نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی فارسیی دەنگی ئەمەریکا هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، سەربەخۆیی کوردستان و قەیرانی دارایی هەرێمی خستووەتە بەرباس. نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیدارەکەیدا لەبارەی پرسی ئازادکردنی مووسڵ دەڵێت "بەڕای من نەبوونی ئامادەیی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، دوو هۆکاەری هەیە، یەکەم جیاوازیی مووسڵ لەگەڵ ناوچەکانی دیکەیە. بۆیە هەم لەباری سەربازی و هەرم بەو هۆیەی کە پاش ئازادکردنی دەبێ چۆن بەڕێوە بچێت، ئەمانە گرنگن و دەبێ سەرنجی وردیان لێ بدرێت. هاوکات هەتا ئێستا سوپای عێراق ئامادە نەبووە و لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێ هەتا ئامادە بن.
لەبارەی پرۆتۆکۆلی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتوویە "ئەم ڕێککەوتنە دوو بەشە، بەشێکی یارمەتیی داراییە کە ئەمەریکا بە پیشمەرگەی دەدات، بەشێکی دیکەشی پرۆتۆکۆلێکی سەربازییە لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئە هاوکارییە سەربازییانەی بە هەرێمی کوردستان دەدرێن، نابێ بگەنە دەستی لایەنەکانی دیکە، واتە پێوەرانەی کە ئەمەریکا بۆ خۆی بە گرنگی دادەنێت، لەم پرۆتۆکۆلەدا گونجێراون، هاوکات جیا لەمانە ئەم ڕێککەوتنە بریتییە لە هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ ئازادکردنی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژیر دەستی داعش."
لەبارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیەندووە "بەڕای من سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، مافی ڕەوای نەتەوەکەمان، دیاریکردنی مافی چارەنووس ڕەوایە و لەو باوەڕە دام، ئەمە وەک ئامانجێک بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە، ئەوەی بۆ ئێمە دوای داعش گرنگە سنوورەکانی کوردستانە، چونکە ئەم وسنوورانەمان بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد کردووە، بۆیە بە جیدی هەوڵی دیادیکردنیان دەدەین."
هەر لە درێژەی ئەم پرسەدا دەڵێت "بە هەر ئاراستەیەکدا بڕۆین، سەرەتا دەبێ بزانین سنوور و خاکی ئێمە کوێیە، واتە چ لەگەڵ عێراق بمێنینەوە و چ سەربەخۆ بین، یان ئەگەر وەک سیستەمی فیدراڵی و کۆنفیدراڵی بین، ئەولەویەتی ئێمە دیاریکردنی سنوورەکانە کە بە فیداکاریی ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە و پێشمەرگە ئازاد کراون."
لە پرسیاری کۆتایی ئەو دیدارەدا کە لەبارەی قەیرانی دارایی و پرسی مووچەی فەرمانبەران نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە " لە سەرەتای ساڵی 2014ەوە بوودجەی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ ڕاوێژێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڕاوە. گرفتی دووەم، شەڕی داعشە، یەک هەزار و 100 کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ داعش هەیە، هەتا ئێستا 1500 شەهیدمان داوە و نزیکەی 800 هەزار بریندرامان هەیە." گرفتیبسێیەم هاتنی یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەی جەنگەکانی سووریا و ناوخۆی عێراقە کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی "کەمبوونەوەی نرخی نەوت هەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری کردووەتەوە، هەوڵەکانی ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بەردەوامن، سپاسی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە دەرکیان بەم هەلومەرجە کردووە. هەوڵەکنمان بۆ چارەسەر بەردەوامن، بەڵام هێشتا ڕێگەچارەیەکمان پەیدا نەکردووە، بەڵام بە جیدی لە هەوڵی ئەوە داین کە بە کەمردنەوەی ئەو مووچەیەی کە وەک پاشەکەوت هەڵدەگیرێت و هەروەها کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئەم قەیرانە چارەسەر بکەین."
25/7/2016