یه‌کێک له‌و ده‌ستگیرکراوانه به‌ناوی "کاووس سید ئیمامی" به‌ر له 2 هه‌فته له‌زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتی ئێران 3 زانای ژینگه‌ی ده‌ستگیر کردوه، بە ئەمەش ژماره‌ی چالاکوانانی ده‌ستگیرکراون ده‌گاته 10 که‌س، وه‌ک پێگه‌ی "تابناک" که نزیکه له کۆنه‌پارێزانه‌وه ده‌ره‌نگانێکی هه‌ینی بڵاویکرده‌وه.
هه‌روه‌ها تابناک ده‌ڵێت "3 زانای ژینگه له شاره‌کانی ناوچه‌ی "هرمزخان" له باشووری وڵات گیراون، بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری ده‌ستگیرکردنیان ده‌ستنیشانکات، یاخود له چڕۆژێکدا ئه‌م کاره کراوە؟
زاناکان ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ژینگه‌ن له ناوجه‌ی "لۆردین" که ده‌که‌وێته نزیک که‌نداو.
له‌مانگی 1ی ڕابردوودا 8 ئه‌ندامی کۆمەڵەی پاراستنی ئاژه‌ڵانی کێوی که گرنگترین ڕێکخراوی چالاکه بۆ پاراستنی ژینگه به‌تۆمەتی سیخوڕی ده‌ستگیرکران.
یه‌کێک له‌و ده‌ستگیرکراوانه به‌ناوی "کاووس سید ئیمامی" به‌ر له 2 هه‌فته له‌زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتی ئێران ئیدعا دەکات کە کاووس خۆی کووشتوه. بەڵام خانه‌واده‌که‌ی گومانیان هه‌بوو، گوتیان پێشر کوڕەکەیان هه‌ڕه‌شی لێکراوه.
جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ژینگه، "کاوه مه‌ده‌نی" له‌مانگی 2ی ڕابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیرکرا.
24/2//2018