فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فاروق حه‌جی مسته‌فا 

كارێكی ئاسایی نییه‌ كه‌ هه‌واڵی شه‌ڕی براكوژیت به‌ر گوێ بكه‌وێت، هه‌شه‌ پێی ده‌ڵێ شه‌ڕی ره‌وته‌كان، هه‌شه‌ ده‌ڵێ ئاشووب و فیتنه‌، هه‌ر یه‌كه‌مان زاراوه‌ی خۆی هه‌یه‌. كه‌س رێ له‌ ناونانه‌كه‌ی ئه‌وی دی ناگرێت. گرنگ لێره‌دا، له‌ده‌ستچوونی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشزانین كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پرۆژه‌كه‌ش ده‌كات، كه‌س نییه‌ بتوانێ كار له‌ گه‌ڵاڵه‌بوونه‌كه‌ی بكات، چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییان به‌ره‌و پێش بردووه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو گوێم له‌ لێدوانی یه‌كێ له‌ سه‌ركرده‌كانی شنگال بوو كه‌ قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئافاق) ده‌كرد. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ هێنده‌ زمانی ره‌وان نه‌بوو، ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌ كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌ كرد. كاره‌ساتی شێواندنی پرسی ناسنامه‌ی كوردانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كاره‌ساتی ئاشكرای سیخوڕایه‌تی و بێگانه‌په‌رستی. ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووانیش گرنگتر، فاكته‌رێكی ئاشكرای ئێرانی هه‌یه‌ له‌ گه‌مه‌ی رێگرتن له‌ رێی پێشمه‌رگه‌ له‌ جووڵه‌ی ئازادانه‌ی خۆی. ئه‌م فاكته‌ره‌ش حه‌شدی شه‌عبی و مالیكین.

ناوگه‌لێك بێ تامانه‌ ده‌خرێنه‌ نێو دۆسێی كورده‌وه‌. ئایا كه‌س گوێ راناگرێت؟ ئایا له‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ زۆر و زه‌به‌نده‌ كه‌س گوێ له‌ یایزانێكی ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ ناگرێت، كه‌ به‌ په‌نهان و نهێنی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ ده‌كات؟

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، ئه‌و رووداوه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه‌ له‌ (منبج)دا روو ده‌دات، نه‌مازه‌ كه‌ هێزی سووریای دیموكرات چه‌ندین گوندی بۆ هێزی رژێمی سووریا له‌ رۆژاوای منبج چۆڵ كرد، وه‌ك چۆن پێشتریش له‌ گونده‌كانی (تل رفعه‌ت) رووی دا. لێره‌دا ناكرێ پشت له‌و قسانه‌ بكه‌ین، كه‌ تێوه‌گلاندنی پێشمه‌رگه‌ به‌ شه‌ڕه‌وه‌ دوو ئامانجی له‌ پشته‌:

یه‌كه‌م: په‌رده‌پۆشكردنی بابه‌تی راده‌ستكردنی گونده‌كان كه‌ له‌ ده‌ستی داعش رزگار كران و راده‌ستی رژێم كران.

دووه‌م: شێواندنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ توركیا و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد وه‌ك ئه‌حمه‌د تورك. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی ئاشتی له‌ سایه‌ی كه‌شی هه‌ردوو شه‌قامی كورد و توركدا بێته‌ ئاراوه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ له‌سه‌ر حیسابی كاری گشتیی كورد به‌دی دێت، له‌ كاتێكدا ئه‌وان له‌ ئاستی جیهاندا به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناسراون.

لێره‌دا به‌ دوو ئاكام ده‌گه‌ین: یه‌كه‌م پارتی كرێكارانی كوردستان ناتوانێ هاوشانی گه‌شه‌كردنی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر بڕوات. دووه‌میش هه‌مبه‌ر به‌ په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌سته‌پاچه‌یه‌.

ئاشكرا پاڵ به‌ پارتی كرێكارانه‌وه‌ ده‌ندرێت كه‌ بێته‌ نێو دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌، ئه‌و نایه‌وێ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ ئاكام بگات. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا ئامانجی ئه‌و ره‌شه‌با و گه‌رده‌لووله‌، زه‌بر وه‌شاندنه‌ له‌ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و شكست پێهێنانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژانه‌.

هه‌ڵبژاردنی واده‌ی كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ توركیا، كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی (هه‌ده‌په‌)ش دانیشت، به‌ڵام ئه‌م شته‌ رێ له‌وان ناگرێت كه‌ وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌ له‌ رێی هێما و سیمبوڵه‌كانییه‌وه‌ بشێوێنن.

پرسه‌كه‌ هێنده‌ خۆماندووكردنی ناوێت، ئامانجه‌كه‌ی روونه‌، ئه‌م پێكدادانه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی رێ گرتنه‌ له‌ پرۆژه‌ی گه‌ڵاڵه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ی ده‌شبێته‌ گرێی سه‌ر دڵ، لاوانێكی سه‌رگه‌رم كه‌ باوه‌ڕیان به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌ش هه‌یه‌، ئه‌م خۆ گرێدانه‌ نه‌گریسه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ قبووڵ ده‌كه‌ن.

چۆن ده‌توانین باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ شنگال روو ده‌دات بریتییه‌ له‌ بابه‌تی سنگ ره‌پێشكردن بۆ داكۆكیكردن له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی؟ خۆ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واش بێت، كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی به‌ڕاستی وا بوو، به‌ڵام ئیدی هه‌مووی ئاشكرا بوو، پاش ئه‌وه‌ لێدوانانه‌ی كه‌ به‌ كه‌ناڵێكی لایه‌نگر به‌ حه‌شدی شه‌عبی دران!

ئیدی به‌رپرسیارییه‌كه‌ گه‌وره‌یه‌، سه‌رباری سه‌نگی تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، باری ئه‌وانه‌شی هاته‌ سه‌ر كه‌ ته‌راتێنیانه‌ بۆ له‌ناوبردنی هیوای نه‌ته‌وه‌.. به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن!

17/3/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان