فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمشەوی شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی لە سووریا پەسەند کرد، كە ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێ و چوار خاڵی لەخۆگرتووە.


15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش تێكڕا بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ پڕۆژە بڕیارەکە دا و بەم شێوەیە بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەست لە سەرتاپای سووریا رادەگەیەندرێ.


جێی باسە ئاگربەستەكە، ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، قاعیدە، بەرەی نوسرە و هاوپەیمانەکانیان ناگرێتەوە.


ئەنجوومەنی ئاسایش داوای كردووە بە زووترین كات ئاگربەستەكە رابگەیەندرێ و هەموو لایەنەکان پابەند بن.


پرۆژە بریارەكە چوار داواكاری لەخۆ گرتووە، تیایدا هاتووە كە سەرجەم لایەنەکان بەبێ دواکەوتن شەڕ بوەستێنن بۆ ماوەی 30 رۆژ. هەروەها رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بدرێت رێکاری پزیشکیی بێمەرج بگرێتە بەر و بەربەست لەبەردەم تیمەکانی پزیشکی و مرۆیی دروست نەكرێ، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچەكانی دانیشتووانی تێدا ماوە، بە غوتەی رۆژهەڵاتیشەوە.

24/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان