فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.

کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی گوتی: "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 205 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراون. داوای لە خەڵک کرد خۆیان دوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و ه ۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بە جیددی وەرگرن".

ئەوەش زۆرترین ژمارە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئێران تۆمارکرابێت. گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا میدیا بیانییەکان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لەبارەی ژمارەی تووشبووان تۆمەتباردەکات.

دوێنێ بی بی سی بەریتانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە سیستەمی تەندروستیی کە نەیویستبوو ناوی بڵاوبکرێتەوە رایگەیاند، 210 کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو ژمارانەی باسدەکرێن کەمترن لە ژمارە راستییەکە.

جەهانپوور ئاماژەی بەوە کرد، ئەو راپۆرتانە بە مەبەست بۆ خەڵکی ئێران بڵاودەکرێنەوە، "ئەوەی ئێمە بڵاویدەکەینەوە پشتی بە داتاکان و ئامارەکانی تاقیگەکان بەستووە".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە بە ئێران، شەقامەکانی تاران چۆڵبوونە و خەڵکی کەمتر دەچنە دەرەوە. لەنێو کەیسە تووشبووەکان، 22 کەس لە گوڵستان تووشبوونە.

ژمارەی تووشبووانی نوێ بەپێی شارەکان

- پارێزگای تاران 52 کەس

- پارێزگای قوم 21 کەس

- پارێزگای گیلان 17 کەس

- پارێزگای گولستان 22 کەس

- پارێزگای ئەسفەهان 12 کەس

- پارێزگای مەرکەزی 18 کەس

- پارێزگای مازەندەران 12 کەس

- پارێزگای خوراسان رەزەوی 1 کەس

- پارێزگای ئیلام 1 کەس

- پارێزگای فارس 8 کەس

- پارێزگای ئازەربایجان رۆژهەڵات 6 کەس

- پارێزگای ئەردەبیل سێ کەس

- پارێزگای ئەلبورز 8 کەس

- پارێزگای سمنان چوار کەس

- پارێزگای سنە 5 کەس

- پارێزگای قەزوین 6 کەس

- پارێزگای خوزستان 4 کەس

- پارێزگای سیستان و بەلوچستان 1 کەس

- پارێزگای یەزد 4 کەس

2/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان