فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

قسەكانی سەردار حوسێن سەلامی قسەی كاتی تووڕەبوون یان خۆهەڵكێشان نەبوون، بەڵكو هەڕەشەیەكی دووبارە بوو كە رەنگە یەكەمجار لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتیی كوردستاندا بە زمانێكی موحتەرەم گەیەندرابێت. وا دیارە سوپای پاسداران هەست ناكات پەیامەكە گەیشتبێت. بۆیە لەسەر مینبەر و لە رۆژی قودسدا بە دەنگێكی رەساتر دەیگەیەنێت. پرسیاریش ئەوەیە: پێویستە هەڕەشەكە بەجدی وەربگرین و بترسین یان وەك ئەو هەڕەشانەی دیكە بیبینین كە لەوەتەی ئەزموونی باشووری كوردستان هەیە دەكرێن و هەندێكیان نابنە كردەوە؟

ئەوەی كە ئێران سەروەریی خاكی باشووری كوردستان پێشێل بكات شتێكی نوێ نییە. زۆرتر لە 25 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و لە یەكەم رۆژەوە ئیتیلاعاتی ئێران لەم بەشەی كوردستاندا تەراتێنی كردووە. رۆژێك بۆ تیرۆركردنی پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات و رۆژێكی دیكەش بۆ پشتیوانیكردن لەم پارتی باشوور لەدژی ئەویدیكە لە شەڕی براكوژیدا. هەر لەو 25 ساڵەشدا كەم هاوین تێپەڕیوە كە سوپای پاسداران بە هەزاران گوللە تۆپ و كاتیۆشای بەسەر سنوورنشیناندا نەباراندبێت. لەوەش گەڕێ كە لە نیوەی دووەمی نەوەتەكاندا كار گەیشتە ئەوەی سوپای پاسداران لەسەر چیای هەیبەت سوڵتانەوە بارەگا و ماڵی ئەندامانی حیزبی دیموكرات لە كۆیە بكەنە ئامانج.

كەواتە كاتێك ئاغای سەلامی هەڕەشە دەكات، هەڕەشەكەی جدییە و پێشینەی هەیە. نوێنەری حكومەتی كوردستان لە تاران، كە روونكەرەوەیەكی باشی سیاسەتەكانی ئێرانە بەرامبەر هەرێمی كوردستان، پشتڕاستی كردەوە كە هەڕەشەكان جدین، بەڵام بۆ هەموو كوردستان نا، بەڵكو تەنیا بۆ ئەو ناوچانەن لە كۆیە و هەریر و باتاس "كە دیموكراتەكانی تێدان".

لەپاش یازدەی سێپتەمبەرەوە، هەر وڵاتێك لە ناوچەكەدا شەڕی تێكەوتبێت، ئێران لایەنێكی شەڕەكە بووە. لە عێراق ئێستاشی لەگەڵدابێت، هێندەی فەرماندەی سوپای قودس دەستی دەڕوات هێندە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەستی ناڕوات، لە سەنعای پاش سەركەوتنی حووسییەكان (سەرەڕای جیاوازیی مەزهەبیش)، بەڵام هێندەی ئاغای سولەیمانی خۆشەویستە هێندە شاسەلمان و ئەوانیدیكە حیسابیان بۆ ناكرێت. لە سووریا و لوبنانیش بەهەمانشێوە. لە هەموو ئەو كەیسانەشدا ئەوەی زیانی پێگەیشتووە لەو دەستتێوەردانەی ئێران، خەڵكی وڵاتەكان بوون، كە ئەوەی دەستیانكەوتووە وێرانتربوونی وڵاتەكەیان و لەرزۆكتربوونی ئیرادەی سیاسییان بووە.

ئێستاش راستییەكی تاڵ هەیە، ئەویش ئەوەیە كە بەو ناكۆكییەی لەنێو ریزەكانی پارتەكانی باشووری كوردستاندا هەیە، پاساوێكی بچووك بەسە بۆئەوەی ئێران سیناریۆی عێراق و یەمەن و سووریا و تەنانەت لوبنانیش لە كوردستان دووبارە بكاتەوە. بەتایبەتیش ئەگەر وەك باس دەكرێت، رێككەوتنەكەی نێوان توركیا و رووسیا لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی گەورەتری ئەمریكا و رووسیادا بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە (كە بەبێ ئێران سەركەوتنی رێككەوتنی وا مومكین نییە)، دەبێ چاوەڕێ بین جارێكی دیكە بكرێینە قوربانیی چاڵدێرانێكی نوێ.

5/7/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان