گوللە تۆپ و كاتیۆشای بەسەر سنوورنشیناندا نەباراندبێت. لەوەش گەڕێ كە لە نیوەی دووەمی نەوەتەكاندا كار گەیشتە ئەوەی سوپای پاسداران لەسەر چیای هەیبەت سوڵتانەوە بارەگا و ماڵی ئەندامانی حیزبی دیموكرات لە كۆیە بكەنە ئامانج.
رابەر تەڵعەت
بەدرێژایی مێژووی ناسیۆنالیزم، بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوە و توندوتیژی دوو رووی یەك دراو بوون. لەقاڵبدانی دانیشتووان و خەڵك لەدوای رووخانی ئیمراتۆرییەكان لەنێوان سەدەی نۆزدەهەم و بیستەمدا، چ لە رۆژئاوا و چ لە رۆژهەڵات، بە جیاوازیی پێكهاتەیی و زمان و كولتوورەوە، پرۆسەیەكی توندوتیژ بووە بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی و بنیاتنانی نەتەوەگەلێك كە هەموو شتێكیان لەیەك بچێت، نەك هەر ئەوەندەش، بگرە كێشانی سنووری دەوڵەتی نەتەوەیی و داڕشتنەوەی چەندبارەی جوگرافیای سیاسیی وڵاتان هاوكات بووە لەگەڵ چەندین جەنگی خوێناوی و توندوتیژیی ناوخۆیی و دەرەكی بە هەردوو جەنگە جیهانییەكەشەوە.
جیاوازیی زمان، نەتەوە و ئیتنیك، ئاین و مەزهەب و پەرەپێدانی ئایدیۆلۆژیای نەتەوەی سەردەست، گرنگترین رەگەزەكانی توندوتیژین لە پرۆسەی جیاكردنەوە و بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەییدا. ئەوروپا تاوەكو دوای جەنگی دووەمی جیهانی، لەسەر هەموو ئەو ئاستانەدا قورسترین قۆناغەكانی توندوتیژی و پێكدادانی لەڕێگای بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەییدا تێپەڕاند و رۆژهەڵاتیش هێشتا لەناو پرۆسەكەدایە. لەم نێوانەدا بەبێ ئەوەی بچمە سەر باسی وردەكارییەكانی ئەو مێژووە،
رەزا شوان
لە ساڵی (١٩٢١) دا، کە ئیمپریالیزمی بەریتانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەبێ خواستی گەلی کوردمان باشووری کوردستانی خستە سەر عێراق و، لە رووی سیاسییەوە باشووری کوردستان بوو بەشێک لە دەوڵەتی عێراق .. بەڵام هەرگیز خاکی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لە خاکی عێراق و گەلی کوردیش بەشێک نەبووە لە گەلی عێراق .. زنجیرە شاخەکانی حەمرین و بەدرە و جەسان سنووری باشووری کوردستانن . لە خوار حەمرینەوە عێراقە و، خاکی عەرەبی (سوننەی عەرەب و شیعە) یە کورد و عەرەب دوو نەتەوەی جیاوازن و هەرەیەکەیان خەسەڵەت و داب و نەریت و مێژوو و هیوا و خواستی نەتەوەیی خۆیان هەیە .. ئەوەی بە مێژوودا بچێتەوە لەم راستتیە دەگات .
دەسەڵاتی عێراق لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ( ١٩٢١) تا ئازادی عێراق لە ( ٢٠٠٣) دا، لە لایەن پێکهاتەی سونەی عەرەبی رەگەزپەرستەوە قورخکرابوو . هەموو پۆستە باڵاکانی دەسەڵات و سوپا و بەڕێوەبردن و و خزمەتگوزاری و دارایی تا دەگاتە بچوکترین بەڕێوەبەرێتی لە دەستی سونەی عەرەبدا بوون .. کورد و شیعە پەراوێز کرابوون .. بە تایبەتیش لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسییە رەگەزپەرست و دڕندەکاندا، کە بە ئاگر و ئاسن دەسەڵاتی خۆیان سەپاندبوو، عێراقیان خڵتانی خوێن کرد .. ، ئازادی و دیموکراتی ومافی مرۆڤ نە ناو و نە بوونیان هەبوون ..