عارف قوربانی
قسەیەكی باو هەیە دەڵێ ئامانج لە نووسینەوەی مێژوو بەتەنیا تۆماركردنی رووداوەكان نییە، بەڵكوو بۆ پەندلێوەرگرتنیشە. ئەگەر مرۆڤ بەسەرپێییش تەماشایەكی مێژووی كۆن و نوێی كورد بكات، ئاسان دەگاتە ئەو باوەڕەی یەكێك لەو میللەتانەی هیچ پەندێكی لە مێژووی خۆی وەرنەگرتووە، ئەم كوردەیە. رابردوومان پڕە لە هەڵەی كوشندەی چەندبارەبووەوە، لێوانلێوە لە خیانەت، سیخناخە بە دەستخستنە خوێنی براكان و لە پشتەوە خەنجەر لەیەكدان، پڕە لە نەبینینی دەرفەت و نەقۆستنەوەی هەلومەرج، دركنەكردنی مەترسی و گرتنەبەری رێگەی هەڵدێر كە سەرئەنجامی هەموویان شكستی شۆڕش و راپەڕینەكان و ماڵوێرانیی میللەت و پارچەپارچەبوونی خاكی كوردستان بووە.
سەرباری ئەوەی بەرژەوەندیی زلهێزەكان و بڕیاری براوەكانی شەڕ، وڵاتانی سەردەستەی ناوچەكە هۆكار بوون بۆ دابەشكاریی كوردستان و بەژێردەستەكردنی كورد، بەڵام لەوانەش كاریگەرتر كورد خۆی هۆكاری بەپاشكۆهێشتنەوەی خۆی بووە. خۆی هۆكاری نەقۆستنەوەی ئەو هەل و دەرفەتانە بووە كە ئەگەری بەهێز بوون بۆ رزگاری و سەربەخۆبوونی، باش نەخوێندنەوەی رووداوەكان، هەڵسەنگاندنی هەڵەی ئەگەر و پێشهاتە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەكان، سەری كوردیان داوە بە بەردی گەورەدا.
ئێستاش لەكاتێكدا جیهان وەك ئەگەرێكی بەهێز چاوەڕوانی گۆڕانكاری و پێشهاتی تازەن لەم ناوچەیەی كوردی تێدا دەژی، بەهۆی گەورەبوونی كێشەی كورد، هەڵكشانی پێگەی هێزی كورد لە شەڕی داعشدا، باڵاكردنی پێگەی سیاسی كوردستان لە ناوچەكە و جیهان، بوونی سەرچاوەگەلی سروشتیی وزە وەك پێویستییەكی جیهانی بۆ ئێستا و داهاتوو،
هاۆ نیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٠مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەۆرەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی، و ئەبولقاسم سەدری قازییە. درووست ٧٠ سال لەمەۆ پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی1326یههتاۆیی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری‌قازی( برای پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای ناعادلانهو فه‌رمایشی سەردەمی ستەمشایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا، و هەر له‌چوارچرای شاریمههاباد، واته هه‌ر له‌ۆ شوێنه‌ی كه لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی1324 ههتاۆییدا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانیكورد و کوردستان له‌سێداره‌دران‌و شه‌هید كران. دیارە هه‌ر لەۆ رۆژەشدا بوو کەلهسهر شان‌و
نوری بێخاڵی
لیس بانسان و لا عاقل، من لا ی‌عی التاریخ فی صدره
و من درى اخبار من قبله، اچاف اعمارا الى عمره
ئێدوارد گالیانۆ دەڵێ: “مێژوو هەرگیز ناڵێ ماڵئاوا، بەڵکوو بەردەوام دەڵێ دواتر دەتانبینمەوە”. بەم پێیە بێت، ئەو سەردەمانە بەسەر چوون کە خەڵک پێیوابوو، مێژوو بریتییە لە ئەفسانە و چیڕۆکی بەرئاگردان و وڕێنەکردن و شتی لەو بابەتە، بەڵکوو مێژوو بۆ خۆی زانستێکی سەربەخۆیە، زانستێک کە پێویستی بە میکانیزم و شێواز و میتۆدی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ نووسینەوەی و دواجار بۆ خوێندنەوە و دووبارە ڕاڤە و شیکردنەوەیشی.
مێژوو زانستێکە گرێدراوی چەندین بواری دیکەی گرنگ و هەستیاری ژیانە (سیاسەت، کو‌لتوور، فەرهەنگ، جیۆستراتیژ و…….).
واتە چیتر مێژوو گیرۆدەی ئەو تێگەیشتنە نەریتییە سواوە نییە کە لە نەزانینەوە هۆشیاریێکی سەقەت و نادروستی لە کۆزەینی خەڵکی ئێمەدا دروست کرد، بەوەی مێژوو هیچ نییە جگە لە درۆ، لە هۆنینەوەی خەیاڵات، لە چنینەوەی خورافیات و وەهم.
نەخێر، چیتر مێژوو گێڕانەوەی دوێنێی بەسەرچوو و سەرەدوولکە نییە، گیرخواردن نییە لەناو تاریکی و تەونی ئاڵۆزی ڕابردوو، چەقین نییە لە زۆنگاوی ساتەوەختێکی بەسەرچوودا، بەڵکوو زانستێکە زیندوو و مانا و بەهایەکی تایبەتی هەیە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرلەنوێ شووناسکردنەوە و دروستکردنەوەی نەتەوە، لە هێنانەوەی بۆ ناو ڕێڕەوی ژیان و ژیار و شارستانییەت، لە بونیادنانی ئێستا و ئایندەیەکی گەشتر.
ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح
یه‌كێك له تێزه‌كانی ئه‌ریك فڕۆم له (هه‌ڵاتن له ئازادی 1941) جیاوازیی كردووه له‌نێوان دوو جۆر ئازادی.
- ئازادیی نێگه‌تیڤ: ئازادبوون له شتێك، واتا ئازادبوونه له شتێكی ده‌ره‌كی وه‌ك كۆتوبه‌ندی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی وه‌ك ئایین و سیستمی سته‌مكاری دیكتاتۆر.
- ئازادیی پۆزه‌تیڤ: ئازادبوون له‌پێناوی شتێك، واتا قۆناخی یه‌كه‌می ئازادی تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌پێناو شتێكی گه‌وره‌تر هه‌وڵ ده‌دات. بریتییه له ئازادی له‌ناو مێشكی خۆی ئه‌میش ئاسان نییه. به‌رهه‌می ئه‌م جۆره ئازادییه بۆ گشت كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ تاكێك یان گرووپێك.
فێمینیزمی كوردی له دیدگای خۆمه‌وه بریتییه له كۆی هه‌موو چالاكی و جموجۆڵه‌كانی كوردان، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش له‌پێناوی گۆڕینی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی له پیاوسالارییه‌وه بۆ مرۆڤسالاری.
عەزیز ڕەئووف
ئەسپەکان ئەسپیان دەبێت بەڵام مرۆڤەکان مرۆڤیان نابێت بەڵکو دەبێت پەروەردە بکرێن تاکو دەبنە مرۆڤ. یوستاین گاردەر
هەڵەیەکی گەورەیە وابزانین برینەکان تەنها لەسەرەوەن. هەڵەیەکی گەورەیە پێمان وابێت بە دەسکاریکردنی سیستەمی حوکمڕانی کۆی برینەکانی کۆمەڵگە سارێژ دەکەین. خۆی ئەسڵەن برینەکان لە خوارەوەن، ئەوە هەر خەڵکە دەسەڵات دروست دەکات و هەر خەڵکیشە تەحەمولی کۆی برینەکانی کۆمەڵگە دەکات.ئەوەی نەتوانێت لە سەیران و بۆنەیەکدا ژێر خۆی پاک بکاتەوە، چۆن دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگدەرێکی باش بێت، ئەوەی دار بە تەڕی بسوتێنێت، دەشتوانێت کۆی برینەکانی تر هەزم بکات، ئەوەی لە سەیرانێکدا نەتوانێت سەوزایی بپارێزێت، ناشتوانێت بیر لە ماف و داخوازیەکانی خۆی بکاتەوە. ئەوەی ژینگە پیس بکات، ناتوانێت دەسکاری پیسی دامەزراوە و دەسەڵاتەکان بکات.هەموو هاتن لەسەرەوە دەیانویست دەسکاری دنیای ئێمە بکەن، هەمووی خەریکی توڕەهاتی پارلەمان و ئاڵا و سەرۆکایەتی و کۆی دامەزراوەکان بوون، بێ‌ئاگا لەوەی لە کۆمەڵگەیەکدا ژیان دەکەین، لە ژێرەوە وێران بووە، بێ‌ئاگا لەوەی کە هەوادارانی ئەم هێزانە، دەنگدەرانی ئەم هێزانە، هەمان ئەو مەخلوقانەن ناتوانن تەنانەت وەک پشیلەش پیسایی خۆیان بشارنەوە.کێیە حورمەتی سەوزایی ناگرێت، هەر ئەندام و لایەنگر و هەوادارانی ئەم هێزانەن، تۆ هەوادارانت فێر نەکەی چی لە پاشەڕۆی خۆیان بکەن چۆن دەتوانیت متمانەی ئەوەیان پێ بکەیت دەسکاری کۆی دامەزراوەکانی کۆمەڵگە بکەن، تۆ نەتوانی مرۆڤێک وەک مرۆڤ پەروەردە بکەی، بۆ ناچی
ئاشتی عەبدوڵا
ئەیوب یەکێک بووە، لەپەیامبەرەکانی جوو لە ئیسرائیل، لەئوردنی ئێستا لەدایکبووە و لەئورفای باکووری کوردستان کۆچی دوایی کردووە.سەبری ئەیوب دەنگی داوەتەوە لەناو زۆربەی کەلتوورەکانی جیهاندا، تەنانەت نەتەوەی عەرەب و ئایینی ئیسلامیش شایەدی ئەم وتەیە ئەدەن، هەروەها ئێمەی کوردیش بە چیرۆکەکەی ئاشناین.ئەوەی مەبەستە لێرەدا، ئەوەیە کە ناکرێت ژیان و چارەنووسی میللەتێک، بەم حیکمەتە و پاساوی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەم گەلە چەواشە بکەین، قەناعەتکردن بەم حکیمەتە بۆ ئێستا‌و ئەم هەلومەرجە بەرەو هەڵدێرمان ئەبات.بۆچی؟
چونکە سەبری ئەیوب لەزۆر حاڵەتدا، حیکمەتە و دەرئەنجامی ئارامگرتن باش ئەبێت، بەڵام زۆرجاریش بەپێچەوانەوە، ئەم ئارامگرتنە شکست بەزۆر خەون دێنێ، هەندێ جار سەبری ئەیوبمان لەبێ دەسەڵاتیەوەیە و دەستەو وەستان و بێ ئیرادە و بڕیارنەدانە، دەرهەق بەو ئامانجەی هەمانە. زۆرجار سەبری ئەیوب، کەبەحیکمەت هەژمارئەکرێت زیانی زۆرترە لەسوود ، بەتایبەت بۆ هەلومەرجێکی وەک ئێستای هەرێمی کوردستان .
سەبری ئەیوب بە ئیدێومێکیتر هاتۆتە نێو فەرهەنگی سیاسیەوە، بۆتە (سەبری سیاسی) بەبێ ئەوەی د‌رکی پێ بکەین، بەسوود وەرگرتن لەم دەستەواژە نوێیە، وا سەبری سیاسی و بێ بڕیاری وڵاتێک دائەڕمێنێت، میللەتێکی برسی و بێ چارە کردووە، بێ هەڵوێستی لێکەوتۆتەوە، وڵاتێک بەهەموو خێر‌و بێریەوە لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتێکدا بەکاردێت، وا خەریکە خاکیشمان ئەکاتە دیاری بۆ داگیرکەران بەناوی ڕێککەوتنە سیاسی و بازرگانیەکان ، شەڕی کوردبەکورد ئەکرێت،
رەنج باراوی
ئاشتی دەروونی زۆر گرنگ و پێویستە بۆ رێکخستنی پەیوەندی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ڕووی بیرکردنەوە,بڕیاردان,چۆنیەتی ھەڵسوکەوتکردن بەقەدەر ئەوەندەی گرنگە ھەوڵی بۆ بدەین لێی تێ بگەین بەقەدەر ئەوەندە گرنگ نیە پێناسە زانستیەکی بکە ین, بۆ نموونە بە بەندەشەوە زۆرینەمان نھێنی چۆنیەتی درووست‌کردنی کارەبا نازانین, پسپۆڕی کارەبا نین و نازانین بە شێوەی زانستی وورد کارەبا چۆن بەرھەمدەھێنرێت بەڵام, دەزانین کارەبا چۆن بەکاربھێنین و چ سوودێکی لێ وەربگرین و ھاوکات زیانەکانیشی دەزانین کە چ کارەساتی لێ دەکەوێتەوە بە ھەمان شێوەش پێویستە, کە بتوانین ئاشتی دەروونی جێگیر بکەین لە خودی کەسایەتیماندا و سوودەکانی بزانین تا دەروونمان نەشڵە ژێت لە رێگەی تۆڵە سازی و ڕقسازیەوە ئەویش کاتێک خودی خۆمان لە ژیاندا پێ قەبووڵ نیە ,یان بەرامبەرمان پێ قەبووڵ ناکرێت جا لەسەر ئاستی سیاسی ,کۆمەڵایەتی ,ئاینیی,ئابووری ,مرۆیی بێت دەرئەنجامی ئەم شێوازە مامەڵە مادی و مەعنەوییە کارەساتی دەروونی درووست دەکات لە کەسایەتماندا و ئاشتی دەروونی دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورەوە ولە پرنسیپەکانی شارستانیەت و شارستانی بوون بێبەش دەبین و ھەمیشە میراتگرێکی خێڵەکی کۆنەپەرستی شەڕخواز دەبین ,بەشێوەیەک ئامادەمان دەکات بۆ ئازاردانی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە.
ئەمە زۆرجار مرۆڤ وای لێدێت کە متمانەی بە خۆی نامێنێت وملکەچ دەبێت بۆ ئازاری دەروونی کە بەرامبەر دەیکات کە حاڵەتێکی خراپ درووست دەکات لە کۆمەڵگادا,یان حاڵەتی تووڕە بوون کە بریتیە لە کووژاندنەوەی مۆمی ھیوای
مەریوان ئیبراهیم
لە ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا جەنجاڵیەکانی ژیان و فرەجەمسەربوونی ئەرکەکان بونەتە هۆى تەسک بوونەوەى ئاسۆى هیواکان لای زۆرێکمان، زۆرجار بەهۆى کاریگەربوونمان بە ژینگە سیاسی و ئابوورى و کۆمەڵایەتیە شێوێندراواکانی چواردەورمانەوە ئاسۆى بینینمان بۆ داهاتوو هێندە تەسک دەبێتەوە هیچ تروسکاییەک بۆ خەون و خولیاکانمان بەدیناکەین و ئاستەنگەکانی بەردەم سەرکەوتنەکانمان هێندە زۆر دەبن بڕست لە حەزەکانمان دەبڕن، بۆیە قسەکردن لە سەرکەوتن و ڕێگاکانی، بۆتە پێویستیەکی حەتمی ئەم رۆژگارەمان. سەدان پێناسەى جۆراوجۆر کراوە بۆ سەرکەوتن ، وە هەزاران تێڕوانینی جیاواز هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ڕێگەکانی گەیشتن پێی. زۆرێک لە کەسایەتیە سەرکەوتوەکانی دنیا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى کە سەرکەوتن پەیوەست نیە بە کات و شوێن و بارودۆخەوە بەڵکو سەرکەوتن لە خودی مرۆڤ خۆیدایە و پەیوەستە بە خۆیەوە بۆیە ئەگەرکەسێک لە هەر ژینگەو کات و شوێن و بارودۆخێکدابێت بیرى لەسەرکەوتن کردوە ئەوە ماناى وایە دەتوانێت پێی بگات چونکە سەرکەوتن چڕ دەکرێتەوە لە ئیرادە و بیروباوەڕی مرۆڤ خۆیدا، وە ئەزموون سەلماندویەتی جیاوازی نێوان کەسە سەرنەکەوتوەکان لەگەڵ سەرکەوتوەکان بریتی نیە لە لاوازی یاخود نەبوونی هێز ، وە لاوازی ئاستی مەعریفەش نیە، بەڵکو لاوازی ویست و ئیرادەیە. هەروەکو چۆن مرۆڤ تەنیا کاتێک فێردەبێت کە ئامادەی فێربوون بێت ... کاتێکیش دەگۆڕیێت کە ئامادەى گۆڕانکارى بێت، بەهەمان شێوە کاتێکیش سەردەکەوێت کە باوەڕی بە سەرکەوتن هەبێت و ئیرادەى بەهێزبێت و ئامادەى
نەجیبە قەرەداغی
"ئه‌و دیارده و رووداوانه‌ی كۆمه‌ڵگه دروستی ده‌كه‌ن، مێژوو دەخولقێنن. هه‌ر مێژووییه‌ك ژیانی بەرجەستەکردبێت وەک هاوكێشه‌یەکی كات و شوێن، ده‌بێته پێوانه‌یه‌كی جێگیر" ئەفسانە و داستانەکانی بەرئاگردانی داپیران و باپیران بە جێگە، سەردەم و ناوی کارێکتەرەکانی تەنیا یۆتۆپیا و خەیاڵێک نەبووە لە میشکیان دا کە بە نەوەکانی خۆیان و زار بە زار بە نەوەکانی دواتریان گواستبێتەوە، بەڵکو لە میزۆپۆتامیادا سەرەتای ئەو وەرچەرخانە مێژووییانە بووە کە ژیانی مرۆڤایەتی خستە نێو قۆناغێکی دیکە، هەم بە لایەنی ئەرێنێ و هەم بە لایەنی نەرێنیەکانەوە کاریگەری لە هەزاران ساڵی مرۆڤایەتی کردووە. ئەفسانەکان و داستانەکان بە زمانێکی شیعرئامێز رۆژان و ساتەوەختەکانی ئەو وەرچەرخانە مێژووییانەیان تێدا نەخشێنراوە. هەر لە ئەفسانەگەرێتی و داستانەکانی سەردەمی سۆمەر، بابل، ئەکەدی و ئاشورییەکان وەک گلگامش، ئەنوما ئەلیش – داستانی بوون تا دەگاتە ئەفسانەی بەرەنگاربوونەوەی کاوەی ئاسنگەر بەرامبەر زوحاکی خوێنمژی ئیمپراتۆری ئاشورییەکان.
بۆچون و دیدی جیاواز هەیە لە ئاست ئەفسانە و داستانەکانی هەزاران ساڵی رابردوو بەوانەی کە وەک درۆ و خورافە دەییبنن، یان لە ئاست ئاوەژووکردنەوەی بە ئەنقەست دا بێ دەنگ و خەمساردن یان وەک بەشێک لە مێژووی خۆیان خاوەنداری لێناکەن یان ئەوانەی دەیکەنە تابۆ و هێندە پیرۆزی دەکەن کە لە راستی دادەبڕێنن، یان جدیدترینیان لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسی، مێژوویی و کۆمەڵناسی، تەنانەت زانستی و ئاکادیمیە کە وەک بەشێک لە راستیەکی مێژوویی ئەو
نووسین و توێژینه‌وه : هۆمه‌ر نۆریاویی
(به بیانووی به‌رزڕاگرتنی یادی میدیاکاری کورد "شیفا گه‌ردی")
کورت و پوخت:
ئه‌م کورته نووسینه ده‌یه‌وێت وه‌رامی گونجاو بۆ ئه‌م چه‌ند پرسیاره جهوههریییه بدۆزێته‌وه که"ڕۆژنامه‌وان" به کێ ده‌وترێت ، پێناسه‌ی "په‌یامنێری جه‌نگ" چییه ، "په‌یامنێری قه‌یران" کێیه و ئه‌م دووه چلۆن لێک جیا ده‌کرێنه‌وه و میدیای کوردیی له کوێی ئه‌م بازنه‌دایه؟
پێشبار:
میدیای بینراوی کوردیی مێژوویه‌کی ئه‌وه‌نده دوور و درێژی نییه و ته‌مه‌نی 30 ساڵانی تێنه‌په‌ڕاندووه. به گفتێکی دی، ده‌کرێ بڵێین هێشتا میدیایه‌کی ساوایه و دارهداریهتی و خه‌ریکی پێڕه‌وکه و گهواڵکێیه. هه‌ر بۆیه ئه‌مه پرسێکی ئاسایی ده‌بێت که له کاتی زۆر قه‌یران و ڕووداوی کت‌وپڕ و له زۆر بوار و به‌ستێندا به‌ره‌و ڕووی کێشه و ئارێشه ببێته‌وه. به‌ڵام پێویسته به گوێره‌ی ڕه‌وشی سه‌رده‌م و میدیای پێشکه‌وتووی جیهانیی، میدیای کوردییش خۆی پێش بخات و هه‌ر له هه‌مان قۆناخی سه‌ره‌تایی و ده‌سپێکدا نه‌مێنێته‌وه. بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه، کۆلیژه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌وری سه‌ره‌کیی ده‌بینن و ده‌توانن نه‌وه‌یه‌کی زانستوه‌ر و وشیار بۆ پێشخستنی میدیای کوردیی بار بێنن؛ به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو شته‌کان له لایه‌ن گرووپ و پارتێکه‌وه قۆرخ نه‌کرێن و هه‌لی یه‌کسان بخرێته به‌رده‌م جیل و نه‌وه‌ی ده‌رچووی به‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندن. له دۆخێکی ئه‌وتۆدا ده‌بێت گه‌شبین بین به داهاتووی میدیای کوردیی ئه‌گینا هه‌ر به ده‌وری هه‌مان بازنه به‌رته‌سکه حیزبییه‌که‌دا ده‌سووڕێینه‌وه و زۆر خێراتر له جاران، به‌رده‌نگمان له کیس ده‌چێت و متمانه‌ی جهماوهرییشمان له ده‌ست ده‌رده‌چێت.
د.پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری
كاتێك بویسترێ سەرەتاكانی مێژووی سەرهەڵدانی (نەورۆز) وەك جەژنێك دیاری بكرێت دەكەوینە نێو‌و سەدان سەرچاوە و بیروڕای جیاواز، كەزۆربەیان لە ئەفسانەكانی كۆنەوە سەرچاوەیان گرتووە، كە بێگومان یەكلاكردنەوەیان كارێكی سانا نیە، ئەمەش بەهۆی سروشتی بابەتی (نەورۆز)و ئاسۆفراوان و بەیەكاچووەكەیەتی كە لەراستیدا رووداوێكی هەرە دێرینە لەسەر شانۆی ژیان، لەسەردەمێكدا روویداوە كە سەرەتاكەی دەبرێتەوە بۆ ( بیست و پێنج) سەدە پێش زایین بگرە پێشتریش، بە واتایەكی دیكە بۆ سەردەمانی پێش نووسین دەگەڕێتەوە. هەر بۆیە لێكدانەوە و وردبوونەوە لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی جەژنی نەورۆز، پێویست دەبێت ئەفسانە بەرجەست بێت و شارەزاییەكی باشمان هەبێت لە چۆنیەتی تێكەڵ بوونی ( ئەفسانە و ڕووداوە كۆنەكانی مێژوو) و چۆنیەتی پەیدابوونی داستانەكان، لە ئەنجامی كاریگەری ئەفسانە لە ڕووداوەكان لە هەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی مێژوو و گۆرانی دەقی داستانەكان لە قۆناغی دواتر و ئەندازەی رازاندنەوەی و بەچێژكردنی دەقەكانە بە ئەفسانە. لەلایەكی دیكەشەوە ئەفسانە هەوڵدانی مرۆڤ بووە بۆ ئەوەی بتوانێ لەنهێنی شتەكانی دەوروبەری گەردوون تێبگات، چونكە لەو دەمانەدا ئەفسانە تەنها رێگە بووە بۆ تێگەیشتن لە رووداوە نادیارەكانی گەردوون... مێژووی نەورۆزی لە مێژوی گەلانی ئێران بەگشتی و كوردیش كۆنترەو، لەوكاتەوە دەست پێدەكات كە یەشتا پایەكانی پەیدابوونی نەتەوە نە لە نێو گەلی كورد و نەلە نێو گەلێكی تری سەرزەمینی ئێرانی دانەڕێژرابوو.
لەو سەرەتایانەدا یان بە واتایەكی تر لە بەرەبەیانی مێژووەوە لە دەمەی سەرجەم چالاكیەكان لەسەر زەمین بەسترابووە بە دووبەرەكی و ململانێی سەختی نێوان (سروشت و ئادەمیزاد)، لەكاتێكدا زاڵبوون بەسەر
فاروق حه‌جی مسته‌فا
كارێكی ئاسایی نییه كه هه‌واڵی شه‌ڕی براكوژیت به‌ر گوێ بكه‌وێت، هه‌شه پێی ده‌ڵێ شه‌ڕی ره‌وته‌كان، هه‌شه ده‌ڵێ ئاشووب و فیتنه، هه‌ر یه‌كه‌مان زاراوه‌ی خۆی هه‌یه. كه‌س رێ له ناونانه‌كه‌ی ئه‌وی دی ناگرێت. گرنگ لێره‌دا، له‌ده‌ستچوونی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشزانین كه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پرۆژه‌كه‌ش ده‌كات، كه‌س نییه بتوانێ كار له گهڵاڵهبوونهكهی بكات، چونكه كه‌سانێك هه‌ن كه گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه، پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییان به‌ره‌و پێش بردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو گوێم له لێدوانی یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی شنگال بوو كه قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئافاق) ده‌كرد. ئه‌و سه‌ركرده‌یه هێنده زمانی ره‌وان نه‌بوو، ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه ئاماژه‌ی به كاره‌ساتێكی راسته‌قینه كرد. كاره‌ساتی شێواندنی پرسی ناسنامه‌ی كوردانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كاره‌ساتی ئاشكرای سیخوڕایه‌تی و بێگانه‌په‌رستی. ئه‌وه‌ی له هه‌مووانیش گرنگتر، فاكته‌رێكی ئاشكرای ئێرانی هه‌یه له گه‌مه‌ی رێگرتن له رێی پێشمه‌رگه له جووڵه‌ی ئازادانه‌ی خۆی. ئه‌م فاكته‌ره‌ش حه‌شدی شه‌عبی و مالیكین.
بێرنارد هێنری لێڤی
له‌ڕووی مێژوویی و زمانییه‌وه، من سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر دێرینم، كه یه‌كێكه له نه‌ته‌وه هه‌ره دێرینه‌كانی دونیا، ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسییه.له‌ڕووی رۆحیشه‌وه سه‌ر به گه‌لێكی زۆر كۆنم، كه گه‌لی جووله‌كه‌یه. ئه‌ویش هه‌روه‌ك گه‌لی كورد یه‌كێكه له گه‌له زۆر كۆنه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی - كه توانی ده‌وڵه‌تێكی گه‌نج دابمه‌زرێنێت، كه ئیسرائیله، وه‌ك ئێوه‌ی كورد كه نزیكن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی هێشتا گه‌نجتر. ئێوه‌ی كورد، گه‌لێكن له‌مێژه هه‌ن!ئێوه به زۆر ئه‌زمووندا تێپه‌ڕیون، سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆر و داگیركاریی زۆریشتان بینیوه. ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان نه‌مان، سته‌مكاره‌كان له‌نێوچوون، جه‌لاده‌كان خرانه نێو زبڵدانی مێژوو، به‌ڵام ئێوه‌ی كورد توانیتان به خۆڕاگری بمێننه‌وه. ئێوه خۆتان راگرت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه وه‌ستانه‌وه كه خه‌ونیان به لهنێوچوونتانهوه ده‌بینی. ئه‌وه‌تا ئێوه له سه‌روبه‌ندی وه‌دیهێنانی ئه‌و خهونهتانن كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن سهرۆكتانهوه راگه‌یه‌نراوه، ئه‌ویش بڕیاردانه له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه تێیدا هه‌موو هاووڵاتییان به ئازادی و سه‌ربه‌رزی تێیدا بژین.نه‌ته‌وه‌ی كورد، ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌نێو ئازار و شانازیدا شێوه‌ی گرتووه.نه‌ته‌وه‌ی كورد له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمی ئیسلامی‌دا زیاتر به‌هێز بووه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه هه‌موومان پێكه‌وه كردمان، كه ئێوه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ سه‌ری رم بوون له‌و شه‌ڕه‌دا.من پێشمه‌رگه‌یه‌كم نه‌بینی هه‌ڵگری خه‌ونی له‌مێژینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌سه‌ری ده‌ژی: موسڵ ئازاد ده‌كرێت، داعش شکستدێنێت و ده‌زانم كاتێك ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه مه‌سعود بارزانی به مافێكی ره‌وای
عارف قوربانی
وەك سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژەی بۆ دەكەن، بە درێژایی سەدەكانی رابردوو ئێزدییەكان 73 جاری دیكە كەوتوونەتە بەر (فەرمانی كوشتوبڕكردن). ئەگەر هۆكاری هەموو ئەو فەرمانانەی دیكە كە ئێزدیی تێدا بوونەتە قوربانی، ئاینی و نەتەوەیی بووبێت، ئەمجارە واتا فەرمانی 74، ئەوەی داعش كردی، شانبەشانی هۆكارە ئاینی و نەتەوەییەكان، شەنگال قوربانیی جوگرافیاش بوو. واتا هەڵكەوتەی جوگرافیایی شەنگال یەكێكی دیكە لەو هۆكارانە بوو كە وای كرد بكەوێتە بەردەم كۆمەڵكوژیی خەلافەتەكەی ئەبووبەكر بەغدادی.رەنگە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەڵگە و دۆكیۆمێنت و لە ئەنجامی توێژینەوەی ورد و زانستی، نهێنیگەلی زۆر لەبارەی چۆنیەتی دروستكردن و سەرهەڵدانی داعش و ئاراستەكردنیان دەربكەون. ئامانجە شاراوەكانی هاتنیان بۆ ئەم ناوچەیە، هۆكاری درێژەكێشانی تەمەنیان و مانەوەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ، سەرچاوەی دارایی و چەك و مەشق و توانا سەربازییەكانیان كێ بوون؟ ئەگەر لە ئێستاشدا ئەمانە شاراوەو نەزانراو بن، بەڵام زۆر هۆكاری دیكە هەن مرۆ دەتوانێ بەهۆیانەوە سەرنجی زیاتر بدا و گومانی زۆرتری لادروست بێت و لانیكەم بتوانێت بڕیار بدات لەوەی دەستی زۆر لایەن كەوتووەتە ناو داعش و هەر لایەنەو دەیەوێ بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆی ئاراستەیان بكات.سەرنج بدەینە سەرەتای هاتنی داعش، لەیەكەم بستە خاكی عێراقەوە تا ئەو شوێنانەی خۆیان ئیتر راوەستان و نەچوونە پێش، پرسیاری زۆر سادە ئەوەیە ئەی بۆ راوەستان؟ چما ئەوان بۆ ئەوە نەهاتبوون خەلافەت رابگەیەنن؟ بۆچی لەو شوێنانە زیاتر نەڕۆیشتن لە كاتێكدا هیچ بەرگرییەكیش نەبوو؟ بۆ نەچوونە سامەڕا و ئامرلی؟ ئەی بۆ روویان كردە گەرمەسێر و تا
ناسر باباخانی
(1)
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتیی ئەو رێکخراوانەی راستەوخۆ سەر بە رێبەری ئەو وڵاتەن، لە هەرسێ قۆناغی هەڵبژاردن: واتە بەر لە هەڵبژاردن، کاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن، بە دەستێوەردان لە سەرجەم قۆناغەکاندا، بە جۆرێ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان موهەندیسی دەکا. دیارە پێشتر لە دوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا بە کەیفی خۆیان بە فیلتەرینگی دەزگا ئەمنییەکان، وەفدی چاودێریی شار و پارێزگاکان، شوورای نیگەهبان (ئەنجوومەنی چاودێری) و... کاندیداکانیان قەڵتوبڕ دەکرد، بەڵام ئەوەی لە پاش دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەیان رووی دا، دەریدەخات کە قۆناغی سێهەمیش، واتە قۆناغی دوای هەڵبژاردنیش بە تەواوی قۆرخ کراوە.بۆ وێنە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری دەدرێتە کەسێ کە لە هەڵبژاردنەکانی تاران دوایین دەنگی هێناوە، کەچی دەبێتە سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە! یان سەرۆکی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی لە شارێکی وەک قوم بە کەمتر لە دووسەد هەزار دەنگ ئەم پۆستە وەردەگرێ، کەچی نوێنەر هەیە لە شاری تاران دە قاتی سەرۆکی پارلەمان دەنگی هێناوە! یان لە گەورەشارێکی وەک ئیسفەهان خانمێکی سەر بە باڵی ریفۆرمخوازان سەرەڕای هێنانی دەنگی پێویست ئیزنی چوونە پارلەمانی پێنادرێ و رەدی سەلاحییەت دەکرێتەوە! ئەمانە مشتێ لە هەشتێن تا بۆمان دەرکەوێ کە ئیتر ئەم قۆناغەش بە مەرەدی قۆناغەکانی پێش خۆی چووە.
(2)
لە لایەکی دیکەوە هەڕەشە و گوڕەشەکانی سەرکۆماری تازەی ئەمریکا – بەدەر لەوەی