ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ئازادكرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2018، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە كە لە چیك دەستگیركراوە، گەیشتە بەردەم دادگا و پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن دادگایه‌كی چیكه‌وه له پراگ ئازادكراوه.
دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌یه‌وه‌دا.
له كاتی بردنی بۆ دادگاش، وەك دەربڕینی ناڕەزای ژمارەیەك لە لایەنگرانی پەیەدە بە بەرزكردنەوەی ئاڵای پەیەدە و یەپەگە و وێنەی ساڵح موسلیم لەبەردەم داواكاری گشتی براگ گردبوونەتەوە و دژی دەستگیركردنی ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە درووشمیان ده‌گووته‌وه".
له كاردانه‌وه‌ی بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم دا، باڵیۆزی توركیا له چیك رایگه‌یاند: "بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و پراگ ده‌بێت و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ئێمه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو".
نێردراوی كوردستان 24 له پراگه‌وه دیداری له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل سازدا كه بووه به كه‌فیلی ساڵح موسلیم و گووتی: "دادگا به كه‌فاله‌ت بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیمی ده‌ركردووه‌و جارێ نابێت له چیك بچێته ده‌ره‌وه تا جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه به‌رده‌م دادگا و پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا دادگا دوا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌دات".
پەیامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "ژمارەیەكی زۆر لە میدیاكانی چیك رووماڵی گردبوونەوەی بەردەم ئەو دادگایەیان كردووه، كە دانیشتنی دادگایی كردنی ساڵح موسلیمی تێدا بەڕێوەچووه".
لە25 شوباتی 2018 دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له شاری پراگی پایتەختی كۆماری چیك راگەیەندرا. میدیاكانی پەیەدەش ئاشكرایان كرد ساڵح موسلیم، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێك چووەتە چیك و دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی چیك لەسەر داوای توركیا بووە.
له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده، ده‌ركردووه. دوای دەستگیركردنیشی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەەرۆك كۆماری توركیا داوای لە چیك كرد ساڵح موسلیم رادەستی توركیا بكات.
٢٧/٢/٢٠١٨