دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا کە ماڵپەرێ فەرمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانە ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی "بنەسڵاوه"ی هەولێر لە کردەوەیەکی
بە تاوانی هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە ئیلام گەنجێکتی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە کوژرا
تالیب بەساتی وەند لاوێکی نیشتمانپەروەری شاری ئیلام کە سەر بە هۆزی مەلەکشاهیە کە هاوکات خوێندکاری کۆلیژێ پزیشکی بوو بە تاوانی بەشداری لە خوپێشاندانە سەراسەریەکانی خەلكی ئێران دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هەلدانی ئاڵای کوردستان لە ئیلام لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعات سپا دا گیانی لێ ئەستێندرا
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کوردیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت.
قوربانیی نوێی دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی “تالب بەساتی وەند”، خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئیلامە کە نیزیک بە 10 ڕۆژ لەوە پێش دەسبەسەر کرابوو.
تالب بهساتیوهند”، ڕۆژی یهکشهممه، 29ی ڕێبهندان لهلایهن هیزه ئهمنییهتیهکانی ئهو شارهوه له ماڵهکهی خۆیدا دهسبهسهر کرا. هێزە ئەمنیەتییەکان دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان
سەرەڕای دەرچوونی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنیەت سەبارەت بە ئاگربڕ لە سووریە، ڕێژیمی ئێران بە هاوکاری هێزەکانی بەشار ئەسەد بەشی رۆژهەڵاتی دیمەشق بۆمباران دەکەن.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، نوێنەرانی دوو وڵاتی سوئێد و کوەیت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ڕەخنەیان لە هێرشی هێزەکانی بەشار ئەسەد و سپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی دیمەشق گرتووە، بەو هۆیەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕەشنوسی بڕیارنامەیەک بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە سووریە، لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە پەسند کراوە.
سەرەڕای پەسند کرانی بڕیاری ڕاگیرانی شەڕ لە لایەن ڕێکخراوی
ساڵح موسلیم، بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی تهڤدهم و هاوسهرۆكی پێشووی پهیهده، ئازادكرا.
دوای ئهوهی ئهمڕۆ سێشهممه 27/2/2018، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە كە لە چیك دەستگیركراوە، گەیشتە بەردەم دادگا و پرۆسهی دادگاییكردنهكهی دهستیپێكرد، دواتر لهلایهن دادگایهكی چیكهوه له پراگ ئازادكراوه.
دوای مانهوهی بۆ ماوهی 3 رۆژ به دهستبهسهركراوی لای دهزگا ئهمنییهكانی ئهو وڵاته، ئهمڕۆ دادگا بڕیاری لهبارهی كهیسهكهیهوهدا.
له كاتی بردنی بۆ دادگاش، وەك دەربڕینی ناڕەزای ژمارەیەك لە لایەنگرانی پەیەدە بە بەرزكردنەوەی ئاڵای پەیەدە و یەپەگە و وێنەی ساڵح موسلیم لەبەردەم داواكاری گشتی براگ گردبوونەتەوە و دژی دەستگیركردنی ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە درووشمیان دهگووتهوه".
له كاردانهوهی بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم دا، باڵیۆزی توركیا له چیك رایگهیاند: "بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم كاریگهری نهرێنی لهسهر پهیوهندییهكانی نێوان ئهنقهره و
چاودێرانی سیاسی لە سووریا، پێشبینی دەکەن ئەو هێزانەی سەر بە رژێمی سووریا کە هاتوونەتە عەفرین کە شەبیحەن و تاوانیان دژ بە کورد کردووە و هاوشێوەی حەشدی شەعبیی عێراقن، رادەستکردنی شارەکەش بە بەشار ئەسەد بە بڕیاری سەرکردایەتیی PKK لە قەندیل بووە.
سێشەممەی رابردوو، بە رێککەوتنێک لەنێوان پەیەدە و رژێمی سووریا، هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد کە هاوشێوەی حەشدی شەعبیی عێراقن، هاتنە ناو عەفرینەوە، ئەوەش دوای زیاتر لە مانگێک لە بۆردومانکردنی لەلایەن سوپای تورکیاوە، کە تا ئێستاش دەیەوێت کۆنتڕۆڵی شارەکە بکات.
د. عەلی ساڵح، چاودێری سیاسی لە سووریا بۆ (باس) رای گەیاند، ئەو هەنگاوەی ئیدارەی کوردیی عەفرین هاوێشتی، بە ناوی پاراستنی شارەکە لە هێرشی تورکیا هەڵەیەکی گەورەیە، گوتی: ”سەرەڕای ئەوەی ئەو رژێمە دیکتاتۆرە، ئەوا توانای پاراستنی عەفرینیشی نابێت، جگە لەوەش ئەو هەنگاوە چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا ئاڵۆزتر دەکات”.
ئەو چاودێرە گوتیشی: “رژێمی سووریا خۆی دەستی هەیە لە
مانگرتنی كارمهندانی شیركهتی پاڵاوگهی گازی ئیلام و دوکاندارانی شارهكانی بانه و پیرانشار بهردهوامه.
كارمهندانی “شیركهتی ئهركانی سالێس شاغێل” له پاڵاوگهی گازی ئیلام به هۆی ههڵاواردن له پێدانی ههقدهست و پێداویستییهكانی خۆشبژیوی ژیان و پێنهدانی دواكهوتووی ساڵانهی چهند ساڵ لهوهپێش مانیان گرت و، بەهەڵگرتنی بنێرێك كه لێ نووسرابوو، “جهنابی زهنگهنه تا كهی؟” بۆچی داواكارییهكانی 5 ساڵ لهوهپێش ئێمه كه كهڵكه بووه چارهسهر ناكهی؟
ههر له پێوهندی لهگهڵ مانگرتنهكان له ڕۆژ ههڵاتی كوردستان، خهڵكی وهزاڵههاتووی شارهكانی بانه و پیرانشار بۆ سێههمین ڕۆژی خۆیان سهرهڕای فشاری هێزه ئهمنیهتییهكان بۆ كرانهوهی دوكان و بازاڕهكان لهسهر داواكارییهكانیان بهردهوام بوون و خوازیاری كرانهوهی سنووره ناڕهسمییهكان بوون كه بۆ بهشێك
بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سەر بڕیاری دۆزگەری ئەو شارە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە دەستپڕاگەیشتن بە تەلەفوون و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەرییە.
پاش ئەوەی کە دایکی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە بۆ چاوپێکەوتنی کوڕەکەی سەردانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەکات، بەرپرسانی زیندانی سنە بە ناوبراو ڕادەگەیەنن، کوڕەکەیان هەتا کاتێکی نادیار "ممنون الملاقات" و هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت
بە گوتەی لێپرسراوانی نەخۆشخانەیەک لە "غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق" کەلە کۆنترۆڵی دژبەرانی حکوومەتی سووریا دایە، لە هێرشی سوپای سووریادا بۆ سەر خەڵکی سڤیل، غازی ژەهراوی بەکار هاتووە.
تۆڕی میدیایی (بیبیسی) لەزاری بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیەی غووتەی ڕۆژهەڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش تەقینەوەیەک، هەموو بەڵگە و شایەتعاڵەکان باس لەوە دەکەن کە غازی (کۆلر) بەەرز بووەتەوە و خەڵک تووشی گرفتی هەناسە دان بوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، 18 کەس تووشی گرفت بوون و خراونەتە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەمەبەستی تاوتوێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە کۆ دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/26 لە برۆکسل کۆ دەبنەوە تاکوو دۆخی شەڕ و ناوچە جەنگییەکان پاش بڕیاری ئاگربەستی یەک مانگە، لە سووریا تاوتوێ بکەن.
بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەری وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی ڕەوشی ژیانی خەڵکی لێقەوماو و خەڵکی سڤیل،
سەرکۆماری ئامریکا سەرەڕای ڕخنە گرتن لە کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران و روسیە لەهەمبەر شەڕەکانی سووریە، بارودۆخەکەی بە ریسوایی مرۆیی ناوبرد.
دانلد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی فێوریەی ٢٠١٨ زایینی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کردووە کە ئەوەی روسیە و ڕێژیمی ئێران و بەشار ئەسەد لە خەڵکی سێڤیلیان کردووە ریسوایی ئینسانییە.
لە بوردمانەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا لە غوتەی ڕۆژئاوا، لە حەوتوویەکدا زۆرتر لە ٤٠٠ کەس خەڵکی ئاسایی کوژراون، کە بووەتە هۆی بە دەنگەوە هاتنی کۆمەڵگای جیهانی و شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی
لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥ی ڕەشەممە، بازاڕییانی شاری پیرانشاریش وێڕای بازاڕیانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لە لایەن ڕژیمەوە، دوکان و بازاڕیان داخست و لە چوونەسەر کار خۆیان بوارد.
مانگرتنی ئەمڕۆی خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتێکدابوو کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر خاڵە سنوورییەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە داخران و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی
یهکێک لهو دهستگیرکراوانه بهناوی "کاووس سید ئیمامی" بهر له 2 ههفته لهزیندان گیانی لهدهستدا.
دهسهڵاتی ئێران 3 زانای ژینگهی دهستگیر کردوه، بە ئەمەش ژمارهی چالاکوانانی دهستگیرکراون دهگاته 10 کهس، وهک پێگهی "تابناک" که نزیکه له کۆنهپارێزانهوه دهرهنگانێکی ههینی بڵاویکردهوه.
ههروهها تابناک دهڵێت "3 زانای ژینگه له شارهکانی ناوچهی "هرمزخان" له باشووری وڵات گیراون، بێ ئهوهی هۆکاری دهستگیرکردنیان دهستنیشانکات، یاخود له چڕۆژێکدا ئهم کاره کراوە؟
زاناکان ئهندامی کۆمهڵهی پاراستنی ژینگهن
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕێژیمی ئێران لە چەندین سۆنگەدا مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.
لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ١٥٩وڵات و بەتایبەت ئێران، بۆ ساڵی ٢٠١٧ی زایینی تاوتوێ کردووە.
مارگارت هوانگ بەرپرسی بەشی ئیجرایی ئەم ڕێکخراوە، ڕایگەیاندووە: "ئەو ١٥٩ وڵاتە یان بۆ خۆیان پێشێلکاری مافی مرۆف بوون، یان داوایان لە کەسانی دیکە کردووە کە مافی مرۆڤ پێشێل بکەن".
ئامانج لەو کارە گرینگیدان بە شۆڕش و تێکۆشانی خەڵکە بۆ مسۆگەر کردنی مافەکانیان، کە بە پێی ئەو توێژینەوەیە دەرکەوتووە ڕێژیمی ئێران لە هەشت بەشدا مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، بە داخەوە لە بەشی ئازادی ڕادەربڕین، کۆبوونەوە و ڕێکخراوەکان، زۆربەی ڕەخنەگران، ناڕازیان، هەواڵنێران، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قوتابیان، فیلمسازان، موزیسیەن، نووسەران، چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی ژینگە پارێزی، چالاکانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، چالاکانی مافی
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەرێگهی کوردستان24هوه، جارێکی دیكه داوا لە حهیدهر عهبادی، سهرۆك وهزیرانی عێراق دەکات فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە و مافە داراییەکانیش خەرج بکات.
کۆبوونەوەی 27 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆتایی ھات و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا و لە وهڵامی پرسیارێکی بارزان حهسهن، پەیامنێری کوردستان 24، ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دووبارە داواى له حەیدەر عهبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ھەرچی زووە فرۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە.
سەرۆکی فەرەنسا راشیگهیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق مافە دارایییەکانی ههرێمی کوردستان خهرج بكات.
ماكرۆن هیوای ئهوهشی خواست، بهر له ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری
ئەمشەوی شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی لە سووریا پەسەند کرد، كە ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێ و چوار خاڵی لەخۆگرتووە.
15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش تێكڕا بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ پڕۆژە بڕیارەکە دا و بەم شێوەیە بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەست لە سەرتاپای سووریا رادەگەیەندرێ.
جێی باسە ئاگربەستەكە، ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، قاعیدە، بەرەی نوسرە و هاوپەیمانەکانیان ناگرێتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوای كردووە بە زووترین كات ئاگربەستەكە رابگەیەندرێ و هەموو لایەنەکان پابەند بن.
پرۆژە بریارەكە چوار داواكاری لەخۆ گرتووە، تیایدا هاتووە كە سەرجەم لایەنەکان بەبێ دواکەوتن شەڕ بوەستێنن بۆ ماوەی 30 رۆژ. هەروەها رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بدرێت رێکاری پزیشکیی