فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قوم و بڵاوبوونەوەی بە شارەکانی تری ئێراندا و گەیشتنی بۆ کوردستان، ئێستا شاری کرماشانیش کەوتۆتە بەر مەترسیی جیدی و ئەم پەتایە بە شێوەیەکی بەربڵاو تێیدا تەشەنەی کردوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەبن.
دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی تەرخانکردنی نەخۆشخانەی “گولستان” لە کرماشان بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆڕۆنا، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم نەخۆشخانەیە پڕ بووە و توانای وەرگرتنی نەخۆشی تری نیە، بۆیە باس لە تەرخانکردنی نەخۆشخانەی ” فارابی”ش بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆڕۆنا کراوە.
ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ترسی بڵاوبوونەوەی ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووانی ئەو نەخۆشیە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ھیچ پەرستار و دوکتورێک نادەن لە نەخۆشخانەکان مۆبایلیان پێ بێ.
هەر لەو پێوەندییەدا باس لەوە دەکرێ کە زیاتر لە دە کەس لە شائابادی کرماشان تووشی کۆڕۆنا بوون.

١١/٣/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان