فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و، دەگوترێ ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.
شەوی ڕابردوو موختار زارعی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند؛ کە سەرلەنوێ بە هۆی زنجیرە نامەکانی کە ڕەخنەی لە ڕێبەری نیزام گرتووە، بانگ‌کراوە بۆ دادسەرای دادگای ئینقلاب لە شاری سنە و، لێپرسینەوەی لێدەکرێ.
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەیەک لەمەوپێش لە چەند نامەی سەرئاوەڵە، ڕووبە ڕێبەری نیزام سەید عەلی خامنەیی باسی لە کۆمەلیک گرفتی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی ئێرانی کردو ، خامنەیی لەو بارەوە بە بەرپرسیار زانیوە.
موختار زارعی رۆژنامەنووس و هەڵسووڕی مەدەنی لە نامەکانی‌دا بە ئاماژەدان بە سێ دەیە دەسەڵاتی باڵای خامنەیی، باسی لەوە کردووە کە بە نیسبەت کەموکۆڕییەکان نێوخۆی وڵات، ڕێبەریی ڕەخنەی لەسەرەو، تاوانبارە.
شیاوی باسە ئەو چالاکە مەدەنییە پێشتر ئاگادار کرابووە، کە دەبێ خۆی بە دادسەرای ئینقلابی شاری سنە بناسێنێ.
ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەر دوای بانک‌کرانی بۆ دادسەرا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوەو ڕەوانەی گرتووخانەیان کردووە.

21/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان