پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و، دەگوترێ ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.
شەوی ڕابردوو موختار زارعی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند؛ کە سەرلەنوێ بە هۆی زنجیرە نامەکانی کە ڕەخنەی لە ڕێبەری نیزام گرتووە، بانگکراوە بۆ دادسەرای دادگای ئینقلاب لە شاری سنە و، لێپرسینەوەی لێدەکرێ.
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەیەک لەمەوپێش لە چەند نامەی سەرئاوەڵە، ڕووبە ڕێبەری نیزام سەید عەلی خامنەیی باسی لە کۆمەلیک گرفتی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی ئێرانی کردو ، خامنەیی لەو بارەوە بە بەرپرسیار زانیوە.
موختار زارعی رۆژنامەنووس و هەڵسووڕی مەدەنی لە نامەکانیدا بە ئاماژەدان بە سێ دەیە دەسەڵاتی باڵای خامنەیی، باسی لەوە کردووە کە بە نیسبەت کەموکۆڕییەکان
پارێزەری کچانی شیناوێ، دەڵێت: بە هۆی سووتانی قامکی یەکێک لەو کچانە، حکوومەت بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، کارتی میللییان پێ نادات.
حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری کچانی شیناوێ و هەروەها پارێزەری پلەی یەکی دادگا رایگەیاند: دەوڵەت بەرپرسە لە دابینکردنی حقووقی ئەم قوتابییانە و ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەتا ئەمڕۆ هەر شتێکیان بەوان داوە، منەت و سووکایەتیەکی زۆری لەگەڵدا بووە.
ئەو پارێزەرە ناسراوە کوردە هەروەها دەڵێت: بە هۆی ئەوەی کە کچانی شیناوێ، بۆ وەرگرتنی کارت میللی شوێنپەنجەیان نییە، لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوون.
حوسێن ئەحمەدینیاز، هەروەها ئاماژەی بە بەڵێنی وەزیری بێهداشت کرد و وتی: ناوبراو بەڵێنی دابوو کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕەوانەکردنی ئەو کچانە بکات، تەنانەت
وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا، ڕژێمى ئێران بهوه تۆمهتبار دهكات، كه "هاوكارى تیرۆر و جهنگهكانى دهرهوه"ى له خۆرههڵاتى ناوهڕاست كردووه، ئهمهش لهكاتێكدایه، گهلى خۆى بهدهست قهیرانى ئابوورییهوه، دهناڵێنێت.
بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا، له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهنووسیدا، لهڕێگهى پهیوهندی تهلهفونییهوه، ڕای گهیاند: "ئێران زیاتر له 16 ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنى ڕژێمهكهى بهشار ئهسهد له سووریا و بریكارهكانى له عێراق و یهمهن، خهرج كردووه،
شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریواندا هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی ٣٠ی پووشپەڕ، گرووپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر پایگایەکی سپای پاسدران لە گوندی "دەرێـ"ـی شاری مەریوان و ئەو پایگایانە بەتەواوەتی تەفروتوونا کردووە.
بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی "دەرێ"، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، زیاتر لە ٢٥ پاسدار کوژراو و بریندار بوون و کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداران، بە چەکوچۆڵ و
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی قەیران و گرفتە ئابوورییەکانی ئێران، نەبوونی خزمەتگوزاری و بەتایبەت پچڕانی ئاو و کارەبا بووەتە هۆی بێکاریی سەدان کرێکار و زیان و خەساری زۆری بە کەرتە ئابوورییەکان گەیاندووە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران باس لە دەیان ڕاپۆرت و هەواڵدا باسیان لە پچڕانی ئاو و کارەبا لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک کردووە، لە زۆرێک لە شار و ناوچەکان پچڕانی کارەبا بووەت هۆی پەککەوتنی کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و بەم بۆنەوە بە سەدان کەس بێکار بوون.
بۆ وێنە دوێنێ لە ئەنجامی پچڕانی کارەبا لە هەندێ دەواجن لە دەوروبەری مەشهەد، 28 هەزار مریشک مردار بوونەتەوە، هاوکات پچڕانی کارەبا لە ناوچەی پیشەسازیی شاری نەجەفئاباد
سهرچاوهیهكی فهڕانسەیی لهبارهی گەمارۆكانی سهر تاران ڕایگهیاند، ، واشنگتۆن ههموو داواكارییهكانی بۆ لێخۆشبوون له شیرکەتە فهڕانسەیی و ئاڵمانی و بریتانییهكان، كه له ئێران چالاکییان هەیە، ڕهت كردووهتهوه.
ئاژانسی ههواڵدەریی فهڕانسە، بڵاوی كردووهتهوه، كه سهرچاوهیهكی فهڕانسەیی، ڕایگهیاندووه، له وهڵامی نامهیهكی پاریس و برلین و لهندهن، كه سهرهتای مانگی ڕابردوو بۆ دەوڵەتی ئهمریكا نێردرابوو، واشنگتۆن داواكارییەکانی لهبارهی لێخۆشبوونی له شیرکەتەكانی ئهو ٣ وڵاته له ئێران ڕهت كردووهتهوه.
بە پێی هەمان سهرچاوه “ستیڤان مینۆچن، وهزیری خهزێنەداری و مایك پۆمپیۆ، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا، به شێوەیەکی یەرێنی وڵامی نامهكهیان نهداوهتهوه، كه داواكرابوو، شیرکەتە فهڕانسە و ئاڵمانی و بهریتانییهكان، له گەمارۆكانی سهر ئێران بهدهر بكرێن”.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئهمریكا، كشانهوهی وڵاتهكهی لهڕێکكهوتنی ئهتۆمی لهگهڵ ئێران ڕاگهیاند و گەمارۆكانی سهر تارانی، وەگەڕ خستووەتەوە. دوای ئهو بڕیاره، ئێران تووشی قهیرانێكی
باوکی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن کەسانێکی نەناسراو لە پارێزگای سلێمانی سەر به کوردستانی عێراق تێرور کرا.
تەرمی بێ گیانی "ئیقباڵ مورادی"، باوکی زانیار مورادی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لە نزیک ڕووباری "ئاڵیاوێ"ـی شاری پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان، شوێنی چەند گووللەیەک بە جەستەی ئیقباڵ مورادیەوە دیار بووە.
هەواڵدەریی "فرات" نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: "ئیقباڵ مورادی باوکی زانیار مورادی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە شاری پێنجوێن ڕفێندراوە و پاش کاتژمێرێک تەرمی بێگیانی
دوو پێشمەرگەی "حدکا" لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێـمی کوردستانی عێراق لە لایەن سپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست دا.
فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە "حدکا" لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە گیان لە دەستدانی دوو پێشـەرگەی کوردستانی بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕۆستەم داستان" خەڵکی شاری مەهاباد و "ئیدریس دەرویشی" خەڵکی شاری پیرانشار لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە پشتڕاست کردەوە.
فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ڕاگەیەندراوەدا دەڵێت: "به هۆی چڕی تۆپبارانەکه زەرەر و زیانی مادیی زۆر لە خەلکی ناوچەکە کەوتووە".
کاتژمێر ٢ دوانیوەڕی ئەمڕۆ ٢٦ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سپای
لە دوو ناوچەی سنوریی پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان، شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دروستبووە و ھەردوو لا ئاماژە بە قوربانییەکانی یەکتر دەکەن.
فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان-حدکا لە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: ھێزێکی سوپای پاسداران لە ناوچەی بناری شاھۆی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان بڵاوەیان پێکرا، ھێزێکی چەکداریی سەر بە حدکا ھێرشی کردۆتە سەر ئەو ھێزەی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون، یەکێک لە کوژراوەکانیش ناوی دارا وەیسییە، کە خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئەندامی کوردی سوپای پاسداران بووە، دوای شەڕەکەش سوپای پاسداران ناوچەکەی تۆپباران کردووە.
ھاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: ژمارەیەک چەکداری گروپێکی (دژە شۆرشی ئیسلامی) دزەیان کردۆتە نێو سنوری ئێران، دواتر لە لایەن ھێزێکی سەر
بەرپرسی ئەنجومەنی خێرخوازی پشتیوانی لەنەخۆشە گورچیلەییەکان لە وتووێژێکدا،وتوویەتی :" لەڕەشەمەی ١٣٩٦ەوە، واتە لە مانگی مارسەوەو دوای چوونەسەرەوەی باسەکان دەربارەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و زیندوو کردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، نرخی دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشیە دیالیزییەکان و پەیوەندی گورچیلە لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ لەسەد زیادی کردوە. ئەو بۆ نموونە ئاماژەی بە دەرمانەکانی تایبەت بە پەیوەندی گورچیلە داوە کە لە ١٣٠ هەزارتمەنەوە بووە بە ٢٦٠ هەزارتمەن و دواتر ٣٢٠ هەزار تمەن چووە سەر.
داریووش ئارمان هەروەها وتوویەتی ئەو دەرمانانەی لەبیمە و تەئمین نایانگرێتەوە زۆر گران بوو. بە وتەی ئەو :" نەخۆشە دیالیزییەکان لەنەخۆشە تایبەتەکانن کە تەئمین دەیانگرێتەوە، بەڵام ژمارەیەک لەدەرمانەکانیان لەو لیستە دەرمانانەدا نییە کە تەئمین دەیگرێتەوە، کێشەی سەرەکیتر لەوەدایە کە ئەو نەخۆشانەی
پاش ١٠ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی خوێندکار و چالاکێکی مەدەنیی کورد، بەناوی “مریەم فەرەجی” تەرمی سووتاوی ئەو خوێندکارە بێتاوانە دۆزرایەوە.
پێشتر محەممەد حسێن ئاغاسی پارێزەری ئەو کچە خوێندکارە هەواڵی ئەگەر کوژرانی مەریەم فەرەجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوەو، رۆژی ٢٣ی پووشپەڕ هەواڵی کوژرانی چالاکی مەدەنیی کورد، مەریەم فەرەجی ٣٢ ساڵ و، خەڵکی سەرپێڵزەهاو پشتڕاست کرایەوە.
مریەم فەرەجی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێل زەهاو بوو ، کە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی بە بۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا دەسبەسەر کراو ، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە زیندانی ئێڤین
دەیان کەس لە باشوری عێراق بریندارن بەهۆی تەقەکردنی پۆلیسەوە، هەرچەندە هێزەکانی پۆلیس دەڵێن بە مەبەستی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان بە ئاسماندا کردووە.
خۆپیشاندەران ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان و دوو هەفتەیە ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوامن.
ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندەران لە شاری بەسڕە هەوڵیان دا پەلاماری بارەگا سەرەکییەکانی پارێزگاری شارەکە بدەن بەڵام هێزە ئاسایشیەکان ڕێگەیان لێگرتن و بڵاوەیان پێکردن.
48 کەس لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەو شارەدا بریندارن بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسەوە وەک لە هەواڵێکی ئاژانسی
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە بەرەبەری ٢٩هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو، تێرۆری ئەم ڕێبەرە ناودارەی کوردی مەحکووم کرد.
دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە کە بەم چەشنەیە:
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان لەو باوەڕەدایە، داخوازیی مافی بنەڕەتی خەڵکی کوردستان لە گۆڕ نانرێت.ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ڕۆژێک بۆ مەحکوومکردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لەوەها ڕۆژێکدا، دوکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو سکرتێری ئەو کاتی حدکا، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەری دەوڵەتی ئێران و لە پشت مێزی وتووێژ لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئوتریش، کرایە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی و لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیەکانی کوژران.
ناولێنانی ئەم ڕۆژە لە داهێنان و پێشنیاری ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان و بەڕێوەبەرانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم ڕێکخراوەیە بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆی لەگەڵ تێرۆریزم و لێکەوتەکانی، بەتایبەتی تێرۆریزمی دەوڵەتی و هەوڵدان بە سڕینەوەی فیزیکی و تێرۆری کەسەکان
چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری پاوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "عیرفان ڕەشیدی"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەریی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە
یەکێک لە یارمەتیدەرەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، یەکێک لە یارمەتیدەرەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، بە ناوی "سام عەباسی گوورەجوویی"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە، بەڵام نزیکانی ئەم هاوڵاتییە کوردە ڕایانگەیاندووە، کە ناوبراو بە تۆمەتی "یارمەتیگەیاندنی