فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر سەردانی چێشتخانەیەکی خواردنە ئاسیاییەکانی کرد و لە توویتێکدا هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو خاوەنکارانە دەربڕی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بازاڕەکەیان وەستاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2020 ئولریک شانۆن، کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر هاوپێچ لەگەڵ دوو وێنەی خۆی و رێستورانتەکە کە پیشانیدەدەن لەگەڵ ئاشڵی دورێک، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی کەنەدا لە عێراق، خەریکی خواردنی شەعریە و خواردنە ئاسیاییەکانن، نووسیویەتی "لەنێو قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خاوەنکارە ئاسیاییەکانین کە لەبەر هێسیتریای گشتی، تووشی زەرەر و زیان بوون".

ئولریک شانۆن ئاماژەی بەوەش کردووە "کاتێک کە لە هەولێرم، پێم باشبوو هاوسۆزی خۆم بۆ یەکێک لە چێشتخانە ئاسیاییەکانی شارەکە دەرببڕم و چێژ لە شەعریەی تایلەندی و گۆشتی کار وەرگرم".

لە کۆتایی توویتەکەشیدا نووسیویەتی "با لەسەر بنەمایەکی زانستی مامەڵە بکەین!"

پێشتریش خاوەنی ئەو رێستۆرانتانەی کە خواردنی چینی پێشکەش دەکەن بە مەهدی فەرەجی پەیامنێری رووداویان راگەیاندبوو، بازاڕیان لە 70% کەمیکردووە چونکە خەڵکەکە لەوە دەترسێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو خواردنەکانیاندا هەبێت.

26/2/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان