فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا کە ماڵپەرێ فەرمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانە ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی "بنەسڵاوه"ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕاگەیاندووە: بە هۆی تەقینەوەی ئەم بۆمبه، سەلاح و کۆڕەکەی به تۆندی بریندار بوونه.

سەلاح ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێره و بەم هۆیەوە چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە هەڕەشە کوشتنی لێ‌ کرابوو.

٣/١/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان