مانگرتنی كارمه‌ندانی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی گازی ئیلام و دوکاندارانی شاره‌كانی بانه و پیرانشار به‌رده‌وامه.
كارمه‌ندانی “شیركه‌تی ئه‌ركانی سالێس شاغێل” له پاڵاوگه‌ی گازی ئیلام به هۆی هه‌ڵاواردن له پێدانی هه‌قده‌ست و پێداویستییه‌كانی خۆشبژیوی ژیان و پێنه‌دانی دواكه‌وتووی ساڵانه‌ی چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش مانیان گرت و، بەهە‌ڵگرتنی بنێرێك كه لێ نووسرابوو، “جه‌نابی زه‌نگه‌نه تا كه‌ی؟” بۆچی داواكارییه‌كانی 5 ساڵ له‌وه‌پێش ئێمه كه كه‌ڵكه بووه چاره‌سه‌ر ناكه‌ی؟
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كان له ڕۆژ هه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی شاره‌كانی بانه و پیرانشار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی خۆیان سه‌ره‌ڕای فشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ كرانه‌وه‌ی دوكان و بازاڕه‌كان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام بوون و خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره ناڕه‌سمییه‌كان بوون كه بۆ به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر به هۆی داخرانی ئه‌و سنوورانه‌وه بێكار بوون و به ده‌یان هه‌زار كه‌س له تووشی گیروگرفت بوون.
شیاوی باسە لە سێیەمین رۆژی مانگرتنی دوکانداران و کاسبکاران لە شارەکانی بانەو پیرانشار بەشێک لە بازاڕیان و چالاکانی مەدەنیی کورد لە دوویەمین بانگەوازی خۆیان، وێڕای ئاماژەدان بە هۆکاری مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و پیرانشار دوایان لە خەڵک کردوە کە سەرەڕای گوشاری ناوەندە ئینتزامییەکان بۆ کردنەوەی دوکان و پاساژەکان ، هەتا گەیشتن بە ئاکامێکی شیاو، بە شێوەی مەدەنیانەو بە دوور لە هەرچەشنە توندوتیژی درێژە بە مانگرتنی خۆیان بدەن.
26/2/2018