فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سەر بڕیاری دۆزگەری ئەو شارە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرا.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە دەستپڕاگەیشتن بە تەلەفوون و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەرییە.

 پاش ئەوەی کە دایکی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە بۆ چاوپێکەوتنی کوڕەکەی سەردانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەکات، بەرپرسانی زیندانی سنە بە ناوبراو ڕادەگەیەنن، کوڕەکەیان هەتا کاتێکی نادیار "ممنون الملاقات" و هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕامین حوسێن پەناهیان بۆ نەهاتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە سەر بڕیاری دۆزگەر، هەتا کاتێکی نادیار لە زیندانی ناوەندیی سنە ممنوع الملاقاتە.
دادگای ئینقلابی شاری سنە لە حوکمێکدا، ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام کرد. ئەو حوکمە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕامین حوسێن پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەستبەسەر و پێش لە تەواو بوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە. پاش دەستەبەسەر کردنی ڕامین، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی بنەماڵەی حوسێن پەناهیان دا.

بە وتەی حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری و پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد، بە ئاماژە کردن بە دەرکردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین، لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: "ڕامین حوسێن پەناهی بە تاوانی "بغی" و ئەندامبوون لە کۆمەڵە و بە ئێعدام لە ڕێگای سێدارەوە لە حەوشی زیندانی سنە مەحکووم کراوە".

نابراو هەروەها لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: "دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ رامین لە سەر داواکاری وەزارەتی ئیتلاعات بووە".

26/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان