هاۆ نیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٠مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەۆرەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی، و ئەبولقاسم سەدری قازی‌یە. درووست ٧٠ سال لەمەۆ پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی1326ی‌هه‌تاۆیی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری‌قازی( برای پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای ناعادلانه‌و فه‌رمایشی سەردەمی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا، و هەر له‌چوارچرای شاری‌مه‌هاباد، واته هه‌ر له‌ۆ شوێنه‌ی كه لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی1324 هه‌تاۆیی‌دا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی‌كورد و کوردستان له‌سێداره‌دران‌و شه‌هید كران. دیارە هه‌ر لەۆ رۆژەشدا بوو کە‌له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری مه‌هاباد له‌گۆرستانی مه‌لا جامی به‌خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی گەۆرەۆ مێژووییە، هەر بۆیەشە ئەرەکی سەرشانی هەموو کوردێکی نەتەوەخواز و نیشتیمانپەروەرە، کە یاد و یادمانی ئەم رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پێرۆز رابگرێ. راستە کە مێژوویی کارەساتەکەی ١٠ی خاکەلێوە بۆ ٧٠ سال لەمەۆ پێش دەگەرێتەوە، بەلام سەبارەت بە رۆژی شەهیدان، ئەوە ئیبتیکاری حیزبی دێمۆكراتی‌كوردستانی ئیران بوو کە بە رێبەرایەتی شەهیدی نەمر و سەرکردەی بە وەجی کورد دوکتور عەبدوولرەحمان قاسملوو، له10ی‌خاكه‌لێوه‌ی سالی1358هه‌تاویی دا، ئه‌ۆ رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند. دیارە ئه‌گه‌ر پێش ئه‌ۆ ده‌م، له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری نیزامی تاغووتی و‌به‌كرێگیراوانی شای دیكتاتۆر مه‌جالی به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سم بۆ بەرزراگرتنی ئەو بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام به‌دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌دا به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه حیزب ئه‌م رۆژه‌ی وەک رۆژی شەهیدان ناودێر كرد، وەک دەبینرێ هه‌موو ساڵێ له‌وه‌ها رۆژێك دا، رێز له‌شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌ی هەموو شەهیدانی کوردستان واتە پێشه‌وا قازی مەحمەد ده‌گیرێ،و له‌زۆر شوێن به‌تایبه‌تی له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی حیزبی و ناحیزبی و نەتەوەیی‌دا، رێوره‌سمی تایبەتی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێ،و پێشانگه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی کوردستان پێك دێ.
راسته پێشه‌وا قازی مەحەمەد سه‌رۆك کۆماری كوردستان، وەک به‌دیمه‌نترین و بەرچاۆترین كه‌سایه‌تیی موكریان دەناسرا،و له‌هه‌موو ناوچه‌كانی کوردستان نێو به‌ده‌ره‌وه‌و ناسراۆ بوو، به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ دوای شه‌هید كرانیشی بۆ گه‌لی‌كورد به‌تێكڕا، به‌و شێوه‌یه كه ده‌بێ بناسرێ نه‌ناسرابوو، یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی له‌ۆ سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا لێی‌ده‌گیرێ، لێی نه‌ده‌گیرا. بۆیە دەبێ بۆ باشتر ناسین و ناساندنی کەسایەتی بەرزی پێشەوا، پێویستە زۆر له‌وه زیاتر لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر تایبەتمەندیەکانی كه‌سایه‌تیی ئەۆ گەۆرە پێاۆەی کورد بكرێ، تابەلکوو به‌ۆ جۆره‌ی کە شیاویی ئه‌وه، بناسرێ.
بە پێ بەلگەگەلێکی باوەرپێکراۆ، پێشه‌وا و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ماوه‌ی یازده‌مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌ۆ دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی بۆ موحاكه‌مه‌كردنیان دانرا بوون، له‌خۆبردوویی‌و ئازایه‌تی‌یان له‌خۆیان نیشان داوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی‌و ئه‌ۆ ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی‌و رزگاری کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددی‌تر،و به‌ووره‌تر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی کورد پێداگریان کردبوو.
گۆڤاری"خه‌باتی‌قوتابیان" ژماره37 له‌م دوایانه‌دا له‌زمان سه‌روان كیومه‌رس سالحی هه‌واڵنێری گۆڤاری ئه‌رته‌ش كه له دادگاكه‌دا بووه،و دوایه له سه‌ر نووسینی راپۆرتێك له‌ۆ پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌گیرێ‌و ساڵێك ده‌به‌ندیخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه, هێندێك رستەی له‌ووته‌كانی پێشه‌وای بڵاۆ كرده‌وه.
سەروان سالحی دەگێرێتەوە کە پێشه‌وا لەم دادگایەدا فه‌رموویەتی: "من له‌زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردوه، و به‌باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌ۆ مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌كه‌م، كه‌له‌رێگای ئازادیی میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه به‌ڵێنێكه كه‌به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم،و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی‌خۆم بشكێنم."
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: "من له‌زۆربه‌ی دادگاكانی مه‌یدانی‌و سه‌ربازی وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به‌راده‌ی قازی‌محه‌ممه‌د به‌جه‌رگ‌و بوێر نه‌دیوه. ئه‌ۆ له‌كاتی‌دادگایی‌كردن دا نه‌یده‌زانی ترس چیه، زۆر به‌بێ باكی قسه‌ی ده‌كرد‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه."
هه‌ر ئه‌ۆ به‌جه‌رگی‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو، كه له پای سێداره ئیزنی نه‌دا، چاۆی‌ببه‌ستن‌و فه‌رمووی: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا به‌سه‌ربه‌رزی‌و چاۆی‌كراوه‌وه له‌نیشتمانی‌خۆشه‌ویستم بروانم."
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:
"ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، به‌ڵام بزانن له‌هه‌ر تنوكه‌خوێنێكی من قازی‌محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه. داوا له‌گه‌لی‌كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناۆ رزگاریی‌كوردستاندا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به‌ده‌ۆڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن. بژی‌كورد‌و كوردستان".
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، یادی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرێت،و لە بەرامبەر گەۆرەیی و قوودسییەتی سەرقافلەی شەهیدان پێشەوا قازی مەحمەد و هەموو شەهیدانی کوردستان سەری کرنووش دادەنوێنێ، و هەر بەم بۆنەشەوە داوا لە هاۆنیشتیمانانی کوردپەروە دەکات کە لەم رۆژەدا، بە سەردانی گلکۆی شەهیدانی سوورخەلاتی وەلات و بەسەرکردنەوەی بنەمالەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان، بە نیسبەت ئەنجامدانی ئەرکی پیرۆزی نیشتیمانپەروەریان، واتە بە شادکردنی رووحی گیانبەختکراوان و دلدانەوەی بنەمالەی گەۆرەی شەهیدان، بەرپرسانە هەلسوکەۆت بکەن.
بەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و سەربەستی بۆ کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
29/03/2017