فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەمی خۆپێشاندانەکان، گوشارە سیاسییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رێککەوتنی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی فەتح بوو کە بە باڵی سیاسیی گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی ناو دەبرێت. راسپاردنەکە دوای رەتکردنەوەی چەند بەربژێرێکی دیکە هات کە دیارترینیان ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بوو.

دوای چەند کاژێرێک لە راسپاردنی، محەممەد تۆفیق عەللاوی لە وتارێکدا بەڵێنی دا حکومەتێکی سەربەخۆ و دوور لە گوشاری لایەنە سیاسییەکان پێکبهێنێت و وەزیرانی حکومەتەکەی بەبێ راوێژکردن بە هیچ لایەنێک دەستنیشان بکات و بکوژانی خۆپێشاندەران ئاشکرا بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.

دەستنیشانکردنی وەزیرانی سوننە بەبێ راوێژکردن بە هاوپەیمانیی هێزەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایی نێوخۆی شیعە، زیاتر بوونە هۆی شکستی عەللاوی. بەتایبەت کە هاوپەیمانێتییەکەی حەلبووسی راشکاوانە رایگەیاند، دەنگ بە حکومەتەکەی عەللاوی نادات و هەوڵیش دەدات متمانەی پێنەدەرێت، هاوکات شێوازی دەستنیشانکردنی عەللاوی و پێکهاتەی حکومەتەی بووە جێی ناڕەزایەتیی بەشێکی شیعە، بەتایبەت هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی کە رەتیکردەوە لە کابینەکەی عەللاویدا بەشدار بێت یان دەنگی پێبدات.

دوای هەموو ئەو ناڕەزایەتییانە، ناکۆکی لەسەر راسپاردن و شێوازی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بووە هۆی سەرهەڵدانی مشتومڕ لەنێوان بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. حەلبووسی رایگەیاند کە لە پرۆسەی راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بەشدارنەبووە. لە وەڵامدا سەرۆککۆمار چەند وێنەیەکی ئامادەبوونی حەلبووسیی لە کۆبوونەوەی راسپاردنی عەللاوی بۆ راگەیاندنەکان ئاشکراکرد و حەلبووسیی بەوە زیاتر توڕەکرد و رایگەیاند، دەبووایە سەرۆککۆمار ئەسعەد عیدانی رابسپاردایە و نازانین هۆکاری رانەسپاردنی ئەو چی بوو.

کات تا دەهات لە بەردەم عەللاویدا کەمتر دەبوو و هەلی بۆ وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان لاوازتر دەبوو. ئەوەش وایکرد موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر بە ئاشکرا هەڕەشە بکات و رایبگەیەنێت لە ئەگەری پێنەدانی متمانە بە حکومەتەکەی عەللاوی، ئەوا لایەنگرانی ناوچەی سەوز گەمارۆدەدەن. هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکەی سەدر، محەممەد تۆفیق عەللاوی رایگەیاند، زانیارییەکان دەڵێن پیلانێک هەیە بۆ شکستپێهێنانی بە رێگەی کڕینی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە پارەی زۆر و زەبەلاح.

لەگەڵ ئەو هەموو گرژییە و دوای ناکۆکی و مشتومڕی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی کە لە رەوتی سەدرە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی شوباتی رابردووی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوەی پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی نزیکەی 100 ئەندام پەرلەمان لە کۆی 329 پەرلەمانتار و بەدینەهاتنی رێژەی یاسایی ئامادەبوون، پەرلەمان نەیتوانی کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر حکومەتەکەی عەللاوی بدات.

رەوتی سەدر رۆژی شەممە 29ی مانگی شووباتی رابردوو هاتە سەر هێڵ و هۆشداریی دا و رایگەیاند، ئەگەر متمانە بە عەللاوی نەدرێت، ئەوا بەربژێرێکی تووندتر بۆ رەتکردنەوەی پشکپشکێنە و پێدانی وەزارەت بە لایەنە سیاسییەکان هەڵدەبژێرین، ئەگەرنا هەر بەربژێرێکی دیکە رەتدەکەینەوە.

دوای هەموو ئەو ململانێیانە، دواجار محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، "کاتێک بینیم بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان جیددی نین لە چاکسازی و بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان کە بە گەلیان داون، بڕیارم دا لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بکشێمەوە".

بەو راگەیێنراوەی عەللاوی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گەڕایەوە خاڵی یەکەم کە بریتییە لە دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی دیکە و راسپاردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە.

3/2/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان