فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە (٢ / ٧ / ٢٠١٦) دا، راگەیاندن و مژدەی دانی رەگەزنامەی تورکی بە پەنابەرە سورییەکانی تورکیا دا .. کە لە ئێستادا نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیادا هەن، لە سەدا نەوتیان عەرەبن .. دوای ئەردۆگانیش بن ئالی یڵدریم  سەرۆک وەزیرانی تورکیا، جەختی لەسەر بڕیارەکەی ئەردۆگان کردەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بە پێی هەندی ئاسانکاری هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەردۆگان کردووە .. لەو ئاسانکارییانەش ئەوەیە کە لە بریتی ( پێنج ساڵ ) بۆ دانی رەگەزنامەی تورکی  ـ بە پێی یاسای تورکیاـ  سورییەکانیان لەم یاسایە بەدەرکردن و، لە ماوەی ( یەک ساڵ ) دا رەگەزنامەی تورکییان دەدەنێ و، مافی دەنگدان و خۆ کاندیدکردنیشیان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەبێت .. بەڵام بۆ پێدانی رەگەزنامەش چەند مەرجێکيان بۆ سورییەکان داناون .. یەکێک لەو مەرجانەیان ئەوەیە،  کە پێویستە لاوەکانیان خزمەتی سەربازی بکەن و هاوبەستەبوونی خۆیان بۆ تورکیا و ئەردۆگان دەربڕن .. لەوانەیە بەم زووانە ئەم بڕیارە بخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ دەنگدان و پەسەندنکردنی، بێگومان دەنگیشی لەسەر دەدەن، چونکە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتەکەی ئەردۆگانن ( پارتی داد و گەشکردن ) ی دەسەڵاتدار .. بە دڵنیایشەوە ( پارتی نەتەوەیی تورک) یش، کە پارتێکی رەگەزپەرستە، هەر بڕیارێک کە لە دژ و لە زیانی گەلی کورد دا بێت، ئەوان بە پێخۆشحاڵییەوە دەنگی دەدەنی .

ئەم بڕیارەی ئەردۆگان، مەرام و نیازێکی سیاسی لە پشتەوەیە، ئەگینا ئەوەی بە بڕیار و کارەکانی ئەردۆگان دا بچێتەوە، ئەم راستییەی بۆ دەردەکەوێت، کە ئەردۆگان هەچ بڕیارێکی دابێت، نیاز و مەبەستێکی تایبەتی خۆی لە پشتەوە بووە .. مەبەستیشی لەم بڕیارەی دانی رەگەزنامەی تورکی
بە عەرەبە سورییە ئاوارەکانی تورکیا، مەبەستێکی مرۆیی نییە .. بەڵکو مەبەستێکی سیاسی و رەگەزپەرستی لە پشتەوەیە .. زۆر جار ئەردۆگان فرمێسکی تیمساحی بۆ منداڵانی فەلەستین رشتووە، لە کاتێکدا کە دەستەکانی بە خوێنی سەدان منداڵانی کوردستان سوورن .. ئەمەیە دووڕوویی ئەردۆگان، ئەو دەتوانێت بە باشی نواندن بکات .. ئەگەر ئەردۆگان راست دەکات هێندە دڵسۆزی فەلەستینییەکان و منداڵەکانیانە .. ئیسرائیلیشی بە بێویژدان و بە بەکوژی منداڵانی فەلەستین تاوانبارکرد .. ئەی بۆ دەستی خستەوە نێو دەستی ئیسرائیلەوە گەر بێویژدا  و منداڵکوژن ؟؟   وتیشی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بۆ تورکیا زۆر کرنگە ؟! ئێوەی خوێنەرخۆتان بڕیار لەم هەڵویستە دوورووییانەی ئەردۆگان بدەن .. بەم  درۆیانە دەیەوێت خۆڵ لە چاوی فەلەستینییەکان و عەرەب بکات ..  دانی رەگەزنامەی تورکی بە عەرەبە سورییەکان .. بە بۆچوونی ئەم مەبەستانەی خوارەوەی لە پشتەوەیە :
١ـ بۆ نیشتەجێکردنی ئەم ئاوارە عەرەبە سورییانەیە لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستاندا
بە مەرامی گۆڕینی دیمۆگرافیای نەتەوەیی لە باکووری کوردستان.. ئەگەرچی زیاتر لە نەوەت ساڵە تورکیا بە هەموو توانایەکییەوە، بە قێزەوەنترین شێوە و، بە ئەوپەڕی نامەردییەوە، لە دەسەڵاتی رەگەزپەرستی گۆڕبەگۆڕ ( ئەتاتورک ) ەوە، تا دەگاتە سوڵتان ئەردۆگانی رەگەزپەرستر، بە تورک کردنی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و نەوەستاوە و تا ئەمڕۆش دەربەدەرکردن و ئاووارەکردن و ماڵوێرانکردن و برسیکردنی کورد  لە باکووری کوردستاندا درێژەی هەیە .. تا ئەمڕۆش بە دڕندەترین شێوە هەوڵی ژینۆسایدی کورد دەدەن و.. دەیانەوێت ناسنامەی کورد بسڕنەوە .. پیلانی تازەیان ( دانی رەگەزنامەی تورکی بە عەرەبە سورییە پەنابەرەکانی تورکیا ) ، پیلانێکی گڵاوی نوێیە، لە دژی گەلی کوردمان لە باکووری کوردستان .. دەیانەوێت لە پاڵ بە تورک کردن، بەعەرەبکردنی باکووری کوردستان بکەن .. ئەمەش شتێکی تازە نییە، لە عێراقیشدا، سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆڕیش بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری کەرکوک و خانەقین و چەندین شاری تر لە باشووری کوردستان، بێجگە لە هاوردنی نزیکەی ملیۆنێک عەرەب لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ کەرکوک خانەقین و شارەکانی تری باشووری کوردستان، نیازیشیان وابوو، کە نیزیکەی زیاتر لە دوو ملێون ئاوارەی عەرەبی فەلەستینی لە باشووری کوردستان، بە تایبەتیش لە کەرکوکدا نیشتەجێ بکەن و.. کوردی ئەم ناوچانەش دەربەدەر بکەن .. بەڵام پێش ئەوەی کە نیازە رەگەزپەرستییەی  سەدام بێتەدی، گۆڕبەگۆڕ کرا و، هەزاران نەفرەتی لێبێت .. ئەردۆگانی هاودۆست و هاونیاز گڵاوی سەدامیش، هەمان مەرامی قێزەون و رەگەزپەرستی هەیە، دەیەوێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورد لە باکووری کوردستاندا، عەرەبی سوری نیشتەجێ بکات و رێژەی نەتەوەیی کورد لاسەنگ بکات .
٢ـ ئەردۆگان دەیەوێت ئەم عەرەبە سورییانە چەکدار بکات و، زەوی و زاری کورد دابەش بکات بە سەریاندا، یارمەتی پێویستیشیان بدات و بە تەواوی لە باکووری کوردستاندا، نیشتەجێیان بکات و .. بەم عەرەبانە، شورەیەک لە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا دروست بکات، بەو مەرامەی پشتێنێکی رەگەزی لە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان دروست بکات و ناوچەکە ئاڵۆزبکات .
٣ـ دەیەوێت ئەم عەرەبە ئاوارانە، بکات بە جاش و مەقاش، لە هاوشێوەی ( بەرەی نوسرە ) ی جاشە بە کرێگیراوەکانیان .. ئەمانیش بە گژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و، هێزە شەڕڤانە شۆڕشگێڕەکانی رۆژئاوای کوردستان بکات .
٣ـ ئەردۆگان دەیەوێت کورد و عەرەب بکات بە دوژمنی یەکتری و، ناکۆکی و رق و شەڕ بخاتە نێوانیانەوە، چونکە شەڕ و ئاژاوە و خوێنڕشتن، لە بەرژەوەندی مانەوەی خۆی دەزانێت .
٤ـ ئەردۆگان دەیەوێت گەنجەکانی ئەم ئاوارانە لەژێر خزمەتی سەربازیدا، بیان کات بە جاش و
بیان پەڕێنێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و، هەڕەشە لە ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان بکات .
٥ـ ئەردۆگان دەیەوێت دوای گۆڕبەگۆڕکردنی داعش و، نەمانی بەشار ئەسەد .. لە رێی ئەم جاشە بەکرێگیراوانەیەوە .. پێگەی لە سوریادا هەبێت و، بەربەست لە دژی کورد دروست بکات .
٦ـ ئەردۆگان کە دەیەوێت دەسەڵات بکات بە سەرۆکایەتی ، گەر راپرسی لەسەر بکرێت، دەنگەکانی ئەم عەرەبە وەرگرتووانەی رەگەزنامەی تورکی بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە .. یا لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕلەمانی تورکیا، دەنگ بە پارتەکەی ئەردۆگان بدەن .
٧ـ ئەردۆگان دەیوێت پەردەپۆشی  پەیوەندییە سیخوڕی و سەربازی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا پەردەپۆش بکات .. سەرنجی عەربەکان بە لایەکی تردا بەرێت .. وا خۆی بۆیان دەربخات کە دڵسۆزی عەرەب و ئیسلامە و خاوەن سۆز و بەزەیی و ويژدانە .. کەچی تورکیای ئەردۆگان لە ریزبەندی هەرە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دایەیە کە رۆژانە پێشێلی مافەکانی مرۆڤدەکەن و، تا ئێستا بە دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوان و پارێزەری بە دکردوون، لە تورکیادا سەرکوتی ئازادییەکان و دیموکراتی و خۆپیشاندان دەکرێن و، سیاسەتی رەگەزپەرستی لە دژی کورد پەیڕەوی دەکەن .
٨ـ ئەردۆگان ئەوە دەزانێت، کە بەم پاشەڵە خوێناوییەوە ئەوە مەحاڵە کە تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا وەربگیڕێت .. کە رۆژ نییە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان ئەنجام نەدات و، بە دەیان کوردی سفیل نەکوژێ .. ( پەیامی ناتۆ) ش لە کوشتنی کورد دا لەگەڵ تورکیادا نین . بەڵام لە ئیستادا پێویستییان پێی هەیە، بۆیە لە تاوانەکانی تورکیا بێدەنگن . ئەردۆگان دەیەوێت بە ( جاشی عەرەبی ) شەڕی کورد بکات .
٩ـ بە دووری نازانین کە ( میتی تورکیا ) هەژاری و دەربەدەری ئەم ئاوارانە بقۆزێتەوە .. کاری تەقینەوە و خۆکوژی و تیرۆفیستیان لە باکووری کوردستاندا پێبکەن، چونکە لێیان دەوەشێتەوە . 

ئەمانە و لەوانەیە ئەردۆگان، چەندین مەبەستی تری هەبێت، لە پێدانی رەگەزنامەی تورکی بە عەرەبە پەنابەرەکانی سوریا لە تورکیادا .. بە دووریشی مەزانن کە ئەردۆگان ئامادەی ئەوەشبێت، لە دژی کورد و خواستەکانی، دەست بخاتە نێو دەستی بەشار ئەسەد .. بەڵکو ئامادەیە پێشوازی لە شەیتانیش بکات لە دژی کورد .. چونکە ( ئەردۆگان تووشی کوردفۆبیا بووە ) و، تا سەر ئێسقان دژایەتی کورد دەکات .. گەر بەردێک لە ئاسمانیشەوە بەربێتەوە .. ئەردۆگان کورد تاوانباردەکات کە دەستی لە بەربوونەوەی ئەو بەردا هەیەبێت .

بەشێک زۆری تورک و سوری و عەرەبەکانیش ناڕازین و، دژ ئەم بڕیارەی ئەردۆگانن .. چونکە باش لە مەبەستی ئەردۆگان گەیشتوون و، دەزانن چ شتێک لەژێر سەریدایە و چ پەرژەوەندییەکی تایبەتی خۆی لە بڕیاری دانی رەگەزنامەی تورکی بە پەنابەرانی عەرە سورییە ئاوارەکانی تورکیا هەیە .. داهاتووش راستی مەبەستەکانی ئەردۆگان ئاشکرا دەکات .  


14/7/2016

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان