فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرەڕای دەرچوونی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنیەت سەبارەت بە ئاگربڕ لە سووریە، ڕێژیمی ئێران بە هاوکاری هێزەکانی بەشار ئەسەد بەشی رۆژهەڵاتی دیمەشق بۆمباران دەکەن.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، نوێنەرانی دوو وڵاتی سوئێد و کوەیت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ڕەخنەیان لە هێرشی هێزەکانی بەشار ئەسەد و سپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی دیمەشق گرتووە، بەو هۆیەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕەشنوسی بڕیارنامەیەک بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە سووریە، لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە پەسند کراوە.

سەرەڕای پەسند کرانی بڕیاری ڕاگیرانی شەڕ لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ڕێژیمی ئێران، کوەیت و سوئێد بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریست تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە هێرش و بۆمباران کردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق.

ڕێژیمی ئێران ئۆپۆزسیۆنی دژبەری بەشار ئەسەد بە تیرۆریست ناو دەبات و بێبەزەییانە هێرش دەکاتە سەریان.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی چاوەدیرانی مافی مرۆڤی سووریە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: "ناوچەکانی بەشی رۆژهەڵاتی دیمەشق، بە تایبەت دوما و الشیفونیە، تەنیا چەند چرکە پاش ڕاگەیەندراوی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە سووریە، کراونەتە ئامانجی بۆمبارانەکانی سپای پاسدارانی ئێران و هێزەکانی بەشار ئەسەد".

27/2/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان