عارف قوربانی
كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا قسه‌وباسێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، له ئاستی ناوه‌نده ره‌سمیه نێوودهوڵهتیهكان وه‌ك ئه‌ته‌كێتێكی دیبلۆماسی، ده‌وڵه‌ته‌كان په‌یامی پشتیوانی بۆ توركیا ده‌نێرن. دامه‌زراوه میدیایی و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون چی له‌ناوخۆی توركیا و له ده‌ره‌وه‌ش، شرۆڤه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی توركیا ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی كودهتاكهن. هه‌ندێكیش به‌دوای زانیاری چۆنێتی رووداوه‌كه‌وه‌ن، شه‌ن و كه‌وی سه‌رنه‌كه‌وتنی كوده‌تاكه ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك گومانیش ده‌خرێنه‌ڕوو له‌وه‌ی شێوازی كوده‌تاكه، ده‌ربازبوونی ئه‌ردۆگان و كابینه وزاریه‌كه‌ی حكومه‌ت، زوو هاتنه ده‌ستی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌ردۆگان و زوو شكست پێهێنانی كوده‌تاكه، وه‌ك سیناریۆیه‌كی ئه‌ردۆگان ده‌رئه‌خه‌ن تا بیكات به پاساو و بیانووی پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی.
بێگومان تا ماوه‌یه‌كی دوورتریش ئه‌م قسه‌و باسانه به گه‌رمووگوڕی ده‌مێننه‌وه، هه‌ر لایه‌نێك به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جندای سیاسی خۆی له گۆشه‌نیگای خواست و ئامانجه‌كانی خۆیه‌وه، خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش دیوێكی سروشتی سیاسه‌ته، ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سهركهوتووبایا به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وكات پیرۆزباییان ده‌كرد. له ناوخۆش زۆرێك له‌وانه‌ی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وكات خۆیان ده‌كرد به شه‌ریكی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
جا كوده‌تاكه هه‌روا هه‌ڵچونێكی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی توركیا بووبێت یان به‌پلان و نه‌خشه‌ی ووردی ده‌زگاو دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی وڵات، ته‌نها هه‌وڵێكی ناوخۆیی بووبێت یاخود به‌شێك بووبێت له به‌رنامه‌یه‌كی فراوانتری نێووده‌وڵه‌تی، كوده‌تایه‌ك بووبێت بۆ له‌ڕه‌گ و ریشه هه‌ڵته‌كاندنی به‌رنامه و ستراتیجی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، یان ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌وترێت سیناریۆ بووبێت. تاكتیك و پلانی ئه‌ردۆگان و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامی پشتیوانه‌كانی شكستیان به كوده‌تاكه هێنابێت یان ئیسرائیل و ئه‌مریكا به هانایه‌وه چووبن، ئه‌وه‌ی هه‌یه واقیعێكه كه ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدا سه‌ركه‌وت.
هه‌ركام له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی باس ده‌كرێن راست بن، هیچ له‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه ده‌ووترێت (كه‌وتنێك نه‌مكوژێت، به‌هێزم ده‌كات). ئه‌ردۆگان له دوای كوده‌تاكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێیان وایه ئه‌وه سه‌ره‌تای لێكترازانێكی قوڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه له توركیا و ئیتر ئهردۆغانێكی شكۆ شكاوی لاواز دێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی سیاسی، به‌پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و بازوویه‌كی به‌هێزتره‌وه دێته‌وه مه‌یدان. لانی كه‌م له ئاستی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا به‌هێزتری ده‌كات. هه‌موشمان بینیمان له چركه ساتی رووداوه‌كه‌وه چۆن نه‌یاره سیاسیه‌كانی كه پێشتر هاوخه‌باتی بوون و لێی رهنجابوون ده‌ستیان به پشتییه‌وه گرت و حیزبه نه‌یاره‌كانیشی چوونه سه‌نگه‌ره‌كه‌ی ئه‌و.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ش دروستبن كه ده‌وترێت ئه‌مریكا و ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانی و به هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌ركرده‌كانی كوده‌تاچیه‌كان، شكستیان پێهێنابێت، ئه‌وه‌ش نابێته مایه‌ی لاوازبوونی ئه‌ردۆگان، به‌ڵكوو له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوودهوڵهتیهكانیشدا به‌هێزتری ده‌كات كه دوو ده‌وڵه‌تی به‌هێزو كاریگه‌ری وه‌ك ئه‌مریكا و ئیسرائیل تا راده‌ی به‌كاربردنی هێز به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
شاراوه‌ش نیه كه ئه‌ردۆگانی ئه‌م ساڵانه‌ی دووایی، هه‌مان ئه‌ردۆگانی پێشتر نیه، مه‌یلی دهسهڵاتخوازیهكهی له پره‌نسیپ و ئامانجه‌كانی پێشتری خۆیی و حیزبه‌كه‌ی دووری خستۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له هاوسه‌نگه‌ره‌كانی بوون. ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات و پاوانكردنی پێگه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و وابه‌سته‌كردنی هه‌موو جومگه‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت دادوه‌ریی و سه‌ربازیه‌كان بۆخۆی، لای كه‌س شاراوه نین. دوای بوونی به سه‌رۆك كۆمار نه‌یشاردۆته‌وه كه خوازیاری گۆڕینی ده‌ستور و سیسته‌می سیاسی وڵاته و ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی ئیمبراتۆرێكی گه‌وره یاخود وه‌ك سوڵتانێكی عوسمانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
رێگریهكانیشی دیارن، به‌پله‌ی یه‌كه‌م تا ئێستا نه‌یتوانیووه هه‌موو سوپا بخاته‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێن لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت بن. ئه‌وان به‌پله‌ی یه‌كه‌م كۆسپن له‌به‌رده‌م ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌ردۆگان و له رووی ئایدۆلۆجی و مه‌زهه‌بی و ستراتیژیشه‌وه، مه‌ترسین له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی. بۆیه له‌یه‌كه‌م ساتی دوای كودهتاكهشدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ فهتحولاَ گویله‌ن درێژكرد كه له پشتی كودهتاكهبێت.
له ئاستی ناوخۆی توركیا به‌هۆی شكستی كوده‌تاكه‌وه زه‌مینه‌و كه‌شی سیاسی له‌بار ده‌بێت بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان وه ده‌یه‌وێ ئه‌م كوده‌تایه بكاته ده‌رفه‌ت بۆ ته‌سفیه‌ی هه‌موو نه‌یاره‌كانی چی له‌ناو سوپا و له‌ناو حیزبه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیش. بینیمان له رۆژی یه‌كه‌می دوای كودهتاكهشهوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه‌وتوونه‌ته ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوور و نزیك نه‌یاری سیاسی ئه‌ردۆگانن. به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌تان ئه‌فسه‌ر و ژه‌نه‌راڵ و به‌رپرسی جیاجیای دامه‌زراوه‌كانی سوپا ده‌ستگیركراون، چه‌ندین دادوه‌ر له ده‌زگای دادوه‌ری له‌سه‌ركار لابراون و به‌شێكیان خراونه‌ته زیندانه‌وه. هه‌زاران كه‌س وه‌ك خائین له‌قه‌ڵه‌م دران و هه‌موویان دادگایی ده‌كات، هه‌ر كه‌سیش نه‌یاری بكات به پشتیوانی له كوده‌تا تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه وه‌ك ده‌وتریت چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپا پێی هه‌ستاون، راماڵینی هه‌زاران دادوه‌ر له‌چای چین.؟ مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی بانگخواز بۆ.؟ ره‌نگه له رۆژانی داهاتوو خه‌ڵكانی تریش بگرێته‌وه. هه‌موو ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌دایه كه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ به‌و خواسته سیاسیانه بگات كه پێشتر وه‌ك ئامانجی سیاسی دیاریكردوون.
وه به‌هۆی ئه‌و مه‌یل و خواسته سیاسیانه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه ئه‌گه‌ر له رابردوودا كوده‌تا سه‌ربازیه‌كان بووبنه هۆی روخانی حكومه‌تی مه‌ده‌نی، یان لاوازكردنی، ئه‌وه ئه‌مجاره‌یان هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوویه‌وه، حكومه‌ت زۆر به‌هێزده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی سوپا لاواز و به‌ركه‌نار ده‌خرێت یاخود هه‌موو پۆست و ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان به‌خه‌ڵكانی لایه‌نگری خۆی پڕ ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ره‌وشی دیموكراسی و ئازادی میدیا و كاری سیاسی به‌رته‌سك ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك قوربانیه‌ك ده‌مێنێته‌وه كوردی باكورن، پرۆسه‌ی ئاشتی پهكیخراوه، ده‌وڵه‌ت به به‌هێزییه‌وه دێته‌وه مه‌یدان. پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی كاری سیاسی به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، میدیا زیاتر وابه‌سته‌و پاوانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت. ئه‌مه به‌و مانایه نیه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌دا دۆخی كورد باشتر ده‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سهركهوتایا حوكمی عورفی په‌یڕه‌و ده‌كرا، سه‌رتاكانی بیری كه‌مالیزم دهچهسپێندرانهوه و دۆخی كورد ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. باشترین بژارده له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كودهتاكهیا ئه‌وه‌بوو كه كورد شاره كوردیه‌كانی كۆنترۆڵ بكردایا تا به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دوای كوده‌تا بكه‌وتایه‌ته گفتوگۆوه.
بۆ داهاتوو كورد له باكور پێویستی به موجازهفهیهكه كه دڵنیایی ئه‌وه به‌ده‌ستبێنێت نه مه‌یله ناوهندگهراییهكهی ئه‌ردۆگان و نه به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی دیموكراسی و نه ترسی كوده‌تایه‌كی تر، نه‌یخه‌نه په‌راوێزه‌وه.
20/7/2016