فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەمەبەستی تاوتوێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە کۆ دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/26 لە برۆکسل کۆ دەبنەوە تاکوو دۆخی شەڕ و ناوچە جەنگییەکان پاش بڕیاری ئاگربەستی یەک مانگە، لە سووریا تاوتوێ بکەن.

بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەری وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی ڕەوشی ژیانی خەڵکی لێقەوماو و خەڵکی سڤیل، هەروەها گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ ناوچە جەنگییەکان.

سەرەڕای ئەوەی کە شەوی شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئاگربەستی یەک مانگەی لە سووریا پەسەند کرد، بەڵام شەوی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سووریا لە هێرش بۆ سەر ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق بەردەوام بوون و لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس کوژراون.

26/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان