فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و وتی، " بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پێویستە دوابخرێت."

 

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا کرد و بانگی لە وەزارەتی داد کرد، بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پیویستە دوابخرێت.

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و بەرپرس لە کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی هەدەپە لە ناوەندی گشتی هەدەپە لە ئەنقەرە لەبارەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

'زیندانەکان شوێنێکی مەترسیدارن'

دەدە ڕاشیگەیاند کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە و وتی، "زیندانەکان کە پڕکراون رووبەڕووی مەترسی بووەنەتەوە."

دەدە ئاماژەی بە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی داد لەبارەی دۆخی زیندانەکان کرد و وتی، "خۆی ئازادیان سنوردارکراوە. جگە لە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکانیان باسی هیچ ڕێوشوێنێک نەکراوە."

'زیندانیان نەخۆش و پیر، دایکان و منداڵان ئازاد بکەن'

دەدە باسی ئەو ڕێوشوێنانەی کرد کە پێویستە لە زیندانەکان بگرێنە بەر و وتی، " پێویستە زیندانیە نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازادبکرێن. سزای نەخۆش و بەتەمەنەکان دوابخرێت. پێویستە کارئاسانی بۆ ئازادکردنیان بکرێت. پێویستە ستاندارتی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت. خواردنی زیندانەکان کۆنتڕۆڵبکرێت و ننمونەی وەربگیرێت. ئەو دایکانەی لەگەڵ منداڵەکانیان دەستگیرکراون و دایکانی تر ئازاد بکرێن. پێویستە وەزارەتی داد زانیاری لەبارەی زیندانیەکان بە خانەوادەکانیان کە ژمارەیان گەیشتووەتە ٤٠٠ هەزار کەس ئاشکرا بکات.

دەدە ئاماژەی بە مەترسیەکان کرد و وتی، "پێویستە وەزارەتی داد بە زودترین کات دەست بە هەنگاوەکان بکات. بە پێچەوانەیەوە ئەگەر شتێکی بچووکیش ڕووبدات، بەرپرسانی حکومەت بەرپرسن."

15/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان