فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکیان کە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێزرابووەوە نەخۆشخانە، ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، نەخۆشەکە کوڕێکە، تەندروستی جێگیرە و راستەوخۆ کەرەنتینە کراوە.

وەزیری تەندروستیی تورکیا دەشڵێت، ئەندامانی خێزانەکەی ئەو تووشبووە کەرەنتین کراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە نەکردووە تووشبووەکە لە چی شارێکە، بەڵام دەڵێت بەم دواییانە سەردانی ئەوروپای کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانیان دەکات کە گەشتکردن بۆ دەرەوەی تورکیا رابگرن و لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن.

11/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان