فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەرێگه‌ی کوردستان24ه‌وه‌، جارێکی دیكه‌ داوا لە حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە و مافە داراییەکانیش خەرج بکات.

کۆبوونەوەی 27 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆتایی ھات و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا و لە وه‌ڵامی پرسیارێکی بارزان حه‌سه‌ن، پەیامنێری کوردستان 24، ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دووبارە داواى له‌ حەیدەر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ھەرچی زووە فرۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا راشیگه‌یاند، پێویستە حکوومەتی عێراق مافە دارایییەکانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بكات.

ماكرۆن هیوای ئه‌وه‌شی خواست، به‌ر له‌ ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرجەم کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت.

له‌ 29ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردووه‌وه‌، به‌ بڕیارێكی عه‌بادی، گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی راگیراون و ئه‌مه‌ش به‌ سزادانی به‌ كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان داده‌نرێت.

23/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان