کارزان گلی
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌تاتورك ده‌ڵێ "توركیا ته‌نیا بۆ توركه‌كانه". له ساڵی 1961 چواره‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌مال گوسه‌ل له وتارێكیدا له ئامه‌د گوتی "له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ی بڵێ من كوردم، تفێك بخه‌نه نێوچاوانییه‌وه".
عیسمه‌ت ئێنۆنو كه ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو ده‌ڵێ "له‌م وڵاته شتێك نییه به ناوی كێشه‌ی كورد، چونكه ته‌نیا تورك له توركیا ده‌ژیت"، ئه‌گه‌رچی خۆیشی به ره‌گه‌ز كورد بووه.
كه‌نان ئێڤره‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای كوده‌تاكه‌ی 1980 گوتی "له‌م وڵاته ته‌نیا تورك بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی بڵێت من تورك نیم ده‌توانێت ئه‌م وڵاته جێبهێڵێت".
به‌ڵام له ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له ئامه‌د به ده‌نگی به‌رز گوتی "له‌م وڵاته كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد، ده‌بێت هه‌ر له سه‌رده‌می مندا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت". ئه‌ردۆگان تا ساڵی 2014 هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری له توركیا بره‌و پێ بدات و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌رپابوونی شه‌ڕ كه ده‌ستی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیای له پشت بوو، كێشه‌ی كوردی له بار برد، نه‌توانرا سوود له‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ربگیرێ.
به داخه‌وه ئێستە ئه‌ردۆگان وه‌كو ساڵی 2005 بیر ناكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆر له سه‌رۆكه پێشووه‌كانی توركیا باشتر بووه بۆ كورد، به‌ڵام ئه‌ویش ئێستە به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێ "یه‌ك وڵات، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك میلله‌ت، یه‌ك زمان".
پرسی كورد له توركیا پرسێك نییه ده‌وڵه‌ت بتوانێت به ئاسانی فه‌رامۆشی بكات، چونكه زیاتر له 100 ساڵه له توركیا كورد هه‌وڵی داوه مافه‌كانی وه‌ده‌ست بهێنێت و تاوه‌كو ئێستەش هه‌ر هه‌وڵی بۆ ده‌دات و ماندوو نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی نه‌توانراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیایان گرتووه‌ته ده‌ست كورد مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنكه به‌ردوام ئیراده‌یه‌ك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌باتكردن به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
هه‌ندێك پێیان وایه كه بوونی په‌كه‌كه، یاخود دروستبوونی په‌كه‌كه وای كردووه له توركیا كێشه‌ی كورد بوونی هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بوایه ئیدی له توركیا شتێك نه‌بووه به ناوی كێشه‌ی كورد، كه ئه‌م بۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه.
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد كه‌مال بوركای، كه به‌ر له دروستبوونی په‌كه‌كه سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست بووه له توركیا، هه‌روه‌ها خه‌باتی زۆری كردووه بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد به دنیا و رای گشتیی توركیا. ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌وه بوونی په‌كه‌كه نییه كێشه‌ی كوردی له توركیا دروست كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه كێشه‌ی كورده په‌كه‌كه‌ی دروست كردووه".
به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستەش په‌كه‌كه پێی وایه كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بوایه له توركیا شتێك نه‌بووه به ناوی كێشه‌ی كورد. له كاتێكدا سۆسیالیست و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كوردی لیبڕال له توركیا به خه‌باتی قه‌ڵه‌م و خۆپیشاندان توانیبویان له توركیا كێشه‌ی كورد زیندوو بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وام له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی توركیا وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خاكی توركیا ته‌ماشا كراون.، كه ئه‌وكات په‌كه‌كه هه‌ر بوونی نه‌بوه.
له ساڵانی شه‌ست تاوه‌كو حه‌فتا و هه‌شتایه‌كان میلله‌تی كورد دووچاری زوڵم و سته‌مكارییه‌كی زۆر ببوه‌وه. هه‌زاران گوندی كورد سوتان و روخێنران، سه‌دان لاوی كورد به بێ هیچ هۆكارێك و به بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت خرانه زیندانه‌وه. ئه‌شكه‌نجه‌ی ناو زیندانه‌كانی توركیا هه‌زاران كوردی كرده قوربانی و سووكایه‌تی به نامووس و كه‌رامه‌تی هه‌زاران كورد كراوه، كه ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا بوه بۆ بنبڕكردنی كورد. ئه‌مه‌یش نموونه‌یه‌كی زیندوه به‌وه‌ی بزانین كه به‌ر له په‌كه‌كه‌یش خه‌باتی سیاسی كورد چه‌ند جێگه‌ی مه‌ترسی بوه به لای توركیا، بۆیه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و سووكایه‌تی به میلله‌تی كورد كراوه.
سه‌رۆكه‌كانی توركیا هه‌موویان یه‌ك له یه‌ك خراپتربوون بۆ كورد، به‌ڵێنه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ته‌نیا ئه‌وكاته بوه كه كورد به‌هێز بوه و له خۆئاماده‌كردنێكی باش‌دا بوه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ویستویانه بیانخافڵێنن و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانیان بتوێننه‌وه.
تاكه سه‌رۆك كه جێگه‌ی ئومێدی كورد بوه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتگیری كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) بوه. له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا كوردانی باكوور توانیان هه‌ناسه‌یه‌ك به ئازادانه هه‌ڵمژن وه‌كو قسه‌كردن به زمانی كوردی و چاپكردنی كتێبی كوردی و كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنێكی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت به ناوی TRT كوردی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژنامه به زمانی كوردی كه ئه‌مانه هه‌مووی پێشتر وه‌كو گوناحێكی گه‌وره ته‌ماشا كراوه له توركیا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له سه‌رده‌می ئاك پارتیدا كه ماوه‌ی 15 ساڵه به ته‌نیا حكوومه‌تی توركیا پێكده‌هێنێت، نه‌یتوانیوه له ئاست داخوازاییه‌كانی كورد بێت و بڕگه‌كانی پرسی چاره‌سه‌ری ته‌نیا 20%ی جێبه‌جێ كراوه.
10/7/2016