فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سندووقی نێونەتەوەیی پارە و بانکی جیهانی، ١٢ میلیارد دۆلار بۆ پێشگرتن و چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکەن.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ـی ڕەشەمە، بەرپرسانی سندووقی نێونەتەوەیی پارە و بانکی جیهانیی پارە لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند کە بڕی ١٢ میلیارد دۆلار پارە بۆ چارەسەری و پێشگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی ئەو ڤایرۆسە تەرخان دەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاو بووەتەوە. ئەو دوو ناوەندە کە لە باری ئابوورییەوە لە بەهێزترین ناوەندەکانی جیهانن لە درێژەدا ئەوەشیان ڕاگەیاند کە سەرجەم بڕی ٦٢ میلیارد دۆلار یارمەتی بە وڵاتانی تووشبووی کۆرۆنا دەکەن.
“دێیڤید مالپاس″، بەرپرسی بانکی جیهانیی پارە لەو بارەوە ڕایگەیاند کە:” لە هەنگاوی یەکەمدا ١٢ میلیارد دۆلار ئامادە کراوە کە بە وڵاتەکاندا بڵاو بکرێتەوە”. ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند:” ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکی جیددیی لە جیهان دروست کردووە و جارێ زۆری ماوە تا ئەو ڤایرۆسە بە تەواوەتی بناسرێت. هەر بۆیە دەبێ بە باشترین شێوە ، لە هەموو بوارێکەوە یارمەتی بە چارەسەری ئەو نەخۆشییە بکرێ”.
چەندین وڵاتی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاو بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر و بە هەزاران کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە وڵاتی ئێران، یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵکەکەی تووشی کۆرۆنا بوونە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش لە هەمبەر چارەسەر و پێشگرتن بەو ڤایرۆسەدا کەمتەرخەم  بووە و لە جیهاندا بە بڵاوکەرەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوە.
6/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان