فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هیندیستان شانازی بەوەوە دەکات یۆگا و چالاکی ئارامییە دەروونییەکانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی جیهاندا بەنێوبانگ بوون و جێی خۆیان گرتووە. ئێستاش لەوە دەڕوانێت شێوازی سڵاوکردنی هیندییەکان کە هەردوو دەستیان جووت دەکەن و ناسراوە بە نەمەستێ،ببێتە دیاردەیەکی جیهانی لەکاتێکدا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەوقەکردن لە نێو ڕێبەرانی جیهاندا کەمبۆتەوەو ئەوان نەمەستێ لەیەکتر دەکەن لە کاتی پێشوازی کردن لە یەکتر.

 

بەپێی ڕێنوماییەکانی تەندروستی دەبێت خەڵکی دووربکەونەوە لە تەوقەکردن و باوەشکردن بەیەکدا بۆئەوەی ڕێگریبکەن لەبڵابوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە کە درمێکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و شازادەی بەریتانیا شازادە چارلی هەر لەم هەفتەیەدا بەشێوازی نەمەستێ کردن پێشوازیان لە میوانەکانیان کردووە و سڵاویان لە یەکتر کردووە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە سڵاوکردنی نەمەستێدا دەستت بەر کەس ناکەوێت و تەنها هەردوو دەستی خۆت جۆت دەکەیت و بە گەرمیش پێشوازی لە بەرامبەرەکەت دەکەیت.


نەمەستێ وشەیەکی سانسکریتی دێرینەو مانای ڕێزو لەبەردانواندنە بۆ یەکتری بەهیچ شێوەیەک هیچ ئەندامێکی جەستە بەریەکتر ناکەوێت ئەمەش وادەکات خەڵک لەنێو خۆیاندا مەودایەک بهێڵنەوەو وەک پارێزگاریکردن لە تەندروستی یەکتریی.

ماکرۆن لەپێشوازیکردنەکەی ئەم دواییانەیدا لە شای ئیسپانیا فلیپ و شاژن لیتسیا لە کۆشکی ئیلیزا لەپاریس شێوازی نەمەستێی بەکارهێنا بۆ پێشوازیکردنیان .


باڵیۆزی فەرەنسا بۆ نیودهلی ئیمانوێل لەنیان لە تویتێکدا ڕایگەیاند " سەرۆک ماکرۆن بڕیاری داوە بە شێوازی نەمەستێ پێشوازی لە هاوشانەکانی بکات."

کاتێک سەرۆک ترامپیش لەلایەن پەیامنێرانەوە پرسیاری لێکرا چۆن پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا کردووە لە دەمی کۆبونەوەکەیان ڕۆژی پێنجشەممە لە واشنتن هەردوو ڕێبەر دەستیان جوت کرد بۆ ئەوەی نیشانی بدەن چییان کردووە.


 ترامپ گوتی " تازە لە هیندستان گەڕاومەتەوە. و لەوێ تەوقەم لەگەڵ کەس نەکرد و زۆر ئاسانیش بوو چونکە ئەوان وا دەکەن و ژاپۆنییەکانیش خۆیان دەنوشتێننەوە."

15/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان