مەحموود ڕەزا مواردی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان لە پەیامێکدا، دۆخی ئەو شارەی ئاوارته ڕاگەیاند و بە یسبەت ڕوودانی قەیرانێک لەو شارە هۆشداری دا.
هەواڵدەریی حکوومەتیی ئێرانا، لە زاری مواردی بڵاوی کردووەتەوە کە خەڵک ئەو هوشدارە بە نیشانەی قەیرانێکی بەربڵاو چاو لێبکەن و لە ماڵەکانیاندا بمێنەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی ئەو شارە باسی لە تووشوونی ٩٨ کەس لەو شارە کرد کە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون و تاقیکاریی ئەو ٩٨ کەسە، ٧٩ کەسیان ئەرێنی بووە و هەتا ئێستاش ٨ کەس گیانیان لە دەس داوە.
15/3/2020