فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە گوتەی لێپرسراوانی نەخۆشخانەیەک لە "غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق" کەلە کۆنترۆڵی دژبەرانی حکوومەتی سووریا دایە، لە هێرشی سوپای سووریادا بۆ سەر خەڵکی سڤیل، غازی ژەهراوی بەکار هاتووە.

تۆڕی میدیایی (بی‌بی‌سی) لەزاری بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیەی غووتەی ڕۆژهەڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش تەقینەوەیەک، هەموو بەڵگە و شایەتعاڵەکان باس لەوە دەکەن کە غازی (کۆلر) بەەرز بووەتەوە و خەڵک تووشی گرفتی هەناسە دان بوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، 18 کەس تووشی گرفت بوون و خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە و منداڵێکیش بەو بۆنەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم ڕاپۆرتانە لە کاتێک دان کە حکوومەتی سووریا دیسان حاشای لە هەرچەشنە هێرشێکی کیمیایی لەو ناوچەیە کردووە.

شەڕ و پێکدادانەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، سەرەڕای بڕیای ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا و بەتایبەت لەو ناوچەیە، هێشتا بەردەوامە.

بەپێی ئامار و داتاکان لە ماوەی شەڕ و پێکدادانەکانی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە غووتەی ڕۆژهەڵات لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و ئۆپۆزیسیۆن هەتا ئێستا زیاتر لە 500 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.

ئەنجومەنی ئاسایش پاش چەند ڕۆژ مشتومڕ، سەرەنجام ڕۆژی شەممە 2018/2/24 بە کۆی دەنگ بڕیارنامەی ئاگربەستی 30 ڕۆژەی لە سووریا پەسەند کرد.

26/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان