فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بە تاوانی هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە ئیلام گەنجێکتی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە کوژرا
تالیب بەساتی وەند لاوێکی نیشتمانپەروەری شاری ئیلام کە سەر بە هۆزی مەلەک‌شاهیە کە هاوکات خوێندکاری کۆلیژێ پزیشکی بوو بە تاوانی بەشداری لە خوپێشاندانە سەراسەریەکانی خەلكی ئێران دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هەلدانی ئاڵای کوردستان لە ئیلام لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعات سپا دا گیانی لێ ئەستێندرا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کوردیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت.
قوربانیی نوێی دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی “تالب بەساتی وەند”، خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئیلامە کە نیزیک بە 10 ڕۆژ لەوە پێش دەسبەسەر کرابوو.

تالب به‌ساتی‌وه‌ند”، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ‌29ی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر ‌کرا. هێزە ئەمنیەتییەکان دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست و دوای 10 ڕۆژ بە بنەماڵەکەیان راگەیاند کە بچن تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرنەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی تالب هەڕەشەی ئەوەیان لێ کراوە کە نابێ هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بە میدیایی بکەن.

شایانی باسە تالب پێنجەمین زیندانیی سیاسیی کوردە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە. پێشتر خالید قەیسەری و غوڵامرەزا محەممەدی لە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی 12ی بەفرانباردا دەسبەسەر کرابوون، هەروەها حوسێن قادری، کیانووش زەندی و سارۆ قەهرەمانی لە زیندانی سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

٢٨/٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان