فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

هەرچەندە هەوڵە شكستخواردووەكەی كودەتا لە توركیا بووە بەشێك لە رابردوو، بەڵام نابێ وەك رووداوێكی رۆژانە تێپەڕێت. بەتایبەتیش بۆ كورد هەم ئەگەر كودەتاكە سەری بگرتایە و هەم ئێستا كە سەری نەگرتووە دەرهاویشتەی دەبوون و دەبن. من لە یەكەم چركەوە دژی كودەتاكە بووم. باكیشم بەوە نەبوو فەیسبووكڤانی بێئاگا چیم لەسەر دەڵێن. هۆیەكەشی روونە: ئەوەی كورد پاش سەركەوتنی كودەتا لەدەستی دەدا، زۆر بوو و ریسێكی زۆری لێ دەكردینەوە بە خوری.

راستییەك هەیە: مێژووی مەینەتییەكانی كوردی باكوور هەمیشە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی عەسكەر و پاش كودەتاكان لە توركیادا خوێناویتر بووە لە قۆناخەكانی دیكە. دانیشتن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی باكوور یان شایەتحاڵەكانی كودەتاكانی شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو بەسن بۆئەوەی وێنە گەورەكە ببینیت. وێنەی كوشتاری بێ لێپێچینەوە و داپڵۆسین و بەزۆر توركاندنی كورد لەسەر دەستی فەرماندەكانی سوپای توركیا. بۆیەش پشتیوانیكردن لە كودەتایەك كە هەر دەیەیەك جارێك مەرگەساتی گەورەتری بۆ كوردی باكوور بەدواوە بووە، لەلایەن هەر كوردێكەوە بێت شێتییەكی گەورەیە.

لەو پەیامەی كودەتاچییەكان لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە خوێندیانەوە، پێداگیریی زۆری تێدابوو بۆ گەڕانەوە بۆ بنەماكانی “دەوڵەتی لائیك” و “هزری ئەتاتورك”. لە سەت ساڵی رابردوودا ئەو دوو دەستەواژەیە سەرپۆشێك بوون بۆئەوەی بەناوی پاراستنی سیستمی لائیكییەوە جووڵانەوە چەپ و ئاییندارەكانی باكووری كوردستان سەركوت بكرێن. بیرۆكەی توركاندنی كوردیش لەو پارچەیەی كوردستان و ناونانیان بە توركی شاخی هەڵقوڵاوی “هزری ئەتاتورك” بوو.

هەستدەكەم ئەو كاردانەوەیەی پەكەكە لە شەوی هەوڵە شكستخواردووەكەی كودەتادا نواندی پەیامێكی ناڕاستەوخۆی تێدابوو. ئەویش ئەوە بوو كە هەرچەندە ئێستا پەكەكە لەگەڵ حكومەتی ئاكەپە و ئەردۆغان لەشەڕدایە، بەڵام چاك دەزانێت ئەگەر بڕیار بێت كێشەی كورد لە باكوور چارەسەر بێت، هیچ موخاتەبێكی باشتر لە ئاكەپە و ئەردۆغانی نییە و ئەڵتەرناتیڤەكانی خراپترن.

بۆ باشووری كوردستانیش ئەو حەماسەتە تێنەگەیشتووانەیەی لەسەر فەیسبووك بۆ پشتیوانی لە كودەتاچییەكان هەبوو هەڵەیەكی گەورە بوو، هەرچەندە هۆكارەكەی روونە. بنەمای بیركردنەوەكەش ئەوەیە كە بە با و بە باران لە تەمەنی بەفر كەم دەبێتەوە (كە لە كەیسی ئێمەدا دەبێتە پارتی!)، بەڵام ناكرێ كوردی باشوور لە گۆڕانی سیستمی حوكمڕانی بەئاراستەی خراپتردا لە هەر وڵاتێكی داگیركەری كوردستاندا، هێندە بێموبالات و كورتبینانە بیربكاتەوە. بۆنموونە ئەگەر لە ئێران سیستمێكی خراپتر لەوەی مەلاكان خۆی بسەپێنێت، ناتوانین نیگەرانی گۆڕانكاری لە سیاسەتی سەربازی و ئابووری و دیپلۆماسیی بەئاراستەی دوژمنایەتیكردنی باشووری كوردستاندا نەبین. بۆ توركیاش بەهەمانشێوەیە. لەگەڵ دەوڵەتێك كە هەولێر رێككەوتنی گەورەی وزەیی لەگەڵ هەن (سەرەڕای هەبوونی تێبینی لەسەر ئەو رێككەوتنانە)، هەروەها تاكە دەریچەی بەستنەوەی باشووری كوردستانە بە ئەوروپا و دنیای دەرەوە، بەتایبەتیش لەم قۆناخەدا كە شەڕی داعشیش هەیە، ناكرێ هەر هیچ نەبێ چینی دەستەبژێری باشوور چەپڵە بۆ كودەتا لێبدات و پێش هەمووان بەیعەتی پێبدات.

ئێستا كە كودەتاكە شكستیهێناوە، زەمینەیەكی لەبارتر هەیە بۆئەوەی ئاكەپە و پەكەكە بێنەوە سەر مێزی دانوستاندن. چونكە هەم ئاكەپە تێگەیشت تا شەڕ لە باكوور بەردەوام بێت دەسەڵاتی عەسكەر لە وڵاتەكەیدا زۆرتر دەبێت و ریسكی خراپ بەكارهێنانی ئەو دەسەڵاتە زیاد دەكات، هەم پەكەكەش ئەو راستییەی دیت كە ئەڵتەرناتیڤی ئاكەپە بۆ دانوستاندن خراپتر دەبێت لە ئاكەپە. بۆ كوردی باشووریش ئەمە بووە دەرس كە جارێكی دیكە روودانی كودەتا لە ئەنقەرە یان تاران یان دیمەشق و تەنانەت بەغداش وەكو یاریی تۆپی پێ تێنەگەن و هەر زوو چەپڵەی بۆ لێنەدەن.

18/7/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان