فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 د.پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری
كاتێك بویسترێ سەرەتاكانی مێژووی سەرهەڵدانی (نەورۆز) وەك جەژنێك دیاری بكرێت دەكەوینە نێوو سەدان سەرچاوە و بیروڕای جیاواز، كەزۆربەیان لە ئەفسانەكانی كۆنەوە سەرچاوەیان گرتووە، كە بێگومان یەكلاكردنەوەیان كارێكی سانا نیە، ئەمەش بەهۆی سروشتی بابەتی (نەورۆز)و ئاسۆفراوان و بەیەكاچووەكەیەتی كە لەراستیدا رووداوێكی هەرە دێرینە لەسەر شانۆی ژیان، لەسەردەمێكدا روویداوە كە سەرەتاكەی دەبرێتەوە بۆ ( بیست و پێنج) سەدە پێش زایین بگرە پێشتریش، بە واتایەكی دیكە بۆ سەردەمانی پێش نووسین دەگەڕێتەوە. هەر بۆیە لێكدانەوە و وردبوونەوە لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی جەژنی نەورۆز، پێویست دەبێت ئەفسانە بەرجەست بێت و شارەزاییەكی باشمان هەبێت لە چۆنیەتی تێكەڵ بوونی ( ئەفسانە و ڕووداوە كۆنەكانی مێژوو) و چۆنیەتی پەیدابوونی داستانەكان، لە ئەنجامی كاریگەری ئەفسانە لە ڕووداوەكان لە هەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی مێژوو و گۆرانی دەقی داستانەكان لە قۆناغی دواتر و ئەندازەی رازاندنەوەی و بەچێژكردنی دەقەكانە بە ئەفسانە. لەلایەكی دیكەشەوە ئەفسانە هەوڵدانی مرۆڤ بووە بۆ ئەوەی بتوانێ لەنهێنی شتەكانی دەوروبەری گەردوون تێبگات، چونكە لەو دەمانەدا ئەفسانە تەنها رێگە بووە بۆ تێگەیشتن لە رووداوە نادیارەكانی گەردوون... مێژووی نەورۆزی لە مێژوی گەلانی ئێران بەگشتی و كوردیش كۆنترەو، لەوكاتەوە دەست پێدەكات كە یەشتا پایەكانی پەیدابوونی نەتەوە نە لە نێو گەلی كورد و نەلە نێو گەلێكی تری سەرزەمینی ئێرانی دانەڕێژرابوو.
لەو سەرەتایانەدا یان بە واتایەكی تر لە بەرەبەیانی مێژووەوە لە دەمەی سەرجەم چالاكیەكان لەسەر زەمین بەسترابووە بە دووبەرەكی و ململانێی سەختی نێوان (سروشت و ئادەمیزاد)، لەكاتێكدا زاڵبوون بەسەر زەبر و زەنگی سروشت و دیاردەكانی خەباتی دەویست بۆ مانەوە و دابینكردن ژیان و گوزەران تێدا. هەر بۆیە لە سەرەتای مێژووەوە وەرزی ( زستان و بەهار) بە وێنەی دوو هێزی دژ بەیەكتری لە مەیدانی سروشتدا بەرامبەر بە یەك وەستاون و، زستان شێوەی خواوەندی ( ئەهریمەن ) مەرگی دارو درەختی دەكێشا و زەبرو زەنگی سروشتی بۆ مرۆڤەكان پێبوو جا كە زستان دۆزەخ بوبێت، بەپێچەوانەوە ( بەهار) بەهەشت بووەو مایەی خێرو بێرو رۆژی شكاندنی كۆت و زنجیری بەندێتی بووە لە دەست سروشت، بەواتایەكی تر بەهار دڵنیاییەكی نوێی دەهێنایەكایەوە. بۆیە لای ئاری و ئێرانی و كورد، سەرەتای بەهار و دەسپێكی وەرزی گەرماو كۆتای وەرزی سەرما دوو رووداوی گرنگ بوونە لە ساڵداو بەسەرەتای ساڵی نوێ لەقەڵەمدراون، زۆرجاریش بە شایی و خۆشیەوە پێشوازییان لێكردووەو پێیان ووتووە جەژنی (نەورۆز)و جەژنی بەكاربوون و بەرهەمهێنان، واتا (جەژنی میهرەكان)، كەواتە بەم جۆرە بێت دەبینرێت كۆنترین ئەفسانە جەژنی نەورۆز بە سروشتەوە گرێداوە.
بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچوونی رۆژگار و بەدیاردەبوونی نەورۆز و هەر نووسەر و شارەزایەك كاتێكی بۆ دیاری دەكەن كە بەشێكیان بە شێوەی ئەفسانە سەرەتاكەیان دیاریكردووە، بۆنموونە هەندێك لەوانە بەتایبەت عەرەبەكان دەلێن: گوایە دونیا و ئادەم لەم رۆژەدا دروست كراون، بۆیە پێی دەوترێت (نەورۆز) واتە رۆژی نوێ. هەروەها ئێرانیە كۆنەكان لەوباوەرەدان كە خودای گەورە لەم رۆژەدا ( نور)ی درووست كردووە، بۆیە ناوییان ناوە ( نەورۆز)، بەواتای رۆژی نوێ كە رۆژ دەردەكەوێت و بە رووناكیەكەی هەموو سەر زەمین رووناك دەكاتەوە. بەشێكی تر پێیان وایە: نەورۆز لەو رۆژەوە دەستی پێكردووە كە كەشتی نوح لە دوای تۆفان نیشتەوە و ئەم ڕۆژەیان كردە ڕۆژێكی نوێ واتە نەورۆز، چونكە ژیان سەر لە نوێ دەستیپێكردەوە. هاوكات هەندێكی تر دەڵێن: حەزرەتی سلێمان جارێكیان ئەنگوستیلەكەی وون كردووە و هەموو شتێكی لەدەست داوە، بەڵام دوای چل رۆژ دۆزیەوە و دەسەڵاتەكەی بۆ گەرایەوە و هەموان چوونە خزمەتی بۆ پیرۆزبایی، ئارییەكان ئەو رۆژەیان ناونا ( نەورۆز). لە گێرانەوەیەكی تردا دەربارەی سەرهەڵدانی نەورۆز، ئەوەیە كە ئەفسانە دێرینەكان باسی دەكەن كە گوایە ( زەردەشت) لەیەكەمین رۆژی یەكەم مانگی (١٦٧٦ پ.ز) كە رۆژی شەممە لەدایك بووە، ئەو رۆژە یەكەم رۆژی بەهار بووەو بە ناوی ( نەورۆزی جەمشید)ناوبراوە. هەندێكی تر پێیان وایە نەورۆز لەسەردەمی (ئیبراهیم خلیل) كۆنترەو، چونكە ئیبراهیم كاتێك بتەكانی شكاندوە لە بەرەبەیانی رۆژی نەورۆزدا بووە. بەم جۆرەش بێت بەشێك لە نووسەران رووداوی نەورۆزیان داوەتە ئاینی ئەفسانەیی.
لە نووسینە كۆنەكانی مسماریشدا كاتێك باس لە جەژنەكانی گەلانی (میسۆپۆتامیا)كراوە، بەشێوەیەكی ئەفسانەی باسیلێوەكراووە و تێدا هاتووە: دوای ئەوەی رەگەزەكانی ئاوی ئەزەل (نابو)دوو ئاوی لێ دروست دەبێت، ئاوی (ئاپسو)ی رەگەز نێر و ئاوی (تیامات)ی رەگەزی مێ، لە ئەنجامی زەماوەندی ( ئاپسو و تیامات) منداڵێكی زۆرییان دەبێت و ئاپسوش بریار دەدات ناوییان لێبنێت، خواوەندە نوێیەكانیش كاتێك ئەم هەواڵەیان پێدەگات (ئاپسو)ی باوكیان دەكوژن، تیاماتی دایكیشیان دەكەوێتە كێشە لەگەڵیان و بەردەوام هەوڵی كۆكردنەوەی مێردەكەی دەدات، بۆیە هەرچی بەد هەیە كۆیكردەوە ، كوڕەكانیشی بەسەرۆكایەتی ( مەردۆك) ی برا گەورەیان دەتوانن بەسەر تیاماتی دایكیان زاڵبن وهێزی بەد و خراپەكار لەناوببەن و ئاسۆی رووناكی بكەنەوە، جا بە لەناوچونی هێزی خراپە ئەورۆژە دەبێتە نەورۆز.لەلایەكی دیكەشەوە جەژنی ( زاگموك)ی سۆمەرییەكان، زیندوبوونەوەی سروشت و گشت گیانداران بووە، كە ئەم جەژنی ( زاگموك)ە لە شێوەی جەژنی نەورۆزدا بووە.
سەرەڕای هەموو ئەو ئەفسانە و گێرانەوە مێژووییانە بۆ سەرەتای دەركەوتنی ( نەورۆز)، ئەفسانەیەكی زۆر بەناوبانگتر و بەرچاوتر هەیە كە زۆر لە مێژوونووسان و شارەزایانی نەورۆز قسەی لە بارەوە دەكەن، ئەویش ( ئەفسانەی كاوە و زوحاكە). كورتەی ئەو ئەفسانەیە باس لەوە دەكات كە لە ساڵی ( ٦١٢ پ.ز) ( زوحاك یان ئەژدەهاك) ناوێك كە لهەندێك پێیان وایە ( فەلەستین)ەوە هاتووە ، بەشێكی دیكە دەڵێن لە ( بابل)ەوە هاتووە، بەلەشكرێكی زۆرەوە دەستی بەسەر هەموو ئێران و( كوردستان)یش گرتووەو پەرستگایەكی دروست كردووەو دووماری لێداناوە و هەموو رۆژێك مێشكی دوو منداڵیان بۆ خۆراك پێداون، لەمەوە خوێن ڕشتن و ستەمكاری بڵاوبۆتەوەو خە\ڵكیش بەسەركردایەتی ( كاوەی ئاسنگەر) هێرش دەبەنە سەر ئەژدەهاك و تەخت و تاجاری ئەروخێنن و ئەو رۆژە بە جەژن و ( نەورۆز) ناو دەبرێت. گرنگترین سەرچاوەش سەبارەت بەم داستانە ( شاهنامە) ی هۆنێری بەناوبانگی ئێرانی ( فیردەوسیە/ كە لەسالی(١٠٢٥ز / مردوە) ئەو ئەو ڕووداوە بەجۆرێكی دیكە دەگێڕێتەوەو دەلێت: (( لە وڵاتی سوارچاك كەمەبەست نیمچە دورگەی عەرەب و ئیسرائیلە، پیاوێك بەناوی مەرداس هەبوو، ئەم پیاوە كوڕێكی خراپ بە ناوی ( زەهك یان ئەژدیهاك) دەبێت و بە هاندانی ئیبلیس باوكی خۆی دەكوژێت و لە شوێنی باوكی دەسەڵات دەگرێتە دەست، دواتر بەسەر شای ئێران جەمشید زاڵ دەبێت، پاشان شەیتان لە بەرگی خزمەتكارێكدا خۆی گەیاندێ و خواردنی خۆشی بۆ دروست دەكرد، تا وای لێهات زوهاك زۆر باوەری پێدەكردوو ئارەزووەكانی بۆ دەهێنایە دی و تا رۆژێك رێی دا سەر هەردوو شانی ماچكردوو لە شوێنی ئەو دوو ماچە دوو مار سەرییان دەركردوو هەرچەند سەرییان دەبرین دەردەكەوتنەوەو هیچ حەكیم و پزیشكێك بۆیان چارە نەكراو سەرئەنجام شەیتان لە بەرگی پزیشكێكدا هاتووەو ووتی بۆ چارەسەری ئەم مارانە دەبێت رۆژانە سەری دوولا بكرێنە قوربانی پێیان بدرێت، بەڵام چێشت لێنەرەكانی ( ئەرمایل و كەرمائیل) بەبەزەی بوون و رۆژانە لاوێكیان ئازاد دەكرد و سەری ئاژەڵێكیان دەدایە، بەم جۆرە ئازادبووەكان دەچوونە شاخ و خۆیان حەشار دەدا... داستانەكە درێژەی دەدانێ و باس لەوە دەكات ( كاوە) كە دوازدە كوڕی هەبووە هەموویان كراونەتە قوربانی، كاوە سەركردایەتی ئازادكراوەكان دەكات و هێرش دەكەنە سەر زوهاك و كۆتایی بە دەسەڵاتەكەی ( ئەژدەهاك) دێنێت)). ئەو رۆژەی كاوە كۆتایی بە زوحاك هێنا ( فەرەیدون) چووە سەر تەختی شاهانەو جەژنی ( نەورۆز)یش لەو سەردەمەوە دەركەوتووە.
سەبارەت بەم ئەفسانە كەونی و ئاینی و سیاسیە جیاوازانەی كە بۆ سەرەتای دەركەوتن و سەرهەڵدانی جەژنی ( نەورۆز) كراوە بەگشتی و ئەفسانەی ( زوحاك و كاوەی ئاسنگەر) بەتایبەتی، بۆچون و لێكدانەوەی زۆرو جیاوازی بە دوای خۆیدا هێناوە بۆ نەورۆز و ئێستاش مێژوونووس و شارەزایانی نەورۆز بۆ ئەو جەژنە لە رۆژی نەورۆزدا قسەی جۆراو جۆر دەكەن لەسەر ئەو بۆنەیە. بەڵام راستى زانستی مێژووی نوێ باوەر بەو لێكدانەوە ئەفسانەیانە ناهێنێت، چونكە زانستی مێژوو باوەڕ بە شتی بینراو بیستراو هەستپێكراوەكان دەكات یاخود ئەو رووداوانەی كە دەتوانرێت بخرێتە ژێر چاودێریەوە.لێرەوە دەگەینە ئەو راستیەی بوترێت:(( ئەو لێكدانەوە ئەفسانەییانە ناكرێت بكرێتە راستیەكی تەواو بۆ مێژووی سەرهەڵدانی جەژنی نەورۆز لای كورد، بەڵكو بۆ زانینی راستی ئەو بۆنەو و جەژنە كلتوری و سروشتی و نەتەوەییە دەكرێت توێژینەوەو لێكۆلینەوە و كۆنفراس زانستی زیاتر بكرێت و ببەسترێت بۆ ساغكردنەوەی راستی مێژووی نەورۆز، لە ناوەندە جیاوازەكانی زانستی هەرێمی كوردستان

20/3/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان