لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥ی ڕەشەممە، بازاڕییانی شاری پیرانشاریش وێڕای بازاڕیانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لە لایەن ڕژیمەوە، دوکان و بازاڕیان داخست و لە چوونەسەر کار خۆیان بوارد.
مانگرتنی ئەمڕۆی خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتێکدابوو کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر خاڵە سنوورییەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە داخران و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیان و کەسب و کاری بازاڕیان دانا.
24/2/2018