فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ۆژی سیشەممە ١٣ی ڕەشەمە، زیندانییەکی تووشبوو بە فایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی "ئەحمەد قەیتاسی" لە بەندی گشتیی زیندانی دێزڵاوای کرماشان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.
ئەو زیندانییە پاش خراپبوونی باری توندروستی، بۆ تاقیکاری کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراوە.
پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی چەند زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ دۆزی نائاساییان لەو زیندانەدا ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "سەلمان سلێمان نژاد"، بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ٣ و ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سوننی مەزهەب بە ناوی "محەممەد قەنبەردوست" کوڕی "ئەبووبەکر" بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "مەهدی رەسووڵی"، لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ بۆ ئەنجامدانی تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ درەوەی زیندان گوازرانەوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەشەمە، یەکێک لە زیندانییانی بەندی ١٤ بە ناوی "ڕەشید" کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، لەلایەن پەرستارەکانی بێهداریی زیندان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ڕەوانە کرابوو.
6/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان