رەنج باراوی
ئاشتی دەروونی زۆر گرنگ و پێویستە بۆ رێکخستنی پەیوەندی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ڕووی بیرکردنەوە,بڕیاردان,چۆنیەتی ھەڵسوکەوتکردن بەقەدەر ئەوەندەی گرنگە ھەوڵی بۆ بدەین لێی تێ بگەین بەقەدەر ئەوەندە گرنگ نیە پێناسە زانستیەکی بکە ین, بۆ نموونە بە بەندەشەوە زۆرینەمان نھێنی چۆنیەتی درووستکردنی کارەبا نازانین, پسپۆڕی کارەبا نین و نازانین بە شێوەی زانستی وورد کارەبا چۆن بەرھەمدەھێنرێت بەڵام, دەزانین کارەبا چۆن بەکاربھێنین و چ سوودێکی لێ وەربگرین و ھاوکات زیانەکانیشی دەزانین کە چ کارەساتی لێ دەکەوێتەوە بە ھەمان شێوەش پێویستە, کە بتوانین ئاشتی دەروونی جێگیر بکەین لە خودی کەسایەتیماندا و سوودەکانی بزانین تا دەروونمان نەشڵە ژێت لە رێگەی تۆڵە سازی و ڕقسازیەوە ئەویش کاتێک خودی خۆمان لە ژیاندا پێ قەبووڵ نیە ,یان بەرامبەرمان پێ قەبووڵ ناکرێت جا لەسەر ئاستی سیاسی ,کۆمەڵایەتی ,ئاینیی,ئابووری ,مرۆیی بێت دەرئەنجامی ئەم شێوازە مامەڵە مادی و مەعنەوییە کارەساتی دەروونی درووست دەکات لە کەسایەتماندا و ئاشتی دەروونی دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورەوە ولە پرنسیپەکانی شارستانیەت و شارستانی بوون بێبەش دەبین و ھەمیشە میراتگرێکی خێڵەکی کۆنەپەرستی شەڕخواز دەبین ,بەشێوەیەک ئامادەمان دەکات بۆ ئازاردانی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە.
ئەمە زۆرجار مرۆڤ وای لێدێت کە متمانەی بە خۆی نامێنێت وملکەچ دەبێت بۆ ئازاری دەروونی کە بەرامبەر دەیکات کە حاڵەتێکی خراپ درووست دەکات لە کۆمەڵگادا,یان حاڵەتی تووڕە بوون کە بریتیە لە کووژاندنەوەی مۆمی ھیوای باشیەکان و ھەڵکردنی تەوژمی پەشیمانی دوای خۆیی ,بۆیە ئەمانە ھەمووی ھۆکارن کە تاکی شەڕەنگێز و تۆڵەساز درووست ببێت لە کاتێکدا پێویستە لە ڕووی ئاشتی دەروونیەوە مرۆڤەکان بونیات بنرێتەوە لەرێگەی لێبووردەی و بەخشین و خوشەویستی کە ئەمەش بە یەک رۆژ و دوو ڕۆژ نایەتە بوون ,بەڵکو لە رێی دام ودەزگا پەروەردەیی و ئاینی و ڕاگەیاندنەکانەوە دەکرێت کە کۆنتڕۆڵی بیرو بۆچوونی تاک بکات وەک چۆن کاتێک پاپۆرێک ڕووبەڕووی شەپۆلی بەھێزی دەریا دەبێتەوە, نزیکەخۆی بکێشێت بە شاخێکی بە ستەڵەکدا کە دواجار دەبێت چ دەرئەنجامێکی کوشندەی ھەبێت بەڵام ئەگەر کاپتنی پاپۆڕەکە ژیر بێت ئەوا دەزانێت لە چ بارودۆخێکدا ئاڕاستەی ڕێڕەوەی پاپۆڕەکە بگۆرَیت و سەلامەتی فەراھەم بکات ھەر ئاواش پێویستە ئەو دام و دەزگا پەروەردەیی و ئەخلاقییانە ئەوا ڕۆڵی پۆزەتیڤیان ھەبێت دەنا کۆمەڵگەیەکی شەڕەنگێزی دەروون پڕ لە ژان درووست دەکات کە تاکەکانی لە یەکتر شکاندن و ناوزڕاندن و جەنگی دەروونی بێبەش نابن ,تێڕوانینی بەندە لە سێ جۆردا خۆی دەبێنتەوە ئەویش ئەمانەن
یەکەم: زۆرێک لەو حاڵەت و ھەڵوەستە دژوارانەی بەرامبەرمان دەکرێت و ناڕەحەتمان دەکات شایستەی ئەوە نیەکاتی پێوە بکووژین و قەبارەی گەورە بکەین جا بە ھەر ھۆکارێک بێت ئەمەش پێوەری پەروەردەی خێزانیی و ژینگە رۆِڵ دەبینێت تیایدا..
دووھەم: زۆر سۆزداری و بەزەیی و ھەڵچوونی خێرا کە پەشیمانی بە دوای خۆیدا دەھێنێت و کاریگەری نێگەتیڤ درووست دەکات لەسەر داھاتوو پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێت بەوەی ھەر تاکێک قە دری کەسایەتی خۆی بزانێت دوو ربکەوێتە لە بڕیاردان لە سەر ھەر بابەتێک بێت ئەویش لە ڕێگەی خۆ رۆشنبیرکردنەوە.
سێھەم: خۆ وونکردنمان لە ژیاندا و نەگەڕان بە دوای خودی خۆماندا کارەساتە چونکە کاتێک ڕەخنەمان لێ دەگیرێت یان لاپەڕەیەکی ژیانمان کارمان ھەڵدەدرێتەوە کاردانەوەی نێگەتیڤمان دەبێت یاسای تۆڵە بەکار دەھێنین و ئاشتی دەروونی خودی خۆمان و لاینەگرانیشمان تێک دەدەین ھەر بۆیە دەبێت بزانین خۆمان کێین, ئەنجا بۆ پاراستنی کەسایەتیمان ھەنگاو بگرینە بەر دوور لە ڕقسازی وتوڵەسازی.
24/3/2017