رێژەی توشبون بە كۆرۆنا لە ئێران لە 30 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە، گیانلەدەستدانیش 2 هەزار و 200 كەسی تێپەڕاند، 30 كارمەندی بانكەكانی ئەو وڵاتەش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئامارێكی نوێی لەبارەی قوربانییانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە راگەیاند، لە 24 كاتژمێردا 157 توشبوی كۆرۆنا گیانیان
هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جێژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ئەنجومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەوڵیان داوە بە گڕووتینێکی زۆرو پڕ لە هەستی نەتەوەیی ڕێز لە نەورۆز بگرن و لەم ڕۆژەدا بە پۆشینی جلوبەرگی جوانی کوردی و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و وتنەوەی شێعرو گۆرانی و شایی و هەڵپەڕکێ ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرتووە.
بەڵام ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆناو تووشبوونی خەڵکێکی زۆر بەم نەخۆشیەو گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵک ڕێوشوێنی زۆر
مەحموود ڕەزا مواردی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان لە پەیامێکدا، دۆخی ئەو شارەی ئاوارته ڕاگەیاند و بە یسبەت ڕوودانی قەیرانێک لەو شارە هۆشداری دا.
هەواڵدەریی حکوومەتیی ئێرانا، لە زاری مواردی بڵاوی کردووەتەوە کە خەڵک ئەو هوشدارە بە نیشانەی قەیرانێکی بەربڵاو چاو لێبکەن و لە ماڵەکانیاندا بمێنەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی ئەو شارە باسی
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و وتی، " بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پێویستە دوابخرێت."
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا کرد و بانگی لە وەزارەتی داد کرد، بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پیویستە دوابخرێت.
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و بەرپرس
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا باری نائاسایی لە ترسی کۆرۆنا بۆ 15 رۆژ راگەیاند و دەڵێت، تەنیا بۆ کاری پێویست خەڵک بۆیان هەیە بچنە دەرەوە.
پێدرۆ سانچێز، لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رێوشوێنی تەندروستیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خستەڕوو و رایگەیاند، تەنیا ئەوانەی پێویستیان بە سەردانکردنی ناوەند و دامەزراوە و نۆرینگە پزیشکییەکان هەیە دەتوانن لە ماڵ بچنە دەرەوە.
ئەوە یەکەم گوتاری بەرپرسانی باڵای ئیسپانیایە دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون لە وڵاتەکە گەیشتە شەش هەزار و 315 کەس و لە ماوەی کەمتر لە 48 کاژێردا هەزار و 83 تووشبوون بە ڤایرۆسەک
هیندیستان شانازی بەوەوە دەکات یۆگا و چالاکی ئارامییە دەروونییەکانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی جیهاندا بەنێوبانگ بوون و جێی خۆیان گرتووە. ئێستاش لەوە دەڕوانێت شێوازی سڵاوکردنی هیندییەکان کە هەردوو دەستیان جووت دەکەن و ناسراوە بە نەمەستێ،ببێتە دیاردەیەکی جیهانی لەکاتێکدا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەوقەکردن لە نێو ڕێبەرانی جیهاندا کەمبۆتەوەو ئەوان نەمەستێ لەیەکتر دەکەن لە کاتی پێشوازی کردن لە یەکتر.
بەپێی ڕێنوماییەکانی تەندروستی دەبێت خەڵکی دووربکەونەوە لە تەوقەکردن و باوەشکردن بەیەکدا بۆئەوەی ڕێگریبکەن لەبڵابوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە کە درمێکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و شازادەی بەریتانیا شازادە چارلی هەر لەم هەفتەیەدا بەشێوازی نەمەستێ کردن پێشوازیان لە میوانەکانیان
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قوم و بڵاوبوونەوەی بە شارەکانی تری ئێراندا و گەیشتنی بۆ کوردستان، ئێستا شاری کرماشانیش کەوتۆتە بەر مەترسیی جیدی و ئەم پەتایە بە شێوەیەکی بەربڵاو تێیدا تەشەنەی کردوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەبن.
دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی تەرخانکردنی نەخۆشخانەی “گولستان” لە کرماشان بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆڕۆنا، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم نەخۆشخانەیە پڕ بووە و توانای وەرگرتنی
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکیان کە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێزرابووەوە نەخۆشخانە، ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، نەخۆشەکە کوڕێکە، تەندروستی جێگیرە و راستەوخۆ کەرەنتینە کراوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەشڵێت، ئەندامانی خێزانەکەی ئەو تووشبووە کەرەنتین کراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە نەکردووە تووشبووەکە لە چی شارێکە، بەڵام دەڵێت بەم دواییانە سەردانی ئەوروپای کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانیان دەکات کە
راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەمی خۆپێشاندانەکان، گوشارە سیاسییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رێککەوتنی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی فەتح بوو کە بە باڵی سیاسیی گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی ناو دەبرێت. راسپاردنەکە دوای رەتکردنەوەی چەند بەربژێرێکی دیکە هات کە دیارترینیان ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بوو.
دوای چەند کاژێرێک لە راسپاردنی، محەممەد تۆفیق عەللاوی لە وتارێکدا بەڵێنی دا حکومەتێکی سەربەخۆ و دوور لە گوشاری لایەنە سیاسییەکان پێکبهێنێت و وەزیرانی حکومەتەکەی بەبێ راوێژکردن بە هیچ لایەنێک دەستنیشان بکات و بکوژانی خۆپێشاندەران
رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە پشکنین و چارەسەر بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانى تەواوبوون؛ بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا لەمڕۆوە ئەوانەی دەیانەوێ پشکنین بکەن یان گومانیان لەسەرە، لەو نەخۆشخانەیە ببینرێن.
هێرش حەیدەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لەبارەی نەخۆشخانەکەوە گوتی "ئێرە نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە، هەموو ئەوانەى کە دێنە ئێرە لەپێشدا لە فریاکەوتنەکاندا پشکنینى دیکەیان بۆ کراوە، لێرەش بە ئامێرى پێشکەوتوو جارێکى دیکە دەپشکنرێن".
زۆربەى ئامێرەکان لە دەرەوەى وڵاتەوە هێنراون، نرخەکانیشیان گرانە، لێرە هەموو ئەو شتانە بەردەستن کە وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریدەهێنن، پێشتر
کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر سەردانی چێشتخانەیەکی خواردنە ئاسیاییەکانی کرد و لە توویتێکدا هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو خاوەنکارانە دەربڕی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بازاڕەکەیان وەستاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2020 ئولریک شانۆن، کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر هاوپێچ لەگەڵ دوو وێنەی خۆی و رێستورانتەکە کە پیشانیدەدەن لەگەڵ ئاشڵی دورێک، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی کەنەدا لە عێراق، خەریکی خواردنی شەعریە و خواردنە ئاسیاییەکانن، نووسیویەتی "لەنێو قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خاوەنکارە ئاسیاییەکانین کە لەبەر هێسیتریای گشتی، تووشی زەرەر و زیان بوون".
ئولریک شانۆن ئاماژەی بەوەش کردووە "کاتێک کە لە هەولێرم، پێم باشبوو هاوسۆزی خۆم بۆ یەکێک لە چێشتخانە ئاسیاییەکانی شارەکە
گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.
کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی گوتی: "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 205 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراون. داوای لە خەڵک کرد خۆیان دوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و ه