هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جێژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ئەنجومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەوڵیان داوە بە گڕووتینێکی زۆرو پڕ لە هەستی نەتەوەیی ڕێز لە نەورۆز بگرن و لەم ڕۆژەدا بە پۆشینی جلوبەرگی جوانی کوردی و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و وتنەوەی شێعرو گۆرانی و شایی و هەڵپەڕکێ ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرتووە.
بەڵام ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆناو تووشبوونی خەڵکێکی زۆر بەم نەخۆشیەو گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵک ڕێوشوێنی زۆر لەم پێویەندییەدا گیراوەتە بەر و داوا لە خەڵک دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
لەم پێوندییەدا ڕێکخراوی ژینگەپارێزی”پاژین”ی بانە لە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە پیرۆزبایی ساڵی نوێ و هاتنە دەرەوە لە ماڵ گونجاو نهبێت، بهڵام پاراستنی دابونهریتی کوردەواری له ههرههلومهرجێکدا پێویسته.
لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی پاژینی بانەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ کراوە، لەوانە: لە هەرچەشنە کۆڕ و کۆبوونەوە، تەوقە کردن و ماچ کردن، بەکارهێنانی تەقەمەنییەکان خۆمان بپارێزین و، لەسەر سفرەی حەوت سین ماسی سوورو سەوزە بەکارنەهێنین و بۆ پیرۆزبایی کردنیش لە کورتە پەیام کەڵک وەربگرین.
15/3/2020